پەیوەند شوانی
شەھید، ئیبراھیم فازیل حەمە رەحیم، ناسراو بە ئیباو، ساڵی(1967) لە گوندی قزڵقایای سەر بە ناحیەی شوان چاوی بەدونیا ھەڵھێناوە..
لە ساڵی(1983)و لە تەمەنی(16) ساڵیدا پەیوەندیكردووە بەڕێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ساڵی(1985) لە كەرتی(2)ی شوانی تیپی(21)ی كەركوك دەبێتە پێشمەرگە. بەشداریی چەندین شەڕ و چالاكی كردووە و تێیدا رۆڵێكی قارەمانانەی ھەبووە و نەبەردانە شەڕی بۆ بەدەستھێنانی مافی رەوای گەلەكەی كردووە، وەك شەڕەكانی شەڕی بان نەیبەسەرە، شیوە سوور، ناو سووركەل، گرتنی ھەردوو جاری كەركوك، گرتنی ھەردوو جاری تەقتەق. شەڕەكانی سەركردایەتی، شەڕی قەیوان ماوەت، داستانی رزگاری، كەلی سمایل بەگی و سەرجەم شەڕەكانی سنووری تیپی(21)ی كەركوك.
لە (1-8-1988) لە دوای شاڵاوی ئەنفال لەگەڵ دەستەیەك لە ھەڤاڵانی ھاوسەنگەری گەڕانەوە شاری كەركوك، كە لەوكاتەدا كوێخا سیروان سەرپەرشتی دەكردن و شەھید ئیباو لە دەستەی حەمە سەقەر بوو.
(٩/١١/١٩٨٨) مەفرەزەكەیان رووبەڕووی دوو شەڕ دەبێتەوە بەفەرمانی ئەوكاتی سەركردایەتی یەكێتی كشانەوە بۆ دیوی ئێران، لە كۆتایی ساڵی(1988) لە ئاوی ھەرزەنە دەپەڕێنەوە دیوی ئێران لە بارەگای تیپی(21)ی كەركوك لە گوندی بلەكێ جێگیردەبن.
لە دوای راپەڕین پلەی فەرماندەی تیپ لە بەتالیۆنی(76)ی كەركوكی پێدەدرێ. مەخابن لە رۆژی(١٦/٤/١٩٩١) دوای ھێرشی حكومەتی عێراق بۆ كوردستان لە چیای هەیبەت سوڵتان شەھید دەبێ و دەگاتە كاروانە پڕ سەروەرییەكەی شەھیدان.
درود بۆ رۆحی شەھید ئیباوی نەمر و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریخوازیی كوردستان.
بابەتی زیاتر