عەباس مەنوچەهری
و : کاوسێن بابەکر
ماکس ڤێبەر (١٨٦٤-١٩٢٠) ئەو بیر مەندە دەگمەنانەی سەدەکانی دواییەوە ئەو خاوەنی ڕوانینێکی بەهێز و بیرکردنەوەیەکی قوڵ و تایبەت بوو . سەرەڕای جێگای تایبەتی کە لە نێو بیرمەندانی کۆمەڵناسی دا هەیەتی ئێستاش کە توێژینەوەی پۆست مۆدێرنیتە گەرنگی تایبەتی پەیدا کردووە بیر‌و ڕاکانی ئەو ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە بۆ نموونە میشل فۆکۆ لە توێژینەوەکانیدا لەبارەی کۆمەڵگای دیسپلین کراوە ( Disciplinary society) یورگن هابر ماس لە باسەکانی خۆیدا دەربارەی زاڵبوونی ئەقلانیەتی ئامێری بەسەر کۆمەلگای مۆدێرن دا ، کەڵکێکی زۆریان وەرگرتووە لە ڤێبەرە.
ئەو جۆرە کاریگەریە بەباشی ئەو ڕاستییە دەردەخا ، هەروەک کۆتای سەدەی نۆزدە (Findesicle)، کۆتای سەدەی بیستەمیش گەواهیدەری پێگەی تایبەتی بیروڕا کۆمەڵایەتیەکانی ماکس ڤێبەرە.
ماکس ڤێبەر ژیانی زانستی خۆی بە خوێننەوەی حقوق دەست پێکردو ساڵی ١٨٩١ بوو بە بە مامۆستای زانکۆ ئەگەرچی خوێندنەوە سەرەتاییەکانی ئەو لەزەمینەی حقوق و مێژووی ئابووری دا بوو، بەڵام وردە وردە رووی خۆی بەرەو کۆمەڵناسی وەچەرخاند . ئەو بەسەر قاڵبوون بەرپرسیارە بنچینەکانی کۆمەڵناسی و هەڵوێژارتن و شیکردنەوەی وردی ئەو پرسیارانە سەرەنجام بەناونیشانی یەکێک لە بیردۆزە دانەرانی سەرەکی کۆمەڵناسی ناسرا . لەم پێشەکییەدا هەوڵ دەدرێ بەشێوەیەکی چڕ‌و پڕ ڕەهەند و تەوەر بنچینەکانی بیر و باوەڕی ماکس ڤێبەر و بەرهەمە سەرەکییەکانی شرۆڤە بکرێ و بناسرێ .
ئەلف . زەمینەی بیروڕاکانی ماکس ڤێبەر :
بیر‌و ڕاکانی ماکس ڤێبەر دەتوانرێ لەپەیوەندی نێوان هەل ومەرجی فکری لە ئەڵمانیای زەمانی ئەودا بەتایبەت لە زەمینەی ئەپستمۆلۆژی و مێژووی ئابووریدا لێی بکۆڵدرێتەوە .
١- زەمینەی ئەپستۆمۆلۆژی :
ئایدا ئەپسمۆلۆژییەکانی ماکس ڤێبەر لە چوارچێوەی ململانێ ی دیاردەناسی کە بیرمەندانی ئەڵمانی لەکۆتایی سەدەی نۆزدەدا لە یەکترجیا دەکردەوە زیاتر شایەنی تێگەیشتنە. دەیەی حەوتەمی سەدەی نۆزدەدا ، ڕێبازی کانتیە نوێکان لە ئەڵمانیادا گەشەی کرد . گەورەترین تایبەتمەندی ئەو ڕێبازە جیاوازی دانان و لە نێوان زانستی سروشتی و مەعریفەی کۆمەڵایەتی دا . لە گرنگترین بیمەندانی ئەو رێچکەیە دەتوانرێ ئاماژە بە ڤێندڵ باند ، رێکێرت ، دێڵتای بکرێ . پرسیاری بنەڕەتی ئەو بیر مەندانە ئەوە بوو ، کە ئایا دەبێ بەو شێوازەی پۆزیڤیتستەکان داوایان دەکرد زانستە مرۆییەکان لەسەر بنچینەی زانستە سروشتییەکان وێنەبەندی بکرێ یان بەپێچەوانەوە دەبێ بە تەواوی بە سەربەخۆیی لەبەرچاو بگرین .
تیۆرزانی سەرەکی ئەو ڕوانگەیە دیلتای لەباوەڕدابوو کە زانست بە پشت بەستن بە بابەتی جێگەی باس ، بەدوو بەشی بنەڕەتی یان دوو قەڵەمڕەوی بابەتی ، یانی قەڵەمڕەوی ((سروشت)) و قەڵەمڕەوی ((هۆش – مێژوو)) دابەش ببێ . ئەو سیمای جیابوونەوەی زانستییە سروشتییەکان و زانستە کەلتورییەکانی لە سێ شت دا دەبینییەوە: رشتەی لێکۆڵینەوە، جۆری ئەزموون و ڕوانگەی لێکۆڵەرەوە . دیڵتای باوەڕی وابوو بەپێچەوانەی زانستی سروشتی ، مرۆڤ دەبێ تا ئەو شوێنەی بۆی دەلوێ خۆی لەمەیدان بکێشێتە دەرەوە و بەپێی پەیوەندییەکانی نێوان شوێن و کات ، ماددەو جوڵە ، تێگەیشتنێکی رووت لە سروشت وەربگرێ . بەڵام کاتێ لەدونیای مێژوو و کەلتور ، یانی (بابرتی سەرچاوە دەروونییەکان)ی (Geist) مرۆڤ سەرنج بدرێ، بارەکە جیاوازی پەیدا دەکات لێرەدا پەیوەندییە نوێ بووەکان بەهۆی دەوروبەری کۆمەڵایەتییەوە زۆر گرنگن و بابەتی سەرەکی کاریگەرییە دەرونییەکانن (٣) . دیڵتای هەروەها دووپاتی دەکردەوە کە بەس نییە بڵێین زانستە کەلتورییەکان بەجۆرێک لەدەروونزانی سەروکاری هەیە کە بەرئەنجامی ئەزموونێکی سەرچاوەگرتووە لەهاو دڵی و هۆگری ئەوە گرنگە کە بزانین شیکەرەوە بۆ سەرکەوتنەکانی لە تێگەیشتن لە کەلتوری مرۆیی پێویستی بە تێپەڕین لە چ قۆناغێکی زەیتی (٤) هەیە بەو پێیە بە گوتەی دێڵتای دوو خاڵی خوارەوە گرنگی زۆریان هەیە :
١- لەنێوان دونیای دیاردەکان و دونیای مرۆیی دا کەلێنێکی پڕ نەبووەوە هەیە و دەبێ لەنێوان زانستی سروشتی و زانستی مرۆیی – مێژوویی- کۆمەڵایەتی جیاوازی دابنرێ .
٢- بەپێچەوانەی لێکدانەوەی پۆزیڤیتستەکان ئیمکانی نییە کەسێک لە زانستییە کەلتورییەکاندا بتوانێ پەیڕەوی لە زانستییە سروشتییەکان بکات و لە هەوڵی زانینی "یاسا" گشتییەکان دابێ (٥).
٢- مێژوو نووسینی ئابووری :
دێدگای مێژوویی ماکس ڤێبەر بەقوڵی لەژێر کاریگەری دوو کەس لە مامۆستایانی خۆی دا بوو لە ڕێبازی ڕوانگەی مێژوویی ، یانی وێلهێلم رۆش (Rosche) و ک. کنیس (knies) لە ڕێبازی ئەو دوو بیرمەندەدا ئابووری ، حقوق ، فەلسەفەو تەنانەت کۆمەڵناسی لە بۆتەی مێژوودا توێژینەوەی لەسەردەکرا و دەخوێندرا ڕێبازی ئابووری کنیس و روش کەم و زۆر و سەرانسەر پانتایی زانستی کۆمەڵایەتی دەگرتەبەر و پەیڕەوانیان بەتندی پابەندی داوەری ڕەوشتی و فاکتەری کرداری بوون (٦).
ئەم ڕێبازە بەدواداچوونی سیاسی قوڵی هەبوو ، بەتوندی لەگەڵ ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی ئەڵمانیای ئەو کات ڕووبەڕوو بوو ، هەرچەندە ماکس ڤێبەر لەژێر کاریگەری ئەو ڕێبازە و ئاراستە مێژوویەکەی دابوو ، ڕەخنەشی لێیا هەبوو ئەو پێی لەسەر ڕاستی و بەهای هەندێک لە دێدگا تیۆرییەکانی ئابووری ناسانی کلاسیکیش دادەگرت .
ب- میتدۆلۆژی ماکس ڤێبەر:
لە لایەنی میتدۆلۆژیەوە، ماکس ڤێبەر لەگەڵ دوو ڕێچکە دا یەکی دەگرتەوە ، لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ڕێچکەی فکری پۆزیتیڤیسم و لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ڕێسا و ڕێنوێنییەکانی ئایدیالیزم (٧)
لە پەیوەندی بەپۆزەتیڤیسمەوە ، ماکس ڤێبەر دووپاتی دەکردەوە کە لێکدانەوە لەسەر بناغەی ((یاسا گشتییەکان)) لەلایەک و ((شرۆڤەی تایبەتی)) لەلایەکی تر ، بەشێوەیەکی یەکسان شێوازی ڕەوان و لەڕاستیدا تەواوکەری یەکترن ، ئەو بەردەوام بیردۆزەی ئۆگۆست کۆنت ی لەبارەی بەش بەش کردنی زانست و پشت بەستنی زانستی کۆمەڵایەتی بەزانستی سروشتی ڕەت دەکردەوە و لەو باوەڕادا بوو کە هەر زانستێک بەو هۆیەی کە ڕێبازی خۆی هەیە و سەربەخۆیە ، هیچ زانستێک ناتوانێت بێتە نمونە بۆ زانستەکانی تر بەکار بێت ، باسی بنەڕەتی ئەو لە بارانبەر ئایدیالیستەکان دا کە لەنێوان دونیای ئادەمیزاد و دونیای سروشتی‌دا جیاوازی بنەڕەتی نییە ئەو لەو باوەڕەدا بوو کە ئەو بەڵگەیەی کە دونیای ئادەمی دونیای ئازادەو شیکردنەوەی هۆ و ئەنجام و یاسا شروشتییەکان لەوێدا ڕۆڵی نییە بێ هۆ بابەتەکەی ئاڵۆز کردووە بەڕای ئەو نەپۆزێڤیستەکان و نە ئایدیالیستەکان هیچ یەکێکیان بە دروستی مانای دەستەواژەی وەک ((یاسا))، ((هۆکار))، ((بابەتێتی))و ((بەها)) تێنەگەیشتوون (٨)
لەبارەی بەکارهێنانی رونکردنەوەی هۆکار لە زانستە کەلتورییەکاندا، ماکس ڤێبەر بەو ئەنجامە گەیشت کە (بەرزترین کارێک کە دەتوانێ هاوکاری ڕوونکردنەوەی هۆکار بکات ، دیاریکردنی ئەو فاکتەرەیە کە ئەگەر لەبەرچاو نەگێڕی جیاوازی زەق و یەکلا کەرەوە لە زنجیرەی ڕوداوەکان دا بەدیار دەخات )).
بەمانایەکی تر دەبێ هۆکارێک هەبێ ئەگەر لە بیرکردنەوەدا لاببرێ هەڵکەوتەی ڕووداوەکان نابێتە ئامانجی بیرکەرەوە . ئەو شێوازەی ناونا شێوازی شیکردنەوەی گریمانەیی Hypothe tical(٩).
میتۆدۆ لۆژی ماکس ڤێبەر لە بنچینەدا چوار توخم دەگرێتەوە کە بریتین لە (تێگەیشتن) (verstiehen) (جۆری پوختە) (reinen typus) ، (تێبینی بەهایی) (Wertbetiehung) (زۆری هۆکار)
١- تێگەیشتن
بەرای ماکس ڤێبەر تێگەیشتن بریتییە لەوەی کە (دەبێ خۆمان لە جێگەی فاکتەر یان فاکتەران لە مێژوو یان لە کۆمەڵدا دابنێن بەو هۆیە کرداری مێژووی یان کۆمەڵایەتی لە ناخەوە هەست پێدەکەین )١٠ بەمانایەکی دی (تێگه‌یشتن) بزوتنه‌وه‌یه‌كه له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه به لاى ماكس ڤێبه‌ره‌وه زه‌روره‌تى میتۆدۆلۆژى تێگه‌یشتن له‌و كاره‌دا حه‌شار دراوه‌كه (ئاگایی) (subjective = subjectivity) توخمێكه له واقعى كۆمه‌ڵایه‌تی دا كه شایانى لێكۆڵینه‌وه‌ى بابه‌تیانه‌یه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه پێچه‌وانه‌ى زانستى سروشتى كه‌له‌وێدا شتێكى سروشتى له پرۆسه‌ى فێربوونى زانستیدا دروست ده‌بێ )11 له ڕه‌وشى تێگه‌یشتن دا شتێك له مه‌وداى بینینى ئێمه‌دا په‌یدا ده‌بێت . بابه‌تێكى زۆر به‌رچاوى به‌كارهێنانى ڕه‌وشى تێگه‌یشتن له‌لایه‌ن ماكس ڤێبه‌ره‌وه له‌نامه‌ى ئه‌خلاقى پرۆتستانى ئه‌ودا شایانى لێڕوانینه ئه‌و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێ(ده‌بێ هه‌ولأبدرێ تاكو به‌ناخى تایبه‌تمه‌ندییه جیاواز و تایبه‌ته‌كان دا له‌نێوان دونیاى مه‌زنى بیر‌و باوه‌ڕى مه‌زهه‌بى بچنه ژوره‌وه كه له لایه‌نى مێژووییه‌وه له لقه جیاوازه‌كانى مه‌سیحیه‌تدا بوونى هه‌بووه )12
ماكس ڤێبه‌ر به پێچه‌وانه‌ى پێشینانى ئه‌ڵمانى خۆیه‌وه ، ڕ‌ازى بوو به ئاوێته‌كردنى (تێگه‌یشتن به شیكردنه‌وه شێوه پۆزێڤیسته‌كان ) به گوته‌ى ئه‌و پێش ئه‌وه‌ى بتوانرێ هه‌تا ڕاسترین ده‌ربڕین (ڕونكردنه‌وه‌ى شیاوى تێگه‌یشتن )و بایه‌خدار بێته هه‌ژمار هه‌تا ڕاست ترین ده‌ربڕین (ڕونكردنه‌وه‌ى شیاوى تێگه‌یشتن )و بایه‌خدار بێته هه‌ژمار ده‌بێ شێوازه ئاساییه كانى هۆكارى جڵه‌وى (تێگه‌یشتن) به‌ده‌سته‌وه بگڕێ )13
مه‌به‌ستى ماكس ێڤبه‌ر له‌و باسه ئه‌وه‌یه كه‌له كۆتایدا ده‌بێ له ڕوونكردنه‌وه‌ى هۆكارى بۆ تێگه‌یشتنى ڕاست و دروست له ئامانج و مانای ناوه‌كى یه‌ككردار كه‌ڵك وه‌ربگرێ به‌ڕاى ئه‌و به پشت به‌ستن به ئه‌زموونى شه‌خسى و له‌ڕێگاى دۆزینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هۆكارى نێوان ئه‌و ئامرازانه‌ى كه‌ڵكیان لێوه‌رگیرێ و ئامانجى باسه‌كه ئیمكانى ده‌بێ خودى ماكس ڤێبه‌ر ئه‌و ره‌وشه به‌ره‌وشى (ئامانج گه‌ر) (Teleological= Teleologisch) ناو ده‌نێ و له به‌كارهێنانى ئه‌وه‌دا له (جۆرى پوخته ) كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ * .
٢- جۆرى پوخته (ئه‌بستراكت):
دووه‌مین توخمى میتۆ دۆلۆژى ماكس ڤێبه‌ره ، مه‌به‌ستى ڤێبه‌ر له له به‌كار هێنانى ئه‌و چه‌مكه ئه‌وه‌یه كه دونیاى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێ یه‌ك (نا واقیعه‌ت دروست بكات كه ئاشكرا‌و ورد‌و به ته‌واوى ئه‌پستراكت بێ تاكو بتوانرێ له ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه واقیعه‌تێك كه نا ئاشكرا‌و نادیار به‌شێوه‌یه‌كى فریو ده‌ر هه‌ست پێكراوه شایه‌نى لێكتێگه‌یشتن بێ)14 . ناسینى واقع له‌ڕێگه‌ى پێوانه كردنى راستییه بابه‌تییه كان به‌هۆى (جۆرى پوخته) دروشمى زه‌ینى ره‌ها له‌شت و راستیه سه‌لمێنراوه‌كانه گوته‌زاو راستیه .
سه‌لمێنراوه‌كانى وه‌ك (روحیه‌ى سه‌رمایه دارى) (بیرۆكراسى ) ، (كاریزما) و (ئه‌قڵانى) هه‌موویان له تێڕوانینى ماكس ڤێبه‌ره‌وه نموونه‌ن .
یانى ده‌توانرێ له‌وان بۆته‌ى زه‌ینى دروست بكرێ كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى گوته‌كه له خۆیدا هه‌ڵبگرێ . (جۆرى پوخته) به به‌هێزكردنى یه‌كلایه‌نه‌ى یه‌ك یان چه‌ند روانگه‌و به ئاوێته‌كردنى دیارده‌ى بابه‌تى و وه‌تاق كه‌وتوو دروست ده‌كرێ پاشان به‌پێ ى هه‌مان ڕوانگه به‌هێز كراوه‌كان به وێنه‌ى یه‌ك دروستكراوى شیته‌ڵى یه‌كجارى دێته به‌رهه‌م(15). (جۆرى پوخته) بۆ ماكس ڤێبه‌ر له‌خۆیدا ئامانج نییه به‌ڵكو یه‌ك ئامرازه ئامرازێك كه ده‌بێ كه‌ڵكى لێوه‌ر بگرێ بۆ تێگه‌یشتن له بایه‌خى كه‌لتورى رووداوه‌كان له بژاركردن و هه‌لأكه‌وتوى روداوه‌كان .
٣- تێبینى به‌هادارانه :
سێهه‌مین توخمى ره‌وشى ماكس ڤێبه‌ر (دیدگاى به‌هادارانه‌یه) ماكس ڤێبه‌ر له به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌مكه‌دا قه‌رزدارى ریكێرته (Rickert) به بۆچونى ریكێرت دیاریكردنى چۆنیه‌تى روونكردنه‌وه‌ى مێژوو پێویست دەکات کە بیرمەندی زانستییە کەلتورییەکان بە پێچەوانەی ڕەوشی پۆزیتڤیستەکان بە هەڵبژاردن ڕازی بێ. بەو هەڵبژاردنە کە لایەنی زەینی هەیە بڕیاریدا کەکام لە لایەنی هەڵکەوتەی کۆمەڵایەتی بەجیاکردنەوە لە لایەنەکانی تر بۆ شرۆڤەکردن و تێگەیشتن هەڵبژێرێ ریکێرت لەو باوەڕەدا بوو کە هەڵبژاردنێکی ئاوا دەبێ بە زەرورەت لەسەر بناغەی سیستەمی بەهای کەسی لێکۆڵەر بێتە دی. کە هەڵکەوتی مێژوویی ئەوەوەسەرچاوە دەگرێ(١٧).
بەو پێیە (تێبینی بەهادارانە) ئەو خاڵە دەگرێتە خۆ کە هەڵبژاردنی بابەت لە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتیدا بەهۆی قورسایی بەهای دیاریکراو ئاراستەدەکرێ کە پەیوەستە بە هەڵبژاردنی زەینی کەسی لێکۆڵەرەوە هەر شرۆڤەکەرێ بەناچاری لەسەر بنچینەی (دیدگای بەهادارانە)ی خۆی بۆ ئەو جۆرە هەڵبژاردنە دەست دەدەبات.
ماکس ڤێبەر بەپێچەوانەی ریکێرت (دیدگای بەهادارانە) لە(داوەری بەهادارانە)(wertureil)جیا دەکاتەوە. چونکە لەدیدی ئەوەوە لە دیدگای بەهادارانە)بەخشش و بەرهەمی لێکۆڵەر دەکەوێتە ژێە کاریگەری قورسای بەهای ئەو . بەرای ماکس ڤێبەر (دیدگای بەهادارانە) ناچارییە لە کاتێکدا (داوەری بەهادارانە) پێویست نییە بەواتایەکی خۆلادان لە (دیدگای بەهادارانە)ناکرێ و لە کاتێکدا پێویستە خۆ لە (دادوەەری بەهادارانە) لابدرێ.
٤-میتدۆلۆژی نسبی:
توخمی چوارەمی ڕەوشی ماکس ڤێبەر ((نسبی بوونی میتۆدۆلۆژیکە)) یان ((ڕەتکردنەوەی فاکتەری زاڵ)) ە ، ماکس ڤێبەر بەپێچەوانەی زۆر لە کۆمەڵناسان، ئەزموونی ڕۆژئاوای نەکردە تەوەری لێکۆڵینەوەکانی خۆی و لەپیشاندانی شارستانیەتەکانی تر و رەوەندی گۆڕانکارییەکانیان پێسکەوتنی بەدەست هێنا ئەو دوای لێکۆلینەوەی چەندان شارستانیەت، ڕوویکردە تایبەت مەندییەکانی ئەوروپا بەپێچەوانەی ئەو تێۆریانەی کە تایبەتمەندییەکانی ئەوروپا بەسەر شارستانیەتەکانی دیکەدا دادەبڕن . بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوە فراوانەکانی خۆی دەربارەی شارستانیەتەکانی دیکەدا دادەبڕن . بە پشت بەستن بەلێکۆڵینەوە فاراوانەکانی خۆی دەربارەی شارستانیەتە نا ئەوروپییەکان ، لەکۆتایدا بەو ئەنجامە گەیشت کە پێویستە تاقی کردنەوەی سەرمایەداری مۆدێرن ئەزموونێکی تایبەتە کەلەژێر هەل و مەرجێکی زۆر تایبەتدا هاتۆتە دی و لەبەر ئەوە نابێ گشتگیر بکرێ بەسەر کۆمەڵگاکانی دیکەدا .
ماکس ڤێبەر هەروەها لە میتۆدۆلۆژی خۆیدا لە ئاڵوگۆڕی دیدی تاک فاکتەری بینی ئایدیا لیستی لەشوێنی ماتریالیستی جەبری سەرکەوتوو بوو ئەو دەڵێ (ئامانجی من ئەوەیە کەیەک شرۆڤەی هۆکاری ڕۆحیانەی تاک ڕەهەندی کەلتوور و مێژوودا لە جێگەی یەک شرۆڤەی هۆکاری ماددیانەی تاک رەهەندی لەکلتور و مێژوودا لەجێگەی یەک شرۆڤەی هۆکاری ماددیانەی تاک ڕەهەند دابنێم، ئەو دوە پێویستە زەمینە سازی لێکۆڵینەوە بن نەک ئەنجامی لێکۆڵینەوە)١٨. لەبارەیەوە ماکس ڤێبەر بەڵگە دێنیتەوە کە دەبێ کۆمەڵگا بە وێنەی هاوسەنگییەکی جوانی جۆرەها هێزی جیاواز‌و رکابەر لەبەرچاو بگیرێ کە بەهۆی جەنگ شۆڕش وەیان یەک ڕابەری پاڵەوان بە قازانجی پەیامێکی تایبەت تێک دەچڕژێ.
لەبەر ئەوە هەمیشە دەبێ توخمی (گریمانە) لەبارچاو بگیرێ (١٩).
ج- مەسەلە بناغەییەکان لە بەرهەمەکانی ڤێبەردا :
لە بەرهەمەکانی ماکس ڤێبەردا چوار بابەتی بنچینەی بەرچاو دەکەون کە لە پەیوەندییەکی ئۆرگانی دان لەگەڵ یەکتری . ئەو چوار بابەتە بریتین لە (ئەقڵانیەت) (ڕەوشتی پرۆتستانی) بیر و کراتیزە بوون)و (کاریزما).
١- ئەقڵانی بوون (Rationalization)
چەمکی ئەقڵانی بوون چەمکێکی زۆر ئاڵۆزە لەبەر ئەوە لە پێشکەش کردنی هەر جۆرە پێناسەیەکی ورد‌و دیاریکراو دەبێ بەچەند خاڵێکی بنچینەیی ئاماژە بکرێ. یەکەم ئەوەیە کە لە دیدی ماکس ڤێبەردا چەمکی ئەقڵانییەت چەمکێکی نسبییە ، بەقسەی خودی ئەو ئه‌وه‌ى له پنتێكى روانینه‌وه ئه‌قڵانیه له‌وانه‌یه له پنتێكى تر‌ى ڕوانینه‌وه نا ئه‌قڵانى بێت ))20 له‌به‌له‌ر ئه‌وه كارى سه‌ره‌كى ڕونكردنه‌وه‌ى (ژینتێكى)تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى له‌مه‌ڕ (ئه‌قڵانیه‌تى ڕۆژئاواییه له هه‌مان چوارچێوه‌ى ئه‌قڵانیه‌تى رۆژاوا له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا )21 .
خاڵى دووه‌م ئه‌وه‌یه كه له دیدى ماكس ڤێبه‌ردا (كرده‌وه‌ى ئه‌قڵانى)یه‌ك مۆدێلى زانستییه نه‌ك یه‌ك شێوازى به‌هادار به‌و مانایه‌ى كه ئه‌و به دروستكردنى (جۆرى پوخته)ى كرده‌ى ئه‌قڵانى خوازیارى ڕوونكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كان و ڕووداوه مێژووییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو نه‌ك دادوه‌رى له‌باره‌یانه‌وه .
به‌ده‌ربرینى ئه‌و (كرده‌ى ئه‌قڵانى , ئه‌و كرده‌یه‌یه كه هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كاروبارى په‌راوێزیدا ده‌دا ), خاڵى سێیه‌م ماكس رێبه‌ر هه‌رگیز له دیدى فه‌لسه‌فییه‌وه سه‌رنجى نه‌داوه‌ته ئه‌قڵانیه‌ت .به‌ڕاى ئه‌و مێژوو به‌شێوه‌ى كه (ئایدیالیزم ) ى هیگل یان (ماتریالیزمى مێژوویی)ماركس باسى ده‌كه‌ن (ئه‌قڵانى)نییه به بۆچونى ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى مێژووییى دیاریكراو له‌نێوان حه‌قیقه‌ت و چاكه‌دا نییه 22.
بۆ ماكس ڤێبه‌ر (ئه‌قڵانیه‌ت) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بونى ئاسۆیه‌كى مێژوویى ئومێد به‌خش ده‌رناخات كا ئامانجى مێژوو داخوازى هیواكانى مرۆڤ بێت ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌وه ناڕۆشنى و كۆیله‌یی به‌رهه‌مى ئه‌قڵانیه‌ته كه خۆى كردوه به بار به‌سه‌ر مرۆڤى مۆدێرنه‌وه كه‌واته ده‌ربڕنى به‌هادارى گوته‌ى ئه‌قڵانیه‌ت به‌سوكه كاركردن گه‌رایى شێوازى ماكس ڤێبه‌رى نیه خاڵى كۆتایی ئه‌وه‌یه كه به‌بڕواى ماكس ڤێبه‌ر مێژووی ئه‌قلأ گه‌رایی پرۆسه‌یه‌ك نیشان ده‌دات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێڵه ته‌ریب به به‌شه جیاجیا كانى ژیان ناگرێته‌به‌ر بۆ نموونه له وڵاتێكى وه‌كو به‌ریتانبا وێڕاى بوونى به‌رزترین ئاستى ئه‌قڵانیه‌تى ئابوورى ئه‌قڵانى كردنى یاساى تایبه‌تى له مه‌زنترین ئاستدا ماوه‌ته‌وه 23 به‌كورتى ده‌توانرێ بگوترێ كه لێكدانه‌وه‌ى ماكس ڤێبه‌ر له‌باره‌ى ئه‌قڵانیه‌ته‌وه سێ ڕه‌هه‌ندى سه‌ره‌كى هه‌یه :
١- ئه‌قڵانى بوونى دونیا (Intellectualization)ئه‌وه به‌ماناى زاڵبوونى روانینى زانسته به‌سه‌ر مه‌عریفه مرۆییه‌كانه‌وه .
به‌ڕاى ماكس ڤێبه‌ر له ڕه‌وه‌ندى مێژوویى مۆدێرن دا ئه‌و ڕوانینه به‌سه‌ر هه‌موو سنوره‌كانى بیركردنه‌وه و داهێناندا له ڕۆژئاوادا زالأ بوو – ته‌نانه‌ت لو سنورى هونه‌ریش دا 24
٢- به‌ئامێر بوونى (Instrumentalization) ئه‌قڵانیه‌ت یانى گه‌شه‌ى ئه‌قڵانیه‌ت به ماناى (به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئامانجێكى دیاریكراو و هه‌ژماركراو له‌ڕێگاى كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ڕێگه‌ى كرداره ژماره‌ییه‌كان)مه‌به‌ستى ماكس ڤێبه‌ر ئه‌وه‌یه كه تێبینیه‌كانى په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئامرازى هه‌ڵبژێراو به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ست هێنانى ئامانجى داواكراو لایه‌نى زاڵى كرده‌ى كه‌سه‌كان ده‌بێ ڤێبه‌ر دیارده بابه‌تیه‌كانى ئه‌وجۆره ئه‌قڵانیه‌ته‌ى له‌سه‌رمایه‌دارى مۆدێرن و دامه‌زراوه بیروكراتییه‌كان دا ده‌بینیی .
٣-ئه‌قڵانى بوونى Rtionalization ره‌وشت یانى گه‌شه‌كردنى ئه‌قڵانیه‌ت به‌ماناى ده‌ركه‌وتنى ره‌وشتێك كه به‌شێوه‌ى سیستمى و رۆشن بوونى هه‌یه و كۆمه‌ڵێك ئامانجى به‌هادارى دیاریكراو ده‌گرێته خۆ ئه‌و جۆره كرداره لایه‌نى به‌كارهێنانیه‌وه(ئه‌قڵانیه) به‌ڵام له‌لایه‌نى ئامانجیه‌وه (نا ئه‌قڵانیه)25 نمونه‌ى دیارى ئه‌و جۆره ئه‌قڵانیه‌ته ده‌توانرێ له (ره‌وشى پرۆتستانى) دا ببینرێ.
٢-(ره‌وشى پرۆتستانى) (Des protestantische Ethik) ره‌وشتى پرۆتستانى دوه‌مین مه‌یدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌وره‌ى ماكس ڤێبه‌ر پێكدێنێ به‌لاى ئه‌وه گرنگى ئه‌و بابه‌ته له په‌یوه‌ندى مێژوویی ئه‌ودایه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارى مۆدێرن دا به‌گوته‌ى ماكس ڤێبه‌ر ئه‌گه‌ر چى په‌یوه‌ندى به سه‌رمایه‌وه هه‌بووه له‌زۆر سه‌رده‌م و جێگادا ، به‌ڵام ئه‌وه خۆى له خۆیدا یه‌كسان نییه به‌كردارى سه‌رمایه‌دارى كه به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیكى لایه‌نگرى به‌ده‌ستهێنانى قازانجه له‌ڕێگه‌ى ئاڵ و وێرى ئابورى به‌مانایه‌كى تر پله‌ى به‌رزى ئه‌قڵانیه‌ت رووى جیاكه‌ره‌وه‌ى سه‌رمایه‌دارى مۆدێرنه له شرۆڤه‌كردنى په‌یوه‌ندى (ئه‌قڵانیه‌ت) به‌سه‌رمایه‌داریه‌وه ماكس ڤێبه‌ر ڕۆڵى گرنگى (رۆحى سه‌رمایه‌دارى)(Der Geistder Kapitalismas) تاوتوێ ده‌كات ئه‌و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ كه (ڕۆحى سه‌رمایه‌دارى) وێنه‌ى ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه كه به شێوازى ئه‌قڵانى و سیستماتیكى عه‌وداڵى قازانجه به‌ڕاى ئه‌و ده‌ربڕینێكى ئاوا به‌و راستیه مێژوییه‌وه شایانى ئاوڕلێدانه‌وه‌یه كه له لایه‌ك زه‌ینى ئاوا شوێنى دیارى خۆى به گونجاو ترین وێنه له دامه‌زراوه‌ى سه‌رمایه‌داریدابه‌ده‌ست هێناوه له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌و دامه‌زراوه گونجاو ترین پاڵنه‌رى خۆى له‌رۆحى سه‌رمایه‌داری وه‌رگرتووه) به باوه‌ڕى ماكس ڤێبه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئه‌و (ڕوحیه‌ته) له (ئه‌زمونى دونیایاننه‌ى ره‌وشى پرۆتستانى) ماكس ڤێبه‌ر به‌ڕۆڵى دوو توخمى بنچینه‌یى له نێوان (پیوریتانییه پرۆتستانیه‌كان )دا (Predestation–pradestianation)
به پێی ئه‌و بنه‌مایه خودا كه‌سانى تایبه‌تى بۆ به‌ختیارى ئه‌وانى تر هه‌ڵبژاردوه
كه نیشانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌وان سه‌ركه‌وتنیانه له كاروبارى دونیایدا له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕێك بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بێ له (هه‌ڵبژێرران) ده‌بێ هه‌موو كۆششى خۆى بۆ سه‌ركه‌وتن له كارى ئه‌و دونیاییه دا بخاته گه‌ڕ.
ئه‌و جۆره كۆششه له ڕاستیدا وه‌ڵامى توخمى (ته‌كلیفه) Beruf-Calling یانى توخمى دووه‌مى ره‌وشتى پرۆتستیانه چه‌مكى ته‌كلیف یان به‌رفه‌رمانى به‌و بیره ئاماژه ده‌كا كه به‌رزترین شێوه‌ى په‌یمانى ره‌وشتیه له راپه‌ڕاندنى ئه‌ركو كاروبارى دونیایى دا یانى ئه‌وه‌ى هه‌ر تاكێكى بڕوادار به‌پێى چاره‌نووسى خۆى فه‌رمانێكى له‌لایه‌ن خودا سه‌ر شان كه ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌ژیانى رۆژانه‌دا به‌ر چاو ده‌كه‌وێ به‌و پێیه به‌راى ماكس ڤێبه‌ر هاوكارى ره‌وشتى پروتستانى له‌په‌یوه‌ندى زۆر بنچینه‌یدایه له‌گه‌ڵ رژێمى سه‌رمایه‌دارى مۆدێرن له‌دوا لێكدانه‌وه‌دا ئه‌وه‌ى له ناخى قبوڵكردنى (ته‌كلیفدا) شاردراوه‌ته‌وه له‌روى ناوه‌رۆكه‌وه نا ئه‌قلاچنیه به ده‌ربڕینێكى تر ئه‌وه‌ى له كرده‌وه‌ى ئابورى پیوریتانى پرۆنستانىدا به ناونیشانى (ئه‌قڵانیه‌ت) ناسراوه له راستیدا ده‌رخه‌رى روخسارى مه‌یلى شاراوه‌یه كه له ناوه‌رۆكدا نائه‌قڵاتیه. به كورتى ئایدیاى (ته‌كلیف) له تێڕوانینى ره‌زامه‌ندى كه‌سیه‌وه زۆر نا ئه‌قڵانیه(Eudaemouistic) به‌لام له هه‌مان كاتدا یه‌كێك بووه له ڕه‌گه‌زه بنچبنه‌ییه‌كانى كه‌لتورى سه‌رمایه‌دارى به‌گوته‌ى ماكس ڤێبه‌ر ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵه باوه‌ڕانه نه‌ك په‌یوه‌ندى تایبه‌تى به چالاكه ئابورییه‌وه چێژ وه‌ربگرین سه‌رف بكرێ(27). به‌راى ماكس ڤێبه‌ر كاتێك سك هه‌ڵگوشین و ڕه‌زیلى له سه‌رف كردن دا له‌گه‌لأ باوه‌ربوون به كار‌و خه‌باتى به‌رده‌وام یه‌كانگیر بوو ، كه دروشمى به‌رزو به‌ڵگه‌ى ڕۆشنى (باوه‌ڕى واقعى) بوو زباد بوونى سه‌رمایه به‌رهه‌م هات له‌به‌ر ئه‌وه زیاد بوونى ئاوا له دیدى ئامانجه‌وه نا (ئه‌قڵانیه) ، ئه‌گه‌ر چى ئامراز‌و ڕێگه‌كه‌ى به شێوازى ئه‌قڵانى هه‌ڵبژێراوه(28). هه‌ڵبه‌ت به‌گوته‌ى ماكس ڤێبه‌ر نابێ واى بۆ بچین كه سه‌رمایه‌دارى مۆدێرن له ره‌وشتى پرۆتستانى كه‌وتۆته‌وه
سه‌رمایه‌دارى وێڕاى هۆكاره‌كانى دیكه كاریگه‌رى ڕه‌وشتى پرۆتستانیشى به‌سه‌ره‌وه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رچى نه‌ریتى سه‌رمایه‌دارى له‌به‌شى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نوێ ڕووڵێكى كاریگه‌رى له ئاراسته گه‌رى ئابوورى – كۆمه‌ڵایه‌تى رۆژئاوا دا هه‌بوو به‌ڵام ئیمڕۆ ئیدى شوێنێكى له رژێمه ئابووری دا نییه . له‌جێى ئه‌وه چاره‌نووسى سه‌رمایه دارى و ئه‌قڵانیه‌ت له‌گه‌لأ سیستمى (بیرۆكراتیك)ى نوێ‌دا سازاوه .
3- بیرۆكراتیزه‌بوون :- ئه‌گه‌ر چى ماكس ڤێبه‌ر پێناسه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ بیركراسى نیشان نه‌داوه ، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ى گشتى ئه‌وه‌یه كه بیرۆكراسى شێوزاێكى ڕێكخستنى ئه‌قڵانى كار‌و باره‌كانه . به پێى ئه‌و پێناسه‌یه بیرۆكراسى
به‌درێژایى مێژوو له كۆمه‌ڵگه‌كان و شارستانیه جۆربه‌جۆره‌كاندا به‌شێوازى جیاواز هه‌بووه به‌ڵام (پێكهاتنى شێوازى مۆدێرنى ڕێكخراوه‌یى له‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كان له‌وانه :حكومه‌ت ,كڵێسا، سوپا, پارته‌كان، ئابوورى,یه‌كێتییه‌ئاره‌زوو مه‌نده‌كان و هی تر ، پێكهاتن و گه‌شه‌ى به‌رده‌وامى ئیداره‌ى بیرۆكراتیكه ( له شرۆڤه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى بیرۆكراتیزه بوون ، ماكس ڤێبه‌ر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت كه به درێژای سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م كارمه‌ندانى به‌ئه‌زموونى ئه‌وروپا توانیان له زه‌مینه‌ى دارایی ، سوپا‌و كاروبارى دادوه‌رى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن (29).
بیرۆكراسى له‌دیدى ماكس ڤێبه‌ردا میكانیزمێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كاروبار به ئاستێكى به‌رز ده‌گه‌یه‌نێ ,به‌ڵام بیرۆكراتیزه بوون به‌شێكه له پرۆسه‌ى گشتى ئه‌قڵانى بوون و نوێ بوونه‌وه‌ى مرۆڤله ئامێره‌كانى به‌رهه‌مهێنان(30) به‌گشتى ده‌توانرێ بگوترێ كه‌به‌لاى ماكس ڤێبه‌ره‌وه بیرۆكراسى ئه‌و دیارگه‌یه‌یه كه زالأبوونى (ئه‌قڵى ئامێرى) تێدا ده‌ر ده‌كه‌وێ به‌سه‌ر ژیانى مرۆڤى مۆدێرندا.
ڤێبه‌ر ئه‌و زالأبوونه به ماناى هه‌ستاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى تاكه‌كان له دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆیاندا لێكداوه‌ته‌وه به‌ڕاى ئه‌و بیرۆكراسى وه‌كو ئه‌و (قه‌فه‌زێكى ئاسنین) وایه بۆ مرۆڤ كه‌هیچ ڕێگه‌ى هه‌ڵهاتنى نییه تاكه هێزێك بتوانێ گه‌مارۆى ئه‌قڵانیه‌تى بیرۆكراتیك تێك بشكێنێ هێزى( كاریزمایه ).
4-كاریزما:
به بڕواى ماكس ڤێبه‌ر (كاریزما) خه‌سڵه‌تێكى نا ئاساییه له كه‌سێكدا ئه‌و خه‌سڵه‌ته له‌وانه‌یه به‌ڕاستى بوونى هه‌بێ یان پرو پاگه‌نده‌ى بۆ بكرێ یان بوونى ئه‌و خه‌سڵه‌تانه به‌ته‌واوى گریمانه‌یى بێت ڕه‌گى زمانه‌وانى (كاریزما), كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كى كڵێسایى هه‌یه (به‌خششێكى خواییه) (كاریزما) خاڵى به‌رامبه‌ر ئه‌قڵانى بوونه چ له چه‌مك و چ له له مانادا (كاریزما) به‌و مانا ئه‌قڵانییه( كه به كارى په‌یڕه‌ودانامۆیه له‌به‌ر ئه‌وه هێزێكه له مێژوودا خوڵقێنه‌رى بایه‌خه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى (كاریزمایى) كه‌سایه‌تیه‌كه به‌خاترى خه‌سڵه‌ت و ئاكارى خۆى ده‌بێته جێگه‌ى سه‌رنج و ڕێز هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رنج و رێزه لایه‌نى سیاسى په‌یدا بكا ده‌توانێ ببێته‌هۆى دامه‌زراندنى (فه‌رمانڕه‌واى كاریزمایى) چه‌مكى (كاریزما) به‌وشێوه‌یه‌ى ماكس ڤێبه‌ر ده‌رى ده‌بڕى هه‌موو جۆره‌كانى و گه‌وهه‌رى شێوه جیاجیاكانى كاریزما ده‌گرێته‌وه(31)
كه‌سایه‌تى كاریزماى له‌بیركردنه‌وه‌ى ماكس ڤێبه‌ردا جۆرێك گرنگى فه‌لسه‌فیشى هه‌یه ماكس ڤێبه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دونیاى هاوچه‌رخى ڕۆژئاوا به‌هۆى هه‌بوونى قوڵترین مه‌یلى حه‌شاردراوى یانى مه‌یلێك به ئه‌قڵ و لۆژیك به‌ره‌و پایه‌دارى بیروكراتى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ره‌و پێش ده‌چێ ئازادى تاك و فكرى له‌وێدا كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه . له هه‌ل و مه‌رجێكى ئاوایا له‌وانه‌یه ڕێبه‌رى كاریزمایى تاقه هێزێك بێت كه بتوانێ ڕابه‌رێك بێت به‌ره‌و ئازادى (32)
هه‌بوونى نۆره‌ى مێژووی له ده‌ركه‌وتن و له‌ناوچوونى (كاریزما) له‌لایه‌ك و به‌هێز بوون‌و پاشه‌كشه‌ى پێكهاته‌ى ڕێكخراوه‌یى كۆمه‌ڵایه‌تى – سیاسى له لایه‌كى تر نیشانده‌رى بوونى جۆرێك (فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو )یشه له‌بیروڕاكانى ماكس ڤێبه‌ردا , له بیركردنه‌وه‌كانى ماكس ڤێبه‌ردا چه‌ند جاره‌ى به‌دوایه‌كدا هاتنى نۆره‌كانى (به‌رۆژانه‌یی بوون) و, (Veralltaglichung – Routlnizton) و (به‌كاریزمایی بوو )ى ژیانى سیاسى – كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ماناى هه‌بوونى یه‌ك جوڵه‌ى دیاریكراو به‌رده‌وامه له ڕه‌وه‌ندى ژیانیى مێژووى ئاده‌میزادا (32).
د- كۆمه‌ڵناسى ماكس ڤێبه‌ر:-
١- بنچینه‌كان: بیروڕاى كۆمه‌ڵناسى ده‌توانرێ به (دووده‌وره‌ى پێشوپاش ماكس ڤێبه‌ر) دابه‌ش بكرێ. به‌ده‌ربڕینێك (سه‌رانسه‌رى كۆمه‌ڵناسى هاوچه‌رخ نیشانه‌ى هه‌ڵكه‌وتوویی شه‌خسى زیره‌كى خودى ماكس ڤێبه‌ر پێوه‌یه . ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ناتوانن له پێش بینیه به‌دبینیه‌كانى و باوه‌ڕى قه‌درى و ڕۆمانسیانه‌ى ماكس ڤێبه‌ر له‌خێروخواى ڕزگاركه‌رانه‌ى قاره‌مانه كاریزماییه‌كانى به‌شداربن دیسان ده‌تواتنن له به‌رهه‌مى كاره شرۆڤه‌ییه به‌هێزه‌كانى ئه‌و كه‌ڵك وه‌ربگرن(34).
له كۆمه‌ڵناسى ماكس ڤێبه‌ردوو لایه‌نى بنچینه‌یى به‌رچاو ده‌كه‌وێ یه‌كێكى لایه‌نى به‌هێزى ئه‌و , كه له ده‌سته‌واژه‌ى (ماناى زه‌ینى) دا به‌ڕوونى دیاره ئه‌وى دیكه لایه‌نى ئاستى به‌رزى كه له لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كانى ئه‌ودا ده‌بینرێ له كۆمه‌ڵناسى ماكس ڤێبه‌ردا . چه‌مكى كردارى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ك جێگاى ته‌وه‌رى هه‌یه هه‌وڵى سه‌ره‌كى ماكس ڤێبه‌ر.تێگه‌یشتنى ماناى زه‌ینى –ده‌روونى ره‌فتارو په‌یوه‌ندییه‌كانه به‌ڕاى ماكس ڤێبه‌ر پێكهاته‌و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جیاوازنین له چالاكییه مزۆییه‌كان كه هه‌م ئه‌وان ده‌سازێنێ و هه‌م گرنگیان پێده‌دا (35)
به‌ڕاى ماكس ڤێبه‌ر, كارى تایبه‌تى كۆمه‌ڵناس , شرۆڤه‌ى کردارێکە کەلەسەرمانای زەینی دامەزراوە . لە راستیدا بەرهەمەکانی ماکس ڤێبەر پێویستە بە وێنەی هەوڵێک بۆ ((بەدەست هێنانی بناغە بابەتییە دونیای زەینی)) ببینرێ و کۆمەڵناسی ئەو کۆمەڵناسی ((شرۆڤەیی)) ناوبنرێ(٣٦) . لەلایەکی ترەوە بەناو نیشانی یەک کۆمەلناسی مێژوویی ماکس ڤێبەر هۆگری ئەوەبوو کە بزانێ چۆن ئابوورى ئه‌قڵانى و حكومه‌تى ده‌سته‌ڵاتدار له رۆژئاوا هاتوونه دى. به پێچه‌وانه‌ى ماركس .ماكس ڤێبه‌ر ئه‌و پرۆسه مێژووییه‌ى به ناونیشانى هه‌ورازێكى ناچارى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان نه‌ده‌دیت به‌ڵكو ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌زمونێكى تایبه‌ت به‌تاك ده‌بینى كه به درێژایی سه‌ده یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان پێكهاتووه (37)
٢- كۆمه‌ڵناسى ئاینى :
كۆمه‌ڵناسى ئاینى به‌شێكى گرنگه له لێكۆڵینه‌وه مێژووییه كانى ماكس ڤێبه‌ر پێكدێنێ. ئه‌و كۆمه‌ڵناسى ئاینى خۆیدا ده‌یویست ڕێگا ئاڵۆز‌و پڕپێچ و گرێكان بگرێته به‌ر كه (ئه‌قڵانى بوونى ژیانى ئاینى) به‌هۆى ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندى ڕێك‌وپێك و ئه‌قڵانى به‌خوداوه‌ى له‌گه‌لأ شێوازه ئه‌فسانه‌ییه‌كان ئاڵوگۆڕ كردوه(38)
٣- كۆمه‌ڵناسى حقوق:
ماكس ڤێبه‌ر له مه‌یدانى حقوق دا ڕێبازى (ئه‌قڵانى بوون)له دادوه‌رى كه‌سى رێبه‌راندا تا دادوه‌رى یاسایى – ئه‌قڵانى و گشتى دونیاى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر له جێگاى تایبه‌تى تاكى حقوقى له مێژووى سیاسی‌دا رۆژئاوا له پرۆسه‌ى (ئه‌قڵانى بوون) باس ده‌كاو ده‌ڵێ كه پێكهاته‌ى حكومه‌تى (ئه‌قڵانى) و جیابوونه‌وه‌ى سیاسه‌ت و ئایین له دیارده گه‌وره‌كانى كاریگه‌رى حقوق حقوقیانه له رۆژئاوادا (39). به‌ده‌سته‌واژه‌ى ماكس ڤێبه‌ر (شۆڕشێك له مه‌یدانى كاروبارى گشتىدا یانى به‌ره‌و پێشچوون به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانى شێوازه‌كانى حكومه‌تى ئه‌قڵانى له هه‌موو جێگایه‌كدا به‌ده‌ستى حقوقیانى رووناكبیر به‌دى هاتووه ).
نوێنەرە گەورەکانی رەوەندی ئەقڵانی بوونی حقوق بریتی بوون لە podestat پۆدستاتەکانی ئیتالیا ،حقوقەکانی فەرەنسا connoites کلێسا تیوورێسێنانی حقوقی سروشتی لە هۆڵەندا، قازیە پلە بەرزەکانی پەرلەمانی پاریس و لە کۆتایی د نوێنەرانی شۆڕشی گەورەی فەرەنسا (٤٠)
٤- کۆمەڵناسی سیاسی :
کۆمەڵناسی سیاسی ماکس ڤێبەریش لە چوار چێوەی دیدە مێژووییەکەیدا باشتر شایانی تێگەیشتنە کۆمەڵناسی ماکس ڤێبەر لەسەر دوو دەستەواژەی بنچینەییە یەکیکیان (رەوایی)و ئەویتریان (فەرمانڕەوایی) یە لە ڕوانینەکانی ماکس ڤێبەر (رەوایی) (Legitimitat Legitmacy) وێنەی ئاستی قبوڵکردنی زەینی دەرونیی دەستەڵاتی فەرمانڕەوایە لەلایەن تاکەکانی یەک کۆمەڵگا (فەرمانڕەوایی) (herrscaft) یش بەمانای بەکارهێنانی هێزە . ماکس ڤێبەر لە کۆمەڵناسی خۆیدا لە ناوەرۆکی جۆرەکانی (فەرمانبەرێتیدا) و ئاڵ و گۆڕی جۆرێک لە فەرمنڕەوای لەلایەن تاکەکانی یەک کۆمەڵگا (فەرمانڕەوایی) (Herrschaft) یش بەمانای بەکار هێنانی هێزە ماکس ڤێبەر لە کۆمەڵناسی خۆیدا لە ناوەرۆکی جۆرەکانی (فەرمانبەرێتیدا) و ئاڵ و گۆڕی جۆرێک لە فەرمانڕەوایی بە جۆرێکی دیکە لە پرۆسەی مێژوویدا دەکۆڵێتەوە بەڕای ئەو ئەگەر فەرمانڕەوایی لەسەر بناغەی بیروباوەڕان و پەیوەندی بەها نەریتییەکان بێت فەرمانڕەوایەتییەکی نەریتی یە ئەگەر لەسەر بناغەی بیر‌و باوەڕان و پەیوەندی بەها نەریتییەکان بێ. فەرمانڕەوایەتییەکی نەریتی یە ئەگەر لەسەر بناغەی قبوڵکردنی یاسا بێ فەرمانڕەوایەتییەکی (یاسایی – ئەقڵانییە) لەکۆتایی دا فەرمان ڕەوایەتییەک کە لەسەر بناغەی پەیوەندی دەروونی (سۆزداری – بەهایی) نێوان یەک ڕابەری کاریزمایی لەلایەک و پەیڕەوانی ئەو ڕابەرە لە لایەکی تر بێ فەرمان ڕەوایەتییەکی (کاریزمایی)یە (٤١) ماکس ڤێبەر لە کۆمەڵناسی خۆیدا پەیوەندی ئابووری سیاسەتیش ئاماژە دەکات ئەو لەم پەیوەندییەدا لێکۆڵینەوەی لەسەر ناوەڕۆکی حکومەتە (مۆدێرنەکان) کردوەو دەڵێ :چینی رابەرانی سیاسی لەنێو دەوڵەمەندان دێنە دەرێ)و ئامانج گەرایی سیسی ، کە (هیچ تێبینیەک ناکات) هەمیشە لەنێو کەسانێک گەشە دەکا کە بەهۆی هەژاری لە پەڕاوێزی کۆمەڵگا و دەرەوەی سنوری چینایەتی دایە چونکە چینە دەسەڵاتدارەکان ، پارێزگاری سیستەمی مەوجودی ئابووری بە قازانجی خۆیان دەزانن٭٭٭(٤٢)
ه- بەرهەمەکانی ماکس ڤێبەر : (٤٣)
بەرهەمەکانی ماکس ڤێبەر دەتوانرێ بە دوو ڕێگە بەش بەش بکرێ ئەکێکی بەڕێگای ساڵەکانی نوسین و بڵاوبوونەوە و ئەوی تر بە شێوەی ناوەڕۆکەکان :
١- ڕێچکەی ساڵەکان : بڵاو بوونەوەی بەرهەمەکانی ماکس ڤێبەر لە ساڵی ١٨٩١دا دەستی پێ‌کرد ئەو لەو ساڵەدا بابەتێکی بەناوی (مێژووی جوتیاری ڕۆم) نووسی پاشان لە ساڵی ١٨٩٤دا بابەتی (مەیلەکانی نێو گۆڕانی هەل و مەرجی کرێکارانی لادێی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمان)ی تەواو کرد لەساڵی ١٩٠٣لە بابەتێکدا بەناوی (روش، کنیس و مەسەلەی نا ئەقلانیەت رەخنەی لە بیر‌و راکانی ئەو دوو زانایە گرت ، ئەوە یەکەمین بابەت بوو لە زنجیرە بابەتەکانی رەوشناسی ماکس ڤێبەر لە ساڵی ١٩٠٤ دا بابەتی (بابەتی بوون لە زانستی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی کۆمەڵایەتی )و هەروەها بەشی یەکەم لە (ئەخلاقی پرۆتستانی و روحیەی سەرمایەداری) بڵاوکردەوە لەساڵی ١٩٠٥ دا بەشێکی تری لە کتێبی سەرەوە نوسی و سالێک دواتر سێ بابەتی بڵاوکردەوە یانی (لێکۆڵینەوەی ڕەخنەگرانە دەربارەی لۆژیکی زانستی کەلتوری)، (باری دیموکراسیبورژوازی لە روسیەدا)(١) (لێکۆڵینەوەکە کە لە بەڵگەنامەکانی روسیا بوو بەزمانی رەسەنی ولاتەکە بوو)و (گۆڕانی ڕوسیا بەرەو دەوڵەتی مەشروتە)ی بڵاوکردەوە ماکس ڤێبەر لەساڵی ١٩٠١ دا دەستی کرد بەکارکردن لەسەر (ئابووری کۆمەڵگا) (wirtschaft and Gesellschaft) و لە هەمان ساڵدا بابەتێکیشی لەژێر ناوونیشانی (پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان لە سەردەمی کۆندا) نووسی لەساڵی ١٩١٣ دا بەشێکی تری لە (ڕەوشی پرۆتستانی)بڵاوکردەوە بابەتێکیشی (لە بارەی کۆمەڵناسی شرۆڤەیی) نوسی لەو بابەتەدا بە شێوەیەکی گشتی رەوشی (تێگەیشتنی) بەکارهێنا لە شێکردنەوەی چەمکەکانی کۆمەڵناسیدا ئەو لە ساڵی ١٩١٥ دا (ڕەوشی ئابووری ئاینیەکانی جیهانی) بڵاوکردەوە و لە ساڵەکانی ١٩١٦، ١٩١٧ دا چەند بەشێکی لە کۆمەڵناسی ئاینی خۆی بڵاوکردەوە . لە ساڵی ١٩١٨ دا بابەتەکانی (مانای بێلایەنی رەوشتی لە کۆمەڵناسی ئابوری‌دا)و (مەسەلەکانی بەڕێوەبردنی لە ئەڵمانیای نوێ‌دا)ی نوسی و لە هەمان ساڵدا دوو کۆڕی زۆر گرنگیشی بەست لەو کۆڕانەدا لە مەسەلەکانی پەیوەند بە جیهانی هاوچەرخی کۆڵیەوە لەساڵی ١٩١٩ دا یەکەمین نمونەی لە (ئابووری کۆمەڵگا) چاپ کرا بەڵام بە کۆچی دوایی ئەو لە ساڵی ١٩٢٠ دا بە ناتەواوی مایەوە .
٢- لە لایەنی ناوەرۆکەوە:
به‌رهه‌مه‌كانى ماكس ڤێبه‌ر ده‌توانرێ له‌ڕووى ناوه‌رۆكه‌وه بۆ حه‌وت ده‌سته دابه‌ش بكرێ :
١- ده‌سته‌ى یه‌كه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه به مه‌سائیلى مێژویى له ڕووى پێكهاته‌وه شرۆڤه كراون .له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌توانرێ سه‌ره‌تا به نامه‌ى دكتۆراى ماكس ڤێبه‌ر ئاماژه بكرێ به ناونیشانى (له‌باره‌ى مێژووی یه‌كێتیه بازرگانیه‌كان له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا) كه له ساڵى 1889 دا نوسى. بابه‌تى سه‌ره‌كى له‌و نامه‌یه‌دا په‌یوه‌ندى نێوان ئابوورى و حقوقه . هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌توانرێ ئاماژه به‌بابه‌تى (مێژووى جوتیارى ڕۆم) و گرنگى ئه‌و بۆ حقوقى گشتى و تایبه‌تى بكرێ. ئه‌و بابه‌ته له‌ساڵى 1891 دا كاتێ ماكس ڤێبه‌ر ته‌نها 27 ساڵه بوو نووسىو به‌و پێیه كورسى زانكۆى بده‌ستهێنا.
٢- ده‌سته‌ى دووه‌م: بریتیه له لێكۆڵینه‌وه ئابووریه‌كان له كۆمه‌ڵناسیدا به‌شێوازى ئاسایى له‌وانه به‌رهه‌مى گه‌وره‌ى ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌توانرا ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى بكرێ به‌ناونیشانى (مه‌سه‌له كشتوكاڵیه‌كان له له پروس دا).
٣- ده‌سته‌ى سێهه‌م: باس و بابه‌تن له‌باره‌ى میتۆدى گشتى زانستى كۆمه‌ڵایه‌تى كه له نێوان ساڵانى 1903- 1919 دا نوسراون هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له gesammelteaufzezur wlssenschaft slehre دا چاپكراون یه‌كیك له بابه‌ته‌كان له به‌شى (خاڵى له به‌ها) یان به‌مانایه‌كى تر (بێ لایه‌نى ئه‌خلاقى له لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانه ئه‌ویتر له به‌شى گه‌یاندنى چه‌مكه‌كانى كۆمه‌ڵناسى به‌ئاستى گوتاره‌كان له‌به‌شى كردارى تاكه‌كان و سێهه‌مى ده‌رباره‌ى نێوه‌رۆك و كه‌ڵكى (جۆرى – ئه‌بستراكى)یه .
٤- ده‌سته‌ى چواره‌م: بابه‌تێكه ئه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه بابه‌تێكدا نوسیویه‌تى له‌ژێر ناوى
Gesammelt politsche scriften له‌كاتى جه‌نگى جیهانیدا هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێك له‌باره‌ى حكومه‌تى مه‌شروته له روسیا.
٥- ده‌سته‌ى پێنجه‌م: ده‌توانرێ لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تى مێژوویى ناوبنرێ كه له دۆخى جێبه‌حێ كردن دان . به دوپاتكردنه‌وه‌ى په‌یده‌ندى نێوان ئابوورى ڕێكخراوه سیاسیه‌كان پێكهاته‌ى چینایه‌تى و ئاینییه كان . ئه‌و ده‌سته‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌كان ,ماكس ڤێبه‌ر له ساڵى 1904 دا به‌لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى (ڕه‌وشى پرۆتستانى) و ڕۆڵى ئه‌و له‌گه‌شه‌ى سه‌رمایه‌داریدا ده‌ستى پێكرد . له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌و سێ به‌رگه‌ى نووسى له‌باره‌ى ئاینى ,كۆنفۆشیۆس , هیندۆئیزم, و جوله‌كه له‌ژێر ناونی (كۆمه‌ڵناسى ئاینى) .
٦- ده‌سته‌ى شه‌شه‌م: بابه‌تى به‌شى یه‌كه‌مى كتێبى (ئابوورى و كۆمه‌ڵگا) یه كه به باشى له‌گه‌لأ كۆمه‌لأناسى پراكتیكى سیسته‌مى داده‌گونجێ .
٧- ده‌سته‌ى حه‌وته‌م: بابه‌تى به‌شى دووه‌مى كتێبى سه‌ره‌وه‌یه كه به‌زۆرى كۆمه‌ڵناسى سیاسی و حقوقى ماكس ڤێبه‌ر ده‌گرێته‌وه .
و.(ره‌وشى پرۆتستانى )و (ئابوورى و كۆمه‌ڵ)):
له‌نێو به‌رهه‌مه‌كانى ماكس ڤێبه‌ردا دوو به‌رهه‌م له‌پێش هه‌موو بابه‌ته‌كانى تردا بووه جێگه‌ى سه‌رنج لێدان كه بابه‌تى (ره‌وشى پرۆتستانى و رۆحیه‌ی سه‌رمایه دارى )و (ئابوورى و كۆمه‌ڵ) بوون كه‌لێره‌دا ده‌ناسێنرێن :
١- ره‌وشى پرۆتستانى و رۆحیه‌ى سه‌رمایه دارى:
ره‌وشى پرۆتستانى بێ گومان یه‌كێكه له ناسراو ترین و پڕ مشت و مڕترین به‌رهه‌مى زانستى كۆمه‌ڵناسى نوێ ئه‌و كتێبه به بڵاوكردنه‌وه‌ى بوو به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى مشت و مڕێكى زۆر كه ئێستا دواى نه‌وه‌د ساڵ هێشتا كۆتاى نه‌هاتووه (44).
له‌و به‌رهه‌مه‌دا دوور ڕه‌هه‌ندى سه‌ره‌كى به‌رچاو ده‌كه‌وێ , یه‌كێك ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌ڵناسى و ئه‌وی تر ره‌هه‌ندى ئابووریه ره‌هه‌ندى یه‌كه‌م جێگاى سه‌رنجى لێكۆڵه‌ران و شرۆڤه كارانى به‌رهه‌مه‌كانى ماكس ڤێبه‌ر بوو به گشتى به‌ڵام ره‌هه‌ندى ره‌خنه‌گرانه‌ى ئه‌و به گشتى چاو پۆشى لیكراوه به پێچه‌وانه‌ى ناو بانگ و بایه‌خه‌كه‌ى ره‌وشى پرۆتستانى و به ته‌واوى به‌شێكه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فراوانتر ماكس ڤێبه‌ر هه‌وڵى دا وێڕاى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فراوانتر ماكس ڤێبه‌ر هه‌وڵىدا وێڕاى لێكۆڵینه‌وه ئاینیه گه‌وره‌كانى وه‌كو جوله‌كه , هیندۆس كۆنفۆشیۆس شرڤه‌یه‌ك له شێوازه جیا جیاكانى ئه‌قڵانى بوونى كه‌لتور پیشان بدا ماكس ڤێبه‌ر له‌و كتێبه‌دا به‌نیاز بوو كه روونكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واو له په‌یدا بوونى سه‌رمایه دارى پیشان بدا ت به‌ناونیشانى یه‌ك وێنه به‌ندى ئابوورى به‌ڵكو نیازى ئه‌و دروستكردنى جۆرى ئه‌پستراكتیكى په‌یوه‌ندى یه‌كسانى نێوان چالاكى ئابوورى و ژیانى بایه‌خدارى چینى خاوه‌ن كار له سه‌رمایه دارى دابوو
ماكس ڤێبه‌ر بۆخۆى كتێبى روشى پرۆتستانى (هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتنى دۆخێك كه له‌وێدا ئایدیاكان به فاكته‌رى كاریگه‌ر له مێژوودا ده‌گۆڕێن ) ناساند ،ماكس ڤێبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌وردى له به‌رانبه‌ر بیردۆزه‌ى جه‌برى مێژووى ده‌زانى به‌راى ئه‌و ناتوانرێ پرۆتستانیزم به‌ره‌نجامى بێ ئه‌ماو ئه‌ولاى گۆرانكارییه ئابووریه‌كان بزانرێ به‌ڵكو هه‌لومه‌رجى مێژووى بێ ژمار له‌و پرۆسه مێژوویه‌دا كاریگه‌ریان هه‌یه كه شیاوى كه‌م كردنه‌وه نین به هیچ یاسایه‌كى ئابوورى 45. ره‌هه‌ندى دیكه‌ى كتێبى (ره‌وشتى پرۆتستانى) دیدى ره‌خنه‌ى ئه‌وه , ماكس ڤێبه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه ( كردارى ئه‌قڵانى پشت به‌ستوو به ته‌كلیف) كه یه‌كێكه له بنچینه‌یى ترین توخمى ڕۆحییه‌ى سه‌رمایه‌دارى مۆدێرن و به‌ڵكوو ته‌واوى كه‌لتورى مۆدیرنه, به‌رهه‌مى ڕِۆحیه‌ى خۆپارێزیه‌ى و ره‌زیلى له مه‌سره‌فى پرۆتستانیه. ئه‌و كاره ئه‌قڵانیه , كه‌له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ خۆپارێزیه‌كى توندى ئاینى شێلرابوو له دوولاوه مرۆڤى مۆدێرنى رۆژئاوایى توشى قه‌یران كرد, له لایه‌كه‌وه به هاتنه‌دى خاڵى بوونێكى توندى سۆزدارى كه به‌هۆى كاریگه‌رى نه‌مانى هه‌ستى ئاینى كه پشت به به‌زه‌یى خودا ده‌به‌ستێ په‌یدا بوو له‌لایه‌كى تر به په‌یدا بوونى سیسته‌مى ئابوورى – كۆمه‌ڵایه‌تى كه له كۆتایدا وه‌كو (قه‌فه‌زى ئاسنین) مرۆڤى دیل كردووه .
روانگه‌ى ره‌خنه‌گرانه‌ى ماكس ڤێبه‌ر ده‌توانرێ به‌جوانى له به‌شى كۆتایى ئه‌و كتێبه‌دا ببینرێ . ئه‌و به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵه‌ى ڕ‌ژێمى ئابوورى مۆدێرن خۆپارێزى و ره‌زیلى مه‌سیحى دروست بووه . درێژه‌ى پێده‌دات ئه‌و ڕژێمه (.. ئێستا په‌یوه‌ست به هه‌لوو مه‌رجى ته‌كنیكى و ئابوورى به‌رهه‌مى ئامێرى كه ژیانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌و میكانیزمه‌دا دێنه دونیاوه دیارى ده‌كات..و ئه‌گه‌ر چى Boxter گوتبوى كه خاوه‌نداریه‌تیه‌كان وه‌كو كه‌وایه‌ك وان به‌سه‌رشانى یه‌ك قه‌شه‌وه كه هه‌ر كاتێك ویستى ده‌توانێت فڕێى بدات , چاره‌نووس فه‌رمانیدا كه ئه‌و كه‌وایه پێویسته بێته قه‌فه‌زى ئاسنین هیچ كه‌س نازانێت له ئایینده‌دا چ كه‌سێك له‌و قه‌فه‌زه‌دا ژیان ده‌باته سه‌ر 47).
له كۆتای ئه‌و كتێبه دا ماكس ڤێبه‌ر ئاماژه به خاڵێكى زۆر هه‌ستیار و بناغه‌یی ده‌كات كه پێشانده‌رى دیدى تایبه‌تى ئه‌وه به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ى مۆدێرنیته , ئه‌و به دیدى جه‌بر گه‌رایانه مرۆڤى رۆژاوایی له‌گه‌ڵ زاهیدانى چاخى پرۆتستانیزم ئه‌ندازه ده‌گرێ و ده‌ڵێ :
((بوریتانیه‌كان ده‌یانویست كار به ته‌كلیف بكه‌ن ئێمه پابه‌ند به‌وه‌ین )
٢- ئابووری و كۆمه‌ڵ:
ئه‌و كتێبه له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێكهاتووه , به‌شى یه‌كه‌م كه ده‌توانرێ ناوى فۆرمۆلۆژى ئه‌زموونى لێ بنرێ, بریتیه له پێناسه‌و رێكخستنى په‌یوه‌ندى و پێكهاته ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كتێبى ((بیردۆزه‌ى رێكخراوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى )) وه‌رگێڕدراوه ئینگلیزیه‌كه‌یه‌تى . به‌شى دووه‌مى ئه‌و كتێبه له ده‌سته‌واژه‌ى وه‌ك فیودالیزم و بیرۆكراسى و لیكۆڵینه‌وه‌ى وه‌ك گۆرانى كۆمه‌ڵایه‌تى و فاكته‌ره‌كانى ده‌كۆڵێته‌وه ئه‌و بۆ نمونه چۆنیه‌تى جێگیر بوونى ستراكتۆرى باب مه‌زنى به‌هۆى فیۆدالیزم و گۆرانكارى ئابوورى سنفى به‌سه‌رمایه‌دارى شرۆڤه كرد هه‌روه‌ها ئه‌و باس له‌و خاڵه ده‌كات كه چۆن و بۆچى ده‌زگاى بیرۆكراتى گه‌شه ده‌كات ، یان ئەمەی کام چینی کۆمەڵایەتی بەلای چ جۆرە ئاینێک دایە لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە ڕەوەندی ئەقلانی بونی یاسا کۆمەڵناسی شاری و کۆمەڵناسی ئاینیشی لەو کتێبەدا بۆتە جێگای باس و توێژینەوە . تایبەتمەندی دیاری ئەو کتێبە و هەروەها کتێبی رەوشتی پرۆتستانی ئەوەیە کە باس لە جۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان ڕەهەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگاو کەلتوور دەکات لەکۆتایدا ماکس ڤێبەر هەرگیز هەوڵی نەدا دیدی توێژینەوەی خۆی بخاتە جێگەی توێژینەوەی خۆی بخاتە جێگەی توێژینەوەی ئابووری مێژوویی ، ئەگەرچی بەڕای ئەو لایەنی زەینی لەهەمەکێتی ڕوونکردنەوەدا گرنگە بەڵام لە هەمانکاتدا بەشێکی بچوکیەتی ماکس ڤێبەر دووپاتی دەکاتەوە کە توێژینەوەی کە توێژینەوەی ماددی هەروەک توێژینەوەی زەیبی کارێکی بچوک ئەنجام دەدەن لە خزمەتکردن بە حەقیقەتی مێژوویی(٤٧).
پوختە
مەرگی لەناکاو و پێش وادەی ماکس ڤێبەر دەرفەتی پێدا چوونەوەی بە بەرهەمەکانی نەدا و وەڵام بە ڕەخنەی کەسانی دیکە لە بەرهەمەکانی بداتەوە زمان و دەربڕینی گرانی تا رادەیەک تایبەت بەخودی ئەویش دەربڕینی رای کۆتایی لەبارەی تیۆرییەکانیەوە لە هێندێک جێگا نەشیاو کردووە. هەندێک خاوەن ڕایەکانیش بە بڵاوکردنەوەی هێندێک بیروڕای تایبەتی کە هەڵیان بژاردوون لە بیروو ڕاکانی ئەو کارەکەیان بۆ خەڵکی تر قورس کردووە ئێستا نزیکەی سێ چارەکە سەدە بەسەر مەرگی ماکس ڤێبەردا تێدەپەڕێ هیچ نووسینگەیەک یان بزووتنەوەیەک کە ناوی ئەوی لەخۆی نابێ تا ئێستا بەرچاو ناکەوێ لەگەڵ ئەوەشدا بابەتی وەک بیرۆکراسی مەشروعیەت دەسەڵات و دیسپلین کە لە توێژیبنەوە تەوەریەکانی ماکس ڤێبەر بوون ئیمڕۆ سەرلەنوێ لە چوار چێوەی لێکۆڵینەوە پۆست – مۆدیرنیزمەکاندا جێگەی توێژینەوەی جدین ماکس ڤێبەر نە ئایدیۆلۆژستیك بوو , نه ته‌نها یه‌ك كۆمه‌ڵناس , ئه‌و هه‌وڵ و كۆششى خۆى له پێناو ناسینى مێژووى كۆمه‌ڵگاى (مۆدێرندا) خسته‌كار و له په‌یوه‌ندیه‌دا توێژینه‌وه‌ى وردى په‌یوه‌ندى باوه‌ڕى كه‌لتورى ئاینى –له لایه‌ك و گۆڕانكارى ئابوورى – كۆمه‌ڵایه‌تى , له‌لایه‌كى تر كرد و ڕۆڵى دراو , سه‌رمایه یاسا ئه‌قڵانیه‌ت و باوه‌ڕ به ئیراده‌ى خوایى له پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگاى مۆدێرندا به‌وردى جێگه‌ى توێژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵناسى ماككس ڤێبه‌ر بوون .
ماكس ڤێبه‌ر به‌بێ هیوایه‌كى تایبه‌ته‌وه چاوى بڕیبوه دیمه‌نى كۆمه‌ڵگاى مۆدێرن دیلى مرۆڤ(له قه‌فه‌زى ئاسنین) ریكخراوى بیرۆكراتیكى مۆدێرن , و هه‌روه‌ها (سه‌رگه‌ردانى) مرۆڤ له فه‌زاى خاڵى له بیر‌و باوه‌ڕى ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌رى كۆمه‌ڵگا ى مۆدێرن بیر‌و هۆشى ماكس ڤێبه‌رى به‌خۆوه‌سه‌رقاڵ كردبوو ئێستاش كه له هه‌موو جێگایه‌ك باس باسى پۆست مۆدێرنیزمه ناوى ماكس ڤێبه‌ر له ته‌نیشت نیچه سرنج ڕاده‌كێشێ گومانى تێدا نیه روونكردنه ماكس ڤێبه‌ر پێویسته‌كه سنورێكى فراوانتر ماده‌یه‌كى زۆرتره به‌هیواى كه ئه‌م كورته یه هه‌نگاوێك بێت به‌ره‌و كه‌ڵك وه‌رگرتنى زیاتر له ورده كارییه جوانه‌كانى و ره‌هه‌نده قوڵه‌كانى بیرى ماكس ڤێبه‌ر له‌باره‌ى گۆشه تاریك و روناكه‌كانى كۆمه‌ڵگاو مرۆڤى (مۆدێرن).
په‌راوێزو سه‌رچاوه‌كان :
• ماكس ڤێبه‌رله بابه‌تى (ئابوورى و كۆمه‌ڵ) دا له به‌رانبه‌ر (نوع خالصى ) (reinen typus= pure type) , نوع انتزاعى (deal typus) له نێوان دوو كه‌وانه‌دا ده‌نوسێ دواى ماكس ڤێبه‌ر لێكۆڵه‌ره‌وانى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و نووسه‌رانه‌ى كتێبه كۆمه‌ڵناسییه‌كان به‌گشتى (نوع انتزاعى) یان به‌كارهێناوه له‌و وه‌رگێرانه‌دا ئێمه به‌چاولێكردنى ماكس ڤێبه‌ر (نوع خالصى ) مان به‌كارهێناوه پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه بابه‌تى فارسى له جێگاى deal typest (نوع ارمانى) به‌كار هێناوه كه به سه‌رنج دان له‌وه‌ى كه له پێشه‌كى ئه‌و كتێبه‌دا هاتووه جیاوازیه‌كى زۆرى له گه‌ڵ مه‌به‌ستى ماكس ڤێبه‌ر هه‌یه (م) لێره‌دا من بۆ (نوع الخالص) (جۆرى پوخته)م به‌كارهێناوه بۆ (نوع انتزاعى) یش (جۆرى ئایدیالى) و كوردى .
• ده‌سته‌واژه‌ى (پیرایشگران) مهرداد ترابى بۆ چه‌مكى پیرۆتان puritansى به‌كار هێناوه له فارسیه‌كه‌دا . من هه‌ر وه‌كو خۆى نوسیومه‌ته‌وه هه‌رواش به‌كارهاتۆته‌وه له نووسینى كوردیدا ماناكه‌شى (رێكخراو چاكه‌كه‌ر) ده‌گه‌یه‌نێ و كوردى
***
له لێكۆڵینه‌وه زۆره‌كانى تر‌ى ماكس ڤێبه‌ردا كۆمه‌ڵناسیه ئابووریه‌كه‌ى پێویستى به لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه .
سه‌رچاوه‌كان
1- Fredrick Copleston Ahistory & philosoph Anchor , N Y 1978 Uol 7.pp. P .ll.140- 147
2- Anthony Giddens Politics and sociology in thought of max weber 5th ed Macmil lon London 1988.
3- Copleston , p ,139
4-هیوز ص 172 .
5-استورات هیوز , اگاهى و جامعه ترجمه عزت ..فلاندود سازمان انتشارات اموز انقلاب اسلامى تهران 1369 . 167- 165
6-همان ص 261-260
7-همان ص 269
8-همان ص 270
9-همان ص 272
10-همان ص 276
11-Comleston p. 145.
12-Max weber the protestant Ethic and spirt of Capitalism Macmmilan
س و دو/ اقتصاد و جامعه
London, 1930 .
13- هیوز . ص 276
14-Philip Abram Histoical Sociology Mammilan London 1988, p.79
15-لوئیس كوزر . زندگى و اندیشه بزرگان جامعه شناسى ترجمه پلاپى انتشارات علمى تهران 1368. ص 306 .
16- Abram, p,79
17- copleston
18- Weber the protestant Ethic , 182- 183
١٩- کوزر ، ص٣١٩ .
20- weber , the protestant ethic p, 26
21- Gissens , p.43
22- Ibid, p. 77.
23- Ibid
24- Weber , from max Weber ,p.56
- همچنین ، ێرون . ص ٢١٠ جلد دوم سازمان انتشارات و اموزش انقلاب اسلامی . تهران ١٣٦٣.
25- Weber , From max weber , p, 56
26- Ibid
27- Ibid
٢٨- ماکس وبر. دانشمند و سیاستمدار. ترجمە ١- نقیب زادە انتشارات دانشگاە تهران، تهران ١٣٧ ص ١٢٢.
29- Albrow , Bureaucracy , Macmillan , london 1989, p. 87.
30- Weber , M.Economy and socity . trans G roth & C. Wittich Uniuersity of California press , p, 875
٣١- هیوز ، ص٢٥٧
٣٢- مان ، موقدسە / سی و سە
33- Wber , from max weber , p , 54.
٣٤- کوزر ، ص ٣١٨
35- Abram , p. 82.
٣٦- ژولین فروند ، جامعە شناسی ماکس ویبر ٤. نیکگهر . نشرتیکان . ص٨٨.
37- Rolamd stromberg . European Intllectual history , prentice hall N, J 1986. P. 212 .
٣٨- کوزر . ص ٣١٨
٣٩- وبر ، دانشمند و سیاستمدار ص ١٢٩-١٣٠
٤٠- همان ص ١٢٩
41- Weber Economy & socity
٤٢- دانشمندو سیاستمدار ص ١١٨
43- And eski p 5-15
44- Giddens , - The protestant Ethic , p. 2
45- Weber , the protestant Ethic , p, 165
46- Ibid pp, 181- 182
47- Abram , p. 80 .
تیبینی : ئەم نووسینە پێشەکییە لە نووسینی عەباسی مەنوچەهری بۆ کتێبەکەی ماکس ڤێبەر کە باناونیشانی (ئابووری کۆمەڵگا) لەلایەن ناوبراوەوە کراوەتە فارسی .