کتێبی لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
نووسینی: شاکر نابولسی
وەرگێڕانی: عەدالەت عەبدوڵڵا
بۆ ئەوەی لەگرنگی کتێبەکە تێبگەین، پێویستە سەرەتا ئاشنا بین بەبیرکردنەوەی نووسەر، ئەوەی شاکر نابولسی نووسەری کتێب، لەزۆربەی نوسەرەکانی تری عەرەبی جیادەكاتەوە، رەخنەگرتنی بەردەوامێتی لەسیستمی حوكمڕانێتیی وڵاتانی عەرەبی. كەم رژێمی عەرەبی هەیە. نابولسی راشكاوانە قسەی لەسەر ستەمكاری و پێشلكردنەكانیان لەبوارەكانی ئازادییە سیاسی و مەدەنییەكان و مافی مرۆڤدا نەكردبێت. لە هەر كۆمەڵگایەكی عەرەبیدا ئازادی كەوتبێتە بەر هەڕەشەوە، ئەو دەستبەجێ‌ وەك نوسەرێكی لیبراڵخواز، دەنگی هەڵبڕیوە، لەكوێشدا ستەمكاری و دیكتاتۆرییەت ئامادەبووبێت رەخنەی توند و رادیكاڵانەی خۆی لێ گرتووە. رەنگە هۆكارێكی سەرەكیش بۆ گیرسانەوەی لەتاراوگە و بەتایبەت لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا و دووریی لەنیشتمانی خۆی ( ئوردن)، هەر پەیوەندیی بەو روحە ئازادیخوازە یاخییەوە هەبێت كە هەیەتی و، ستەمی ئەو دەسەڵاتە عەرەبییانەش كە رێ نادەن ئازادانە بیربكاتەوە و بنوسێ‌ و هەڵوێست وەربگرێت .كەلەپوری نوسینەكانی نابولسی لەسەر رژێمی بەعس لەعیراقدا (١٩٦٨-٢٠٠٣) و، لەپێناوی گەلانی عیراق و داكۆكی كردنی لەگەلی كورد و پشتگیریی كردنیشی لەپرۆسەی ئازادی، كەلەپورێكی رۆژنامەنووسی و رۆشنبیریی دەوڵەمەندە.

لینکی کتێبەکە
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved