ساڵی(1954) لە گوندی سووتووی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ساڵی(1958) خێزانەكەی دێنە باشووری كوردستان، لە شارۆچكەی چوارتا نیشتەجێدەبن. ساڵی(1974) دەبێت بەپێشمەرگە. بەشداریی شۆڕشی ئەیلول دەكات، پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری عێراق. ساڵی(1976) دەبێتە بەپێشمەرگە و لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-دا، درێژە بەخەبات دەدات. ساڵی(1979) دەبێتە فەرماندەی كەرت لە هەرێمی سێی شارباژێڕ. ساڵی(1982) دەبێتە یەكەم فەرماندەی تیپی(37)ى شارباژێڕ.
یەكێكبووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەكان و لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چوارجار برینداركراوە. لەڕێكەوتی(25/05/1985) لەبەرگرییەكی بێوێنەدا لەپیری شەوكێڵی گوندی ئەحمەدئاوای شارباژێڕ شەهید دەبێت.
لەبەر لێهاتوویی و قارەمانێتى رژێمى بەعس چەندینجار جاسووسى ناردووە بۆ ئەوەى لەگەڵیدا ببن بەپێشمەرگە بۆئەوەى لە فرسەتێکدا شەهیدى بکەن، چونكە هیچ كاتێك رژێمى فاشیستى بەعس و دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانى بەتایبەتى لە ناوچەى شارباژێڕ پارێزراونەبوون و بە بەردەوامى لە دڵەڕاوکێی ئەوەدابوون کە مەفرەزەکەى عەلى چوارتایی نەدەن بەسەریاندا، چەند جارێک و لەڕێی رێکخستنەکانەوە ئەو جاسووسانەى لە دەوروپشتى بوون ئاشکرا بوون و دەستی تێ نەدەچوو بیانكوژێ و پێیدەووتن:
"تۆ كوردی بۆیە نامەوێت دەستم بەخوێنی كورد سوور بكەم چەكی دەكردن و دەیناردنەوە بۆ ناو رژێم!"
كاتێكیش شەهید دەبێت، دام و دەزگاکانى رژێم لەناوبازاڕی چوارتا شیرینی و ساردیان بەسەر خەڵکدا بەخشیووەتەوە لە خۆشیاندا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved