رۆژی 11/6/2026لە شاری دیالە لە کۆرنیشی بعقوبە، یەکێک لە پڕپێشانگەکانی کتێب لە سەرچاوەی فیکری و ڕۆشنبیری سیاسی و نەتەوەیی و مێژوویی تایبەت بە بیری سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلی کوردستان لەلایەن بۆردی هۆشیاری بەهاوبەشی لەگەڵ ماڵی شەهید سەلام لە خانەقین کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە لەچوارچێوەی کارەکانی فێستڤاڵی دیالە بۆ ئاشتی رێکخراوە و دەیان سەرچاوە لە کتێب ونامیلکە لە بڵاوکراوەکانی بۆردی هۆشیاری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری خرانە روو، کتێب و سەرچاوە تایبەتەکان بە سەرۆک مام جلال وبیری سیاسی وفکری و مێژوویی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازێکی گەرمییان لەلایەن سەردانیکارانەوە لێکرا.
کردنەوەی ئەم پێشانگە هاوبەشە ڕەنگدانەوەی ئەو رێکەوتنەیە کە بۆردی هۆشیاری لەگەڵ ماڵی شەهید سەلام لە خانەقی ئەنجامی داوە بۆ فراونکردنی دیدگای رۆشنبیری تاک لەسەر ئاستی کۆمەڵگەدا بە تایبەتی لە سنوری گەرمە سێردا.
بابەتی زیاتر