(ئەمڕۆ بۆ شارى سلێمانى رۆژێکى ناخۆش و خامۆش و پڕ لەورتەورتى ئەوەى ئایا ئاسۆى دەلاک گیراوە یان نا؟ جموجوڵێکى نائاسایی بەتایبەتى لەگەڕەکى سەرکارێز بەدیدەکرا، زۆر لەدڵسۆزانى یەکێتى و ئەوانەى بەحەق کوردایەتیان دەکرد دەچوون بۆ راستى و دروستى ئەو هەواڵەى داخۆ ئاسۆ دەستگیرکراوە!؟ سەردانى کەسى نزیکى یان خێزان و خانەوادەى ئاسۆیان دەکرد، زۆرکەسیش بەوە دڵخۆشى خۆیان دەدایەوە کە پێشمەرگایەتى و چالاکى نواندن، گیران و شەهید بوونیشى تیایە، دواجار بۆمان دەرکەوت کە بەڵێ دەستگیرکراوەو هاوڕێکەى خیانەتى لێ کردووە، بەپێچەوانەوە ورەمان ئەوەندەیتر بەرزبۆوە، چونکە ئەوکاتانەى کە ئاسۆى تیادا دەستگیرکرا ئیرادەو ئینتیماى نیشتمانیمان بەرزبوو، دەیان ئاسۆى دەلاکى تر لەشاخ بوون و یان هێشتا لەدایک نەبوون..)
ئەمە وتەى کەسێک بوو بەناوى(شۆڕشى وەستا محێدینى تەنەکەچى) ناسراو بەشۆڕشە چاوشین.
ئەمڕۆو ساڵى(١٩٧٩) ئەفسانەى چالاکى پێشمەرگانەى ناو شارەکان ئاسۆى دەلاک دەستگیرکراو ئەرکمانە یادو یادەوەریی ئەم قارەمانە بەرز رابگرین و درود بۆ گیانى پیرۆزى بنێرین..
بابەتی زیاتر