حەسەن بارام
خورماتووی کوانوی خەبات و قوربانیدان، لەسەرجەم شۆڕش و قۆناغەکانی خەباتی رزگاریخوازیی گەلەکەماندا، ھەمیشە پشکی شێری بەرکەوتووە چ بە بەشداریی و تۆمارکردنی سەروەریی چ بە بەخشینی قوربانی..
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی رابوردودا گورزێکی کوشندە بەرڕێکخستنە نھێنیەکانی(ی.ن.ک) کەوت، لە قەزای خورماتوویش وەک باقی شاروشارۆچکەکانی تری کوردستان پۆلێک کوڕی قارەمانی شارەکە کە بریتیبوون لە(١٩) ئەندامی شانە نھێنییەکانی یەکێتی، لەلایەن دام ودەزگا ئەمنی و داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی ئەوسای بەعسەوە دەستگیرکران و راپێچی زیندان کران و دوای ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، سەرئەنجام(بارام رەحیم) لەژێر ئەشکەنجەدا رۆحی پیرۆزی دەسپێرێتە کوردستان و شەھید دەبێت، ھەروەھا لەبەرئەنجامی فەرمانێکی تری ناڕەوادا و دوور لەبنەماکانی یاسا و دادپەروەری(٩) کەسیان حوکمی ھەتاھەتاییان بۆ دەردەچێت بەناوەکان:
١- رەمەزان كامیل سمين.
۲- جومعه محەمەد سمين.
۳- نەجات موحسن عەلى.
٤- شیمال محەمەد بەکر.
٥- خالید وەلی عەلی.
٦- حەمید حەسەن عەلی.
۷- بەهجەت محەمەد نورى.
۸- ئیبراهيم محەمەد ئەمين.
۹- لوقمان ياسين عەبدولقادر .
ھەروەھا(٣) کەسیشیان حوکمی(١٥) ساڵیان بۆ دەبڕدرێتەوە بەناوەکانی:
۱- لوقمان نەجيب مەجيد.
۲- موحسن عەباس سمين.
۳- قاسم محەمەد .
جیا لەمەش لەبڕیارێکی ناڕەوادا فەرمانی لە سێدارەدان بۆ(٦) قارەمانیان دەردەچێت و لە(٢٠/٤/١٩٨٦) فەرمانەکە لە گرتوخانەی ئەبوغرێب جێبەجێدەکرێت وھەرشەشیان لە سێدارە دەدرێن بەناوەکانی:
۱- سەباح محەمەد شەريف.
۲- ئەبابەکر رەشید حەسەن.
۳- نەوزاد حەسەن عەلی.
٤- یاسین عەزیز جەواد.
٥- عەباس محەمەد عەلی.
٦- مورشید رەشید خورشید.
لەم ساڵیادەدا ھەزاران سڵاو لەڕۆحی بەرزەفڕی ھەرحەوت شەھیدی قارەمانی زیندان کە بەدروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیان سەربەرزانە چوونە بەردەم پەتی سێدارە و شەرەفی شەھیدبوونیان بەدەستھێنا، سەربەرزی بۆ خانەوادە تێکۆشەرەکانیان، سڵاو وەفا و رێزیش بۆ ئەو زیندانانەی کەدوای ئازار و ئەشکەنجە و زیندانی سەخت، ئازادبوون و بەسەربەرزی گەڕانەوە نێو خانەوادە و میللەتەکەیان .
بابەتی زیاتر