هزری سیاسیی یەکێتی لە مارکسیزمەوە تا سۆسیال دیموکراتی نوسینی: تەحسین تەها چۆمانی ئەم توێژینەوەیە گوزەرێکە بەنێو ئەو گۆڕانەی کە لە ئەدەبیاتی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لەسەرەتای دامەزراندییەوە وەک نیمچە بەرەیەک، تاوەکو بەستنی یەکەم کۆنگرەی خۆی لە مانگی ٢ی ١٩٩٢ وەک حزبێکی یەکپارچە ڕوویداوە. لە توێژینەوەکە ئەو پرسیارە خراوەتە ڕوو کە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانی ئەندێشەی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بیروبۆچوونی مارکسیستییەوە بۆ سۆسیال دیموکراسی چین؟ ئەم لێکۆڵینەوە کەمتر کار لەسەر ئەم حزبە وەک لایەنی مێژوویی دەکات، بیرۆکەی سەرەکی لێکۆڵینەوەکە، بریتییە لە دیوی دووەمی هەموو ئەو شتانەی کە لەسەر یەکێتی خراونەتە ڕوو. ئەویش ئاڕاستە فیکری و رێبازە ئایدۆلۆژییەکەیەتی.
بابەتی زیاتر