شێخ بایز تاڵەبانی
سومبولى پاکى و دڵسۆزیى





شێخ بایز تاڵەبانی، خاوەن هەڵوێست و خاوەن بڕیار، وەزیری خۆشگوزەرانی سەردەمی زێڕینی حكومەتی هەرێم، كادر و تێكۆشەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەشت ساڵ لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد.
کۆچى یەکجارەکى ئەم شارەزایە کەلێنێکى گەورەى دروستکرد، جگەلەوەی پیاوێكی لێزان و شارەزای بوارەكانی ئیدارە و دارایی بوو، لەڕووی كۆمەڵایەتی و وەك كەسایەتی، پیاوێكی رووخۆش و مەجلیس خۆشبوو، هەمیشە بزەی دەخستە سەر لێوی دەوروبەری، قسەزان و خۆشكەلام بوو.
ئەوەندە لەکاروبارى سەرشانى پاک و جددى بوو خۆشەویست و راشکاو دڵسۆز بوو بۆ ئەو کارمەندانەى لە دیوانى چاودێرى و وەزارەتى دارایی بوون ئامادەبوون زیاد لەو ئەرکەى لەسەرشانیان بوو زۆر زیاتر خۆیان ماندوبکەن، کرانەوەى ئەم وەزیرە خاکییە دەگاتە ئەو ئاستەى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ فەرمانبەر و لێپرسراوى بەشەکاندا سەرپشکى کردبوون کە بچنەلاى و نووقسانییەکانى خۆى پێ بڵێن بۆئەوەى خۆى چاک بکات..!

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved