سۆسیال دیموكراسی، بزوتنەوەیەكی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بەهێزەو لەسەر ئاستی جیهانیش كاریگەری بەرچاوی هەیە، لەمێژووی خۆیدا چەند دەسكەوتو رێبازی فكریو سیاسی بەرهەم هێناوە. دەسكەوتو رێبازەكانی سۆسیال دیموكراسی كە ئێستا بەشێكە لەژیانی نەتەوە هاوچەرخو پێشكەوتووەكانو خەڵكانی بەشێكی جیهانیشیان بەهرەمەند كردووەو بەرەو ژیانێكی شایستەترو مرۆڤانەتر بردوونی.
ئەم كتێبە كە باس لەمێژوو، تیۆریو رەخنەكانی سۆسیال دیموكراسی دەكات، لەباری مێژوودا كورتەیەك لەژیان و گۆڕانكاری ئەم بزووتنەوەیە باس دەكات لەهەورازی دەستپێكەوە تا ناوەڕاستی نشێوو شكستەكان. بەڵام لەباری تیۆریكەوە تەنها باس لەتیۆرو رێبازە سەرەكیەیەكانی ناو سۆسیال دیموكراسی دەكات كە تانیوەی دووەمی سەدەی بیستەم پەیدابوون.
لینکی کتێبەکە