حزبی سۆشیال دیموكراتی ئەڵمانیا (Sozialdemokratische Partei Deutschlands - SPD)، حزبێكی دێرینی ئەڵمانیایە و ساڵی 1875 دامەزراوە، ئەم حزبەش وەك هەموو حزبێكی تر هەڵكشان و داكشانی بینیوە، یەكگرتن و ململانێی ناوخۆیی و باڵباڵێن و لێكجیابوونەوەی بە خۆوە بینیوە.
حزبی SPD بە شێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی ئەڵمانیا زۆربەی ئەندامەكانی لە چوارچێوەی 11 گرووپدا ڕێك خستووە، ئەم گرووپانە لەسەر بنەمای تەمەن، ڕەگەز، پیشە، تایبەتمەندیی تر جیا كراونەتەوە و لە لایەن لیژنەی ڕاپەڕاندنی حزب (دەستەی كارگێڕ)هوه ئاڕاستە دەكرێن. بەرنامە و پلانی خۆیان هەیە و بە شێوەیەكی دیموكراسییانە هەڵبژاردن لە ناو حزبدا دەكەن.
لە دیسێمبەری ساڵی 2018دا ژمارەی ئەندامەكانیان گەیشتبووە 437754 ئەندام. لە كۆی 709 كورسیی پەرلەمان (بۆندستاغ، ئەنجوومەنی یاسادانان) 152 كورسیی بە دەست هێناوە، لە كۆی 69 كورسیی (بۆندسرات، نوێنەری 16 هەرێمەكەی ئەڵمانیا، كە ڕێژەی كورسییەكانیان بەپێی ژمارەی دانیشتوان دیاری دەكرێت) 21 كورسیی بە دەست هێناوە. لە كۆی 96 ئەندام پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا، 16 كورسییان بە دەست هێناوە. لە كۆی 1874 كورسیی سەرجەم ئەندام پەرلەمانی هەموو هەرێمەكان (هەر هەرێمێك بە جیا پەرلەمانی خۆیان هەیە) 489 كورسییان بە دەست هێناوە. لە كۆی 16 سەرۆكوەزیرانی 16 هەرێمەكە، 7 سەرۆكوەزیران سەر بەو حزبەن.
ئەم حزبە گرنگیی زۆر بە مەسەلەكانی ژنان و كەسانی بەتەمەن، كۆچبەران، پرسەكانی مافی مرۆڤ و ژینگە دەدات. هەوڵی سەرەكییان بەرگریكردنە لە سیستمی سۆشیال دیموكرات لە ئەڵمانیا.
کتێبەکە لەم لینکەوە بەشێوەی PDF بەردەستە