هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە هیچ جەنگ و ململانێیەك، دەبێت هەموو هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و كەمكردنەوەی گرژییەكان بن
تاران پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەفدێكی باڵای یەكێتی ئامادەیبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان كرا، بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی بكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختیكردەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە هیچ جەنگ و ململانێیەك، بەڵكو دەبێت هەموو هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و كەمكردنەوەی گرژییەكان بن.
لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران، پێگەی یەكێتی لە هاوكێشە سیاسییەكاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیكردن لە هەر هەنگاوێك دەربڕی كە ببێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
سەرۆك بافڵ: هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەمانبەستێتەوە
كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە تاران كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەفدێكی باڵای یەكێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكە كرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوەكردەوە كە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێوركردنەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند: هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەمانبەستێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتی لە هەوڵەكانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران، پێگەی یەكێتی لە هاوكێشە سیاسییەكاندا بە گرنگ زانی
كۆبوونەوە لەگەڵ راوێژكاری باڵای رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە تاران لەگەڵ د.عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری باڵای رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەفدێكی باڵای یەكێتی ئامادەیبوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و رێگەكانی پاراستنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕكرا. هەروەها جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و پتەوكردنی دراوسێیەتیی باش كرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سیاسەتی یەكێتی لەم قۆناغەدا روونكردەوە و رایگەیاند: هەرێمی كوردستان و عیراق نابنە بەشێك لە ململانێكان، بەڵكو هەنگاوەكانیان بە ئاڕاستەی هێوركردنەوەی دۆخەكە و دەستەبەركردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتی
لای خۆیەوە، د.عەلی ئەكبەر ویلایەتی بە رێزەوە یادی سەرۆك مام جەلال-ی كردەوە، وەك ئەندازیاری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرێمی كوردستان و یەكێتی. هاوكات پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك درێژەپێدەری ئەو رێبازە حەكیمانەیە و رۆڵی لە نزیككردنەوەی دیدگاكان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكەدا بەرزنرخاند.