یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
شرۆڤە
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
پڕۆژەی کۆبەرهەمی مام جەلال
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
چالاکی
کتێبى.. شکاندنی زیندانى سێدارەى موسڵ بڵاوبوویەوە
2026-10-20
بۆردى هۆشیارى- مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى، پێشنیوەڕۆى رۆژى سێ شەممە(20/10/2026) کاتژمێر(10:30) لە کافتریاى مۆزەخانەى نیشتمانى ئەمنە سوورەکە مەراسیمى ناساندن و بەخشینى کتێبى(شکاندنی زیندانی سێدارەی موسڵ 1981-1980) لە ئامادەکردن و نووسینى(دەرسیم پێشەوا)و بەئامادەبوونى کەسوکارى شەهیدان و لە سێدارەدراوانى زیندانى موسڵ سازکرد..
لەدواى ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، مەراسیمى ناساندن و دابەشکردنى کتێبەکە دەستیپێکردو کورتە فیلمێکى بەڵگەنامەیی لەسەر ئەو گیانفیدایی و قارەمانێتێیەى کۆمەڵێک لە زیندانیانى سیاسى لە زیندانى موسڵ بەئەنجامیانگەیاندووە بۆ شکاندنى ژوورى سێدارەى موسڵ بۆ ئامادەبوان نمایشکرا، تەوەرێکى ترى مەراسیمەکە خوێندنەوەبوو بۆ کتێبەکە کە لەلایەن نووسەرو رووناکبیر(هاوار نەسرەدین)..
سەرکردەو فەرماندەى دێرینى(ی.ن.ک) بەڕێز(مستەفا چاوڕەش) باسى قارەمانێتى ئەو دەستەیە لە زیندانیان کرد کە بەخوێنى خۆیان توانیان عەرشى فاشیستەکانى بەعس بهێننە لەرزەو بەگێڕانەوەى ئەو حەقیقەتەى کە داواى لێکرابوو لەلایەن شەهید(ئەکرەمى حەپسە)وە دەمانچەى بێدەنگیان بۆ پەیدا بکات، ئەو، داواى زیندانیان و بەتایبەتى شەهید ئەکرەم بەجێدەهێنێ و مخابن پێش ئەوەى دەمانچەکە بگاتەدەست ئەو چەند زیندانییەى رۆڵى سەرەکیان لەو شکاندنەدا دەبێ لە سێدارە دەدرێن.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا دەستخۆشى لە نووسەرى کتێبەکە کرا کە بەو وردى و سەلیقە تایبەتەى هەیبووە توانیوێتى دیوى شاراوەو نهێنى ئەو دوو هەوڵەى بۆ شکاندنى ژوورى سێدارەى موسڵ دراوە لە دووتوێی کتێبێکدا بخاتەڕوو.
بابەتی زیاتر
کتێبى(شکاندنی زیندانی سێدارەی موسڵ 1981-1980)
یەکێتی، هەرگیز دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە و ئامادەیە بۆ هەموو رێککەوتنێکی دادپەروەرانە
یەکێتی مامۆستایانی شۆڕشی نوێ سەردانی بۆردی هۆشیاری یانکرد