کتێبی یەکەمین هۆڵۆکۆست دەربارەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان

نووسینی: ڕۆبەرت فیسک

وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە: نەجمەدین فەقێ عەبدوڵلا

لەبڵاوکراوەکانی بۆردی هۆشیاری

نوسەری کتێبەکە دەڵێت: بە کۆمەڵکوشتنی گەلی ئەرمەن لە ١٩١٥دا، کە ناوم ناوە هۆڵۆکۆستی ئەرمەنەکان، یەکێکە لەو تراژیدیا مێژووییانەی بە تێپەڕبوونی کات واتای گەورەتر دەبەخشێت. ئێستا نزیکەی سەدەیەک تێدەپەڕێت لەو کاتەوەی فەرمانڕەوایانی تورکیای عوسمانی ملیۆن و نیوێک ئەرمەنیی کریستیانیان لە باری فیزیکییەوە قڕ کرد. چ لە ڕێگای کوشتنی (ڕاستەوخۆ و مەیدانی و) پیاوەکانیانەوە، یان ڕەوانەکردنی ژن و منداڵەکانیان بۆ (کاروانەکانی مەرگ) ، کە بە درێژایی ڕێگاکان دەستدرێژی دەکرایە سەریان، لە برساندا دەمردن، بە پەلبەستکراوی، بەکۆمەڵ فڕێ دەدرانە ڕووبارەوە، بەکۆمەڵ دەتەپێنرانە ئەشکەوتەکانەوە و لەوێدا (لەناو چڕەدووکەڵی ئەو ئاگرانەدا، کە تورکەکان لە زاری ئەشکەوتەکاندا دەیانکردەوە- و) دەخنکان، یان زۆر بە ئاسانی چەقۆیەک بە قوڕگیاندا دەهێنرا، بەڵام تا ئەمڕۆیشی لەگەڵدا بێت تارمایی ئەو قوربانیانە لە دوومان نابنەوە و لەو کاتە جەنجاڵانەی یەکەمین جەنگی جیهانی زیاتر ڕاوەدوومان دەنێن، کە کۆمەڵکوژییەکانیان تێدا ئەنجام درا.

لەم لینکەوە کتێبەکە بەشێوەی PDF بەردەستە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved