کتێبی کارل فۆن کلاوزەڤتز
نوسینی: مایکل هۆوارد
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: کەمال رەشید شەریف
برنارد برۆدیی بیریاری ئەمریكایی بۆ مەسەلە ستراتیجییەكان بوێرانە دەربارەی كتێبی (لەبارەی جەنگ)ی كارل فۆن كلاوزەڤتزەوە وتویەتی: ((ئەم بەرهەمە، نەك تەنها لەریزی کتێبە گرنگەكانە، بەڵكو تاقە كتێبی گرنگە دەربارەی جەنگ)). رەتكردنەوەی ئەم بۆچوونە كارێكی قورسە، چونكە هەر كەسێ هەوڵ بدا ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بەتیۆری جەنگەوە هەیە كۆبكاتەوە، تا كۆمەڵەیەك دروست بكا كە شایستەی بەراوردكردن بێ بەجەنگی پەیوەندیدار بە ئەندێشەی كۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوورییەوە، ئەوا بۆی دەردەكەوێ كە تا چەند ركەبەرایەتی كردنی كلاوزەڤتز كارێكی سانا نییە.
كلاوزەڤتز نوسیویەتی:
رێبەری كردنو بەڕێوەبردنی جەنگ پەیوەندی بەدروستكردنی تفەنگو باروت لەخەڵوزو بەرد، سۆلفەر، پۆتاسیۆم نایتریت و مسو قوڕقوشمەوە نییە، بەڵكو تایبەتمەندییەكانی خۆی لەچەكی ئامادە بۆ بەكارهێنانو كاراییەكانیدا شاردوەتەوە. ستراتیجی سود لەنەخشە وەردەگرێ، بێ ئەوەی گوێ بەلێكدانەوەی سێگۆشەیی بدا. ستراتیج كاری بەمەوە نییە كە وڵات دەبێ چۆن رێكبخرێ و خەڵك چۆن دەبێ فێر بكرێن و بەڕێوەببرێن تا باشترین دەرەنجامی سەربازی بەدەست بێ، لەدیدی ستراتیجییەوە ئەم مەسەلانە جیاوازییان لەگەڵ دۆخە هاوشێوەكانی ناو كۆمەڵی نەتەوە ئەوروپییەكاندا نییە.
هەروەها دەڵێت سەركردایەتیو بەڕێوەبردنی جەنگ، پێش هەموو شتێ، بەندە بەدوو فاكتەری دیاریكەرەوە: یەكەم جۆری چەكی بەردەستو دووەم چۆنێتی باركردنو گواستنەوە. یەكەمینی ئەم دوو فاكتەرە بۆ ماوەی سەد ساڵا بەجێگیری مایەوە، بەڵام دووەمیان بۆ ماوەی هەزار ساڵ.
لەم لینکەوە کتێبەکە بەردەستە