بیرۆكەی بنەڕەتی ئەم رۆمانە، لە دوا رۆژەكانی هەرەسهێنانی رژێمی پێشوو، لەسەر روومەتی تراویلكەی فەنتازیادا، سەریان هەڵداوە، رۆژانە لەسەر شاشەی كەناڵە ئاسمانییەكان، وێنەو دیمەنی درامی دەبارێن، تارمایی مەرگو برسێتیو كارەسات خێرا تێدەپەڕین، هەر وێنەیەكی هەڵقرچاو، لەناو تەمو مژی ئازاردا، بیرەوەریو یادێكی سەربڕاوی دەریای بنهۆشیان دەبووژاندنەوە.
ماوەی دە رۆژ، رۆژانە دە لاپەڕەی سووتاوم، رەش دەكردەوە، گوڵەژاكاوەكانی رابوردوو لەگەڵ فرمێسكی داهاتوودا سەرەتاتكێیان دەكرد. سەرمێزەكەم بووە ئەفسانەو مێژووی شارێكی پڕ لە داستان، كە ناسنامەی لەناو دەستی بوركانێكی نائارامدا گەمەی دەكرد.
هەروەكو چۆن مەڵۆو شاراكان بۆ ئامێزی خەرمان دەفڕن، ناسنامەی ئەفسایی شارێك، لە باڵە فڕەی ئەزموونو داستان و ژانی خەڵك لەدایك دەبێت.
هەوێنی ئەم كارە دە رۆژی ئاگربارانی دوورە وڵات بوو.
پاش گەڕانەوە، رستەكان مشتو ماڵا كران. دوای چاپی یەكەم و لەسێبەری چاپی دووەمدا، پێویستیی تەكنیكی نووسین، ناچاری هەندێ گۆڕانكاری كردوومو چەند مەڵۆیەكی نوێم هاویشتۆتە پەراوێزی خەرمانی كۆن.
ئەم ڕۆمانە لەم لینکەوە بەردەستە