لەدرێژەی چالاکییەکانی بۆردی هۆشیاری، مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕۆژانی 19-20/4/2026 لە سێ چالاکی جیادا، بۆردی هۆشیاری بەهاوکاری مەڵبەندەکانی گەرمیان و خانەقین و ماڵی شەهید سەلام سێ چالاکی ئەنجامدا، لە خانەقین بۆردی هۆشیاری لە مەڵبەندی ڕێکخستن کۆڕێک بۆ مامۆستا عدنان منصور ڕێکخرا بەناونیشانی "ڕێگای حەریر و هەژمونی ئابوری چین" هەروەها بەهاوبەشی لەگەڵ ماڵی روناکبیری شەهید سەلام ، ناساندنی بۆ دوو بەرهەمی بۆردی هۆشیاری ئەنجامدا، کەپێکهاتوون لە کتێبی ڕاگەیاندن و شۆڕشی نوێ نووسینی عەباس عەبدلڕەزاق، کوردستان بزوتنەوەی نەتەوەی گەلی کورد لە نوسینی سەرۆک مام جلال و وەرگێڕانی سەرکەوت جەلیل.
لە مەڵبەندی ڕێکخستنی گەرمیان بۆ بەرچاوروونی هەڤالان لە کۆڕێک مامۆستا عدنان منصور تیشکی خستە سەر هەژمونی ئابوری چین و گۆرانکارییە ناوچەیە سیاسیی و ئابورییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەهەمانکاتدا کتێبی کوردستان و بزوتنەوەی نەتەوەیی گەلی کورد کە بەزمانی عەرەبی لەلایەن سەرۆک مام جەلام نوسراوە، لەلایەن سەرکەوت جلیل وەرگێڕی کتێبەکە خوێندنەوە و ناساندنی بۆکرا، ژمارەیەکی بەرچاو لە کادرانی مەڵبەندەکان و خوێنەران و روناکبیران ئامادەی هەر دوو چالاکییە بوون.
بابەتی زیاتر