ڕێکخراوێکی چەتەگەری و مافیای و فاشستی و ڕەگەزپەرستیی ڕاستڕەوی تورکەکانی گرێدراو بە پارتی مەهەپە (پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی – Milliyetci Hareket Partisi)، بە تورکی بە( Bozkurtlar ) ناو دەبرێن.

ئەم ڕێکخراوە لە ڕێگای دەوڵەتی تورک و سوپای تورکەوە هاوکاری تەواوی کراوە لە پشت زۆرێک لە کردەوەکانی تێکدان و کوشتن و بزرکردنی هاوڵاتیان دەوەستێت . مێژووی دروستکردنی ئەم کۆمەڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٦٩ کاتێک ئەفسەرێکی کۆنی سوپا با ناوی ئالپ ئەرسلان تورکەیش (Alparslan turkeş)  بزووتنەوەی مەهەپەی دروستکرد.

 ڕێکخراوی گورگە بۆرەکان لە ڕاستیدا کۆمەڵێک ئامانجی ناسیۆنالیستی و ڕەگەزپەرستانەی هەبوو دژ بە هەموو شتێک کە تورک نەبێت، ئەندامانی خۆی لە نێو ڕیزەکانی سوپا و پۆلیس و ئاسایشدا دەدۆزیەوە بە ئایدۆلۆژیای milli ulku واتا بیری ناسیۆنالیستی ڕێکی دەخستن، لە پاشاندا ئالپ ئارسلان تورکەیش هەمان کەسانی ئەم ڕێکخراوەی بەکارهێنا بۆ گەشەپێدانی پارتەکەی خۆی و لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوی کردنەوە .

کردەوەکانی ئەم گرووپە تۆرانی بوون و لە پێناو کۆکردنەوەی هەموو ئەو جوگرافیایەی کە زمانی تورکی بەکاردەهێنێت و بە تورکی دەئاخافن، هەموو ڕێگایەکی دەگرتە بەر، لەم پێناوەشدا هەر شتێک تورکی نەبوایە بۆ ئەوان ئامانجی لەناوبردن بوو. بۆیە بۆ ئەوان جیاوازی لە نێوان کورد و ئەرمەن و یۆنانی و چەپ و مەسیحی و عەلەویدا نەبو، تەنها لە نێوان ساڵانی ١٩٧٤ – ١٩٨٠ دا ژمارەی ٦٩٤ کردەوەی کوشتن لەسەر ئەم گرووپە تۆمارکراون، یەکێک لە کردەوەکانیشیان ئەو هێرشە بوو کە محەمەد عەلی ئەکجای ئەندامی ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٨١ کردیە سەر پاپا یۆهانس پاولۆسی دووەم. هەروەها ئەو هێرشەی کە تەواوی میدیاکانی دونیا باسیان کرد کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ڕۆژنامەنووسی ئەرمەنی هەرانت دینک hrant dink یان کوشت .

وێڕای کوشتن و بزرکردنە سیاسیەکان ئەم گرووپە بەرپرسیارن لە کردەوەکانی پۆگرۆم (واتە وێرانکردن و تاڵانکردنی ماڵی خەڵکی و سازدانی قەسابخانە بۆیان) کردنی خەڵکانی کورد و جولەکە و ئەرمەن لە شارەکانی تورکیادا بە تایبەت ئەستەمبوڵ .ساڵی ١٩٨٠ پاش ڕوودانی کودەتای سەربازی لە تورکیا مەهەپە قەدەغە کرا، بەڵام ئەندامانی ئەم پارتە سیاسییە بە هەمان گرووپ و دەستە و بەرنامەوە ناوی خۆیان گۆڕی بۆ مەچەپە، واتە

  milliyetci Hareket Par tisi   پارتی نەتەوەیی کرێکاران، ساڵی ١٩٩٢ پاش ئاسایی بونەوەی بارودۆخەکان دیسانەوە ناوی خۆیان گۆڕییەوە بۆ هەمان ناو. ئاشکرابوونی ڕێکخراوێکی تر لە تورکیا بە ناوی ئەرگەنەکۆن لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بوە هۆی ئەوەی لەڕاستی و دروستی زانیاریەکان سەبارەت بە گورگە بۆرەکان دیسانەوە بکۆڵرێتەوە، چونکە پێدەچێت ئەم ڕێکخراوە بەشێک یاخود باڵێک بوبێت لە ئەرگەنەکۆن . لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٣دا ئەم رێکخراوە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە کرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved