یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
چالاکی
بۆردى هۆشیارى مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى بە هاوکارى مەڵبەندى شارەزووری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یادی ٤۷ ساڵەی شەهیدبوونی شەهید وەستا ئەنوەری کردەوە
2024-07-08
لە مەراسیمەکەدا کە بەدروشمى "شەهید وەستا ئەنوەر ئەفسانەى زیندان" لە هۆڵى بۆنەکانى مۆنۆمێنتى هەڵەبجە بەرێوەچوو تێدا هەریەک لە حمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و حامید حاجی غالی لێپرسراوی نوسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری و عومەر حاجی ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور و محمد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و نوێنەرانی ئیداری وحزبی و ژمارەیەکى زۆر لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانى و خێزان و كەسوكاری شەهید ئامادەبوون؛ یادی شەهیدبوونی شەهید وەستا ئەنوەری کرایەوە و لە لایەن هەریەک لە بۆردی هۆشیاری و لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوورچەند وتارێک پێشکەشکران و رۆڵى وەستا ئەنوەریان لە شۆڕشى نوێی گەلەکەماندا بەرزنرخاندا.
پاشان هەڵۆشێرکۆ بێکەس پەخشانەشعرێکی بۆ یادی شەهید وەستا ئەنوەر خوێندەوە ؛ جگە لە وتارى بنەماڵە و گێڕانەوەى یاد و یادەوەرى و رۆڵى گرنگى شەهید لە بزوتنەوەى رزگاریخوازیى گەلەکەماندا، فیلمى دۆکیۆمێنتارى "شەهید وەستا ئەنوەر ئەفسانەى زیندان" نمایشکراکە بۆردی هۆشیاری بەرهەمی هێنا بوو.
لەلایەن وەزیری رۆشنبیرو و پاریزگاری هەڵەبجەومەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور و هاوڕێ و هاوسەنگەرانییەوە تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا پێشکەش بە هاوسەرى شەهید خاتوو "پەری عەلى" کرا و خێزان و كەسوكاری شەهید دووپاتیانكردەوە كە لەسەر رێبازەكەی سەرۆك "مام جەلال" بەردەوامبن.
شەهید وەستا ئەنوەر ساڵى (١٩٤٢) لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە و لەبەر نەدارى و هەژارى نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بداو ڕوو لە کرێکارى دەکاو بەردەوامى لەکارکردندا دەیکاتە وەستایەکى کارامە و دەستڕەنگین و تائێستاش ئەو شوێنانەى ئەو دروستى کردوون ماون.
لە سەرەتاى ساڵانى شەستەوە لەگەڵ حزبی شیوعى عێراقدا کارى سیاسی و ڕێکخراوەیی کردووە و ئەندامێکى چالاکى ئەو حزبە بووە و زۆرێک لە چالاکییەکانى بردووەتە ناو نقابەى کرێکارانى هەڵەبجەوە، دواى بۆردومانى شارى هەڵەبجە لە ڕۆژى (٢٦/٤/١٩٧٤) وەستا ئەنوەر یەکێک لە کەسە چالاکەکانى کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان دەبێ و لەگەڵ شەهید شێخ کەمالدا توانیان زۆربەى لاوەکانى هەڵەبجە لە دەورى کۆمەڵە کۆبکەنەوە.
لەدواى شکستى جوڵانەوەى ئەیلول شەهید وەستا ئەنوەر چەندین پارچە چەک دەشارێتەوە و هەموو ئەو چەکانەشى پێشکەش بە یەکەمین مەفرەزە کرد کە شێخ عەلى براى یەکێک لە حەوتەوانەکەى شۆڕشى نوێ بوو کە یەکەمین فیشەکیان بە دوژمنەوە نا، دواى دروستبوونى یەکەمین مەفرەزە و بەرپاکردنى شۆڕشى نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان وەستا ئەنوەر ئەرکى سەرکردایەتیکردنى کۆمیتەى ڕێکخستنى هەڵەبجەى پێسپێردرا و پەیوەندى ڕاستەوخۆى هەبووە بە برادەرانى سەرکردایەتى هەرێمەکانەوە لە سلێمانى، مخابن لەڕۆژى ٧/٥/١٩٧٧ دەستگیردەکرێ و ڕۆژى ٣٠/٦/١٩٧٧ لەژێر ئەشکەنجەیەکى قورسدا گیانى پیرۆزى سپارد بە کورد و کوردستان
بابەتی زیاتر
دوو کۆڕی فکری لەلایەن بۆردی هۆشیاییەوە لەمەڵبەندی ڕێکخستنی شارەزوور سازکرا
پیرۆزە لە هەڵەبجە و هەموو خەڵکی کوردستان
دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا