شەماڵ عەبدوڵڵا
لەساڵی ١٩٨٣ لەوەرتێ بووین، شەهید محەمەد سیاسی ئەوسا لێپرسراوی عەسکەری مەڵبەند بوو، ئەوکات لە سنووری مەڵبەند گۆڤاری پێشمەرگە و راپەڕین دەردەچوو، ئەوکات چەند جارێک بەنووسین بەشداریکرد، یەکێک لەو بابەتانەی لەبیرم مابێ لەسەر داستانی دەشتێوی نووسی کە خۆشی لە شەڕەکە بەشدارببوو..
شەهید محەمەد نەک فەرماندەیەکی ئاسایی بوو، بەڵکو باسیان لەوە دەکرد چ رۆلێکی قارەمانانەی لەشۆڕشی ١٩٧٩ لە کوردستانی رۆژهەڵات گێڕاوە، تەنانەت هۆکاری شەهیدبوونەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە ٩/٨/١٩٨٨ لەوکاتەی بەناچاری ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت، لەوێ دوژمنەکانی کورد دەرفەت دەسێنن، نامەردانە شەهیدی دەکەن.
هەرگیز هەیبەت و پیاوەتی و جوامێری کاک محەمەد لەبەرچاوم لاناچێ، هیوادارم هاوڕێکانی زیاتری لەسەربنووسن، نابێ ئەو مرۆڤە شەهیدە، ئاگردانی خەباتی خۆڵەمێشی بەسەردا بکرێت.
رۆحی شادو ئارام
بابەتی زیاتر