زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمن ته‌رخان كردبوو، پێی قورس بوو دڕنده‌كانی به‌عس و به‌كرێگیراوه‌كانی پێبنێنه ناوچه ئازادكراوه‌كان و ئه‌م به‌ریان پێ نه‌گرێ و نهكهوێتهشهڕ له‌گه‌ڵیان! گورجوگۆڵ و چاونه‌ترس ههرئهركێكیان بدایه به‌سه‌ردا ئه‌م ده‌سته‌به‌جێ ئاماده‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی خۆیدا هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا، زۆرترین داستان و نه‌به‌ردی تۆماركردووه، كه‌م شه‌ڕی به‌ره‌یی هه‌بووه به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ، رۆژانه ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان چالاكی كه‌رتی (3)ی هه‌مه‌وه‌ندی ده‌دا به‌گوێی خه‌ڵكی كوردستاندا..
شەهید هیوا باڕۆیی، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێ بوو لە سنووری هەرێمی پێنجی قەرەداغ، پاش تەشكیلاتی تیپەكان ساڵی(١٩٨٢) بووە فەرماندەی كەرتی(٣)ی هەمەوەند پاشان فەرماندەی تیپ لە تیپی(٥۷)ی سەگرمە .
به‌داخه‌وه ده‌ستی غه‌درو خیانه‌ت گه‌یشته به‌رۆكی ئه‌م فه‌رمانده چاونه‌ترس و قاره‌مانه‌و لە(15/4/1988) لە ئەنفالی(٤)دا‌و لەگەڵ پێنج هەڤاڵی پێشمەرگەی تری‌دا، بەپیلانێكی له‌وه‌وپێش پێكهێنراوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رژێمی دڕنده‌ی به‌عسدا، بەزیندویی كەوتنەدەست هێزەكانی رژێم و بەشێوەیەكی دڕندانە شەهیدكران.
سڵاو له گیانه نه‌به‌زیوه‌كه‌ی شه‌هید هیوا و هه‌ڤاڵانی كه له‌ڕێی كورد‌و كوردستاندا خۆیان كرده قوربانی و بوونه سومبولی تێكۆشان و نه‌به‌زین.
بابەتی زیاتر