ئەم کتێبە لە نوسینی (خەلیل عەبدوڵڵا)یە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری کە لە ساڵی ٢٠٠٩ چاپکراوە. پرۆسەی ئازادی عێراق، کۆتایی بە رژێمی دیکتاتۆری بەعس هێناو دەرگای ژیانێکی سیاسی نوێی لە عێراقدا واڵا کرد. نوێنەرانی گەلی کوردستانیش وەک نوێنەرانی پێکهاتەیەکی سەرەکی، رۆڵی میحوەری لە هاوکێشە نوێیەکاندا دەگێڕن. ئێستا گەلی کوردستان پێگەیەکی دیارو بەهێزی لە دەسەڵاتی عێراقدا هەیە. لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک تاڵەبانی رۆڵێکی دیارو میحوەری لەسەرکردایەتیکردنی عێراقی نوێدا هەیە هەموو چاودێرێکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی بە بایەخەوە ئەو رۆڵەی سەرۆک بەرز دەنرخێنن.

مام جەلال - پانۆرامای ژیانی سیاسی
مام جەلال کوڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ نوری کوڕی شێخ غەفورە. هاوینی ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی (کەلکان)ی قەدتپاڵی چیای کۆسرەت لەدایک بووە، کە دەڕوانێتە دەریاچەی دوکان. چەند ساڵێك تەمەنی لەو گوندە بەسەر بردووەو دواتر باوکی بووە بە رێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە. لەوێ چۆتە قوتابخانەی سەرەتایی و بە سەرکەوتوویی خوێندنی تەواو کردووە، خوێندکارێکی زیرەک و لێهاتوو بووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە نیشانەی سەرکردایەتی بە جۆرێ لێدەرکەوتووە. لەم بەشەی ئەم کتێبەدا لە لاپەڕە ٩ تا لاپەڕە ١٨ باس لە تەواوی ژیان و بوون بە سەرۆکی دەکات.

تاڵەبانی - جۆرج واشنتۆنی عیراق
رۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨، سەرۆک بوش و سەرۆک تاڵەبانی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە. لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک بوش ستایشی رۆڵی سەرکردایەتی دیاری سەرۆک تاڵەبانی لە پرۆسەی سیاسیی دیموکراتی عیراق کردو بە جۆرج واشنتۆنی عیراق وەسف کرد. وەسفکردنی سەرۆک تاڵەبانی بە جۆرج واشنتنی عیراق ماناو دەلالەتی سیاسی گەورەی هەیە و رۆڵ و پێگەی دیاری سەرۆک تاڵەبانی لە قۆناغێکی سەخت و هەستیاری عیراقی نوێدا دەخاتە روو. هەروەک چۆن جۆرج واشنتۆنی یەکەم سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە قۆناغێکی دژواردا سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد. ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبدەینەوە دەبینین جۆرج واشنتۆن یەکێکە لە سەرۆکە دیارو هەڵکەوتووەکانی ئەمریکا کە رۆڵێکی شکۆداری لە وێستگەیەکی مێژوویی هەستیاری وڵاتەکەیدا گێڕاوە. ل٢١

تاڵەبانی - سەفیری گەلانی ئازادیخواز
پەیامی سەرۆک تاڵەبانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکی گەلان لەسەر بنەمای پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین و مافی مرۆڤ بە گەوهەری کێشەی گەلانی ئازادیخواز، لە سەرانسەری جیهان دادەنرێت و رەهەندی نێودەوڵەتیشی هەیەو پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان جەخت لەسەر ئەو مەسەلەیە دەکەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو بەندیدا بە روونی و راشکاوی باسی پرەنسیپی مافی چارەی خۆنوسینی کردووە. ل ٢٧

تاڵەبانی - باوکی عیراقییەکان
(ئێوە تەنیا سەرکردەیەکی مەزنی کوردو سیاسەتمەدارێکی دانا نین، بەڵکو وەکو باوکی هەموو عیراقییەکانیش وان، عیراق ئەوپەڕی پێویستی بە سەرکردایەتیی دانایانەی ئێوە هەیە تاوەکو بتوانێت بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت). ل٣٥
ئەو وشانە، وتەی ستیڤان دیمستۆرای نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقە کە رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە دیداری سەرۆک تاڵەبانیدا لە بەغداد کردی. ئەمەش یەکەمجار نییە لە لایەن کەسایەتییەکی جیهانییەوە بە بایەخەوە باسی رۆڵی پرشنگداری سەرۆک تاڵەبانی لە سەرکردایەتیکردنی عێراق بکرێت. بەڵکو پێشتریش چەندین سەرۆک و کەسایەتیی ناسراوو خاوەن نفوز باسی دەوری شکۆداری سەرۆک تاڵەبانیان کردووە. ل٣٥ و ٣٦
هەروەها لە کتێبەکەدا ئەم بەشانەش بە درێژی باسی لێوەکراوە (سەرۆکی هەموان، کێشەی بودجەوڤیتۆی سەرۆک، یەکەم ڤیتۆی سەرۆک، ئایا کاتی ئەوە هاتووە کە باسی قۆناغی دوای (مام جەلال) بکرێت؟، کوردو بایەخی پۆستی سەرۆک کۆمار، پێگەی سەرۆک کۆمار لە دەستوری عیراقدا). ل٤٥ تا ل٨٥

ئاماژەکانی پشت هەڵبژاردنەوەی سەرۆک تاڵەبانی
رۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٦، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زیاتر لە ٣/٢ی دەنگی ئەندامانی، سەرۆک تاڵەبانی بەبێ مونافس بۆخولی دووەمی سەرۆکایەتی بۆ چوار ساڵی ئایندە هەڵبژاردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی دەسەڵاتە باڵاکانی تری وەک ئەنجومەنی وەزیران و کۆمەڵەی نیشتیمانی گۆڕان. لەو چوارچێوەیەدا (د.ئیبراهیم جەعفەری) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و (حاچم ئەلحەسەنی) سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی پۆستەکانیان لەدەستداو کورسی دەسەڵاتیان بەجێهێشت. ل٨٩
(سەرۆک کۆمار زامنی هاوسەنگی و پابەندبوون بە دەستور، چۆن دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار زیاد دەکرێت؟، لیژنەی هەموارکردنی دەستورو پێویستی زیادکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار) لە لاپەڕە ٩٥ تا لاپەڕە ١١٢ باسکراوە.

هاوسەنگی دەسەڵاتەکان لە دەستووری عیراقدا
ئەگەر بە وردی سەیری دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکەین لە دەستوری نوێی عێراقدا دەبینین ئەو دەسەڵاتەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکاندایە. دەسەڵاتی جێبەجێکردنی فیدڕاڵیش لە دوو بەش پێکدێت، ئەوانیش هەردوو ناوەندی سەرۆک کۆمارو ئەنجومەنی وەزیرانە. ئەگەر سەیری ئەم دوو ناوەندە بکەین وەکو دوو دەزگای جێبەجێکردن، دەبینین دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ لە نێوانیاندا دابەش نەکراوە، زۆربەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار، تەشریفی و پرۆتۆکۆلین، دەسەڵاتەکانی سەرۆک و ئەنجومەنی وەزیرانیش دەسەڵاتی فیعلین و کاریگەری راستەوخۆیان بەسەر هەموو بوارەکانەوە هەیە. بۆ ئەوەی لاسەنگی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران بە جوانی ببینین، دەسەڵاتەکانی هەردوولایان لە دەستوری نوێدا دەخەینەڕوو:
یەکەم: دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار.
دووەم: دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران. لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا باسکراوە. ل ١١٥
(سەرۆک کۆمار- پابەندی دەستوور بووە، رۆڵی سەرۆک کۆمار لە هەموارکردنی دەستووردا) ل١١٩ تا لاپەڕە ١٣٠
رابەری نیشتمانی کوردستان جەلال تاڵەبانی، سەرکردەو بیرو سەردەم
کتێبی رابەری نیشتمانی کوردستانی جەلال تاڵەبانی، سەرکردەو بیرو سەردەم) کتێبێکی ١٢٨ لاپەڕەییە و لەلایەن (د. خالد یونس)ەوە بە زمانی عەرەبی نوسراوە.
(د.خالد یونس) لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێ (لەسەر مامۆستا تاڵەبانی دەنووسم لە روانگەی سەرسوڕمانم بۆی و بۆ بلیمەتی و قوربانییەکانی و خەبات و تێکۆشانی و چاودێریکردنم بۆ کارە نەمرەکانی وەک یەکێک لە سەرکردە مەزنەکانی کورد، کە کاریگەری لە مێژووی سیاسی کورددا هەبووە). ل ١٣٣
هەروەها کتێبەکەی لە ١٠ بەشی سەرەکی پێکدێت، لە دوا لاپەڕەی کتێبەکەدا نووسەر نامەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە رۆژی هەڵبژاردنی مام جەلال بە سەرۆک کۆماری عێراق نوسیویەتی.
 
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved