ئەم زنجیرەیە بۆچی؟
بیری سۆسیال دیموکرات ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین جەماوەر و لایەنگری هەیە و بە باشترین ڕێگە دادەنرێت بۆ پرۆسەی نوێبوونەوەی ئاشتییانەی کۆمەڵگە و چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی. مەکتەبی بیر و هۆشیاریی (ی. ن. ک) بەم زنجیرە لێکۆڵینەوەیە، دەخوازێت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەم بیروباوەڕە ئاشنا بکات. ئێمە ئێستا بەرەو کۆنگرەی سێیەم هەنگاو دەنێین و دەمانەوێت پێش بەستنی کۆنگرە، دەرگای لێدوان و دیالۆگ لەسەر بیری یەکێتی بە تەواوی واڵا بکەین. سەرەتا بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک کتێب و نامیلکە دەست پێ دەکەین و پاشان کۆنفرانسێک سەبارەت بە بیری (ی. ن. ک) ساز دەدەین، کە بتوانێت هەرچی پێوەندیی بە بیری یەکێتییەوە هەیە بۆ کۆنگرە گەڵاڵەی بکات و لەوێ دوا بڕیاریان لەسەر بدرێت. ڕاستییەکی گشتیی زانراوە کە بیروباوەڕ لەناو کۆمەڵگەدا، بە بەردەوامی لە ململانێ و زۆرانبازیدایە؛ هێزێکی سیاسی دەبێت لە بواری بیر و هزریدا زۆرینە بەدەست بهێنێت و توانای سەلماندن و بڕواپێهێنان مسۆگەر بکات، ئینجا دەتوانێت سەرکەوتنی سیاسی دەستەبەر بکات.
بۆ دەسستکەوتنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم ناونیشانە بکە:
سۆسیال دیموکرات