بەبۆچونی زۆربەی پسپۆڕانی بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەر كردەوەیەك بە پێچەوانەی رەوشتو بەها مرۆییەكانو عەقڵەوە بێت, (گەندەڵی)یە, لەهەر شێوەیەكی كۆمەڵایەتیو ئابووریو سیاسیو كارگێڕیدا بێت.
ئەم پرۆژانە, ئەو یاسایانە دەخاتە ڕوو كە لەبواری كارگێڕیو داراییدا بەرەنگاری گەندەڵی دەبنەوە، ئامادەكردنی ئەم پرۆژە یاسایانە. سوودی لەو یاسایانەی وەرگرتووە كە هاوشێوەیەن, وەكو یاساكانی وڵاتانانی (میسرو ئەردەنو سوریاو لوبنانو سودانو بەحرەینو یەمەن). لەزۆربەی بەشو ماددەكانی ئەم پرۆژانەدا, دەقاو دەق, یان لەڕوی واتاو مەبەستەوە, لە یاسای ئەو وڵاتانەوە وەرگێڕدراوەو ئامادەكراوە, بەشێوەیەك كە بكرێت بەسەرەتایەك بۆ داڕشتنی چەند یاسایەك لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیک لەم لینکە بکە: