(پەلكی داری شادی گشتین
ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان
ئێوە كڵپەی ئاگرن..)





ئەمڕۆ(٤٠) چل ساڵ تێپەڕئەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەیەكی تیپی(۳۱) سلێمانی ئەگەر بۆ یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەستدانی رۆڵەیەكی خۆی بێت بۆ ئێمە وەكو بنەماڵەكەمان كۆستێكی گەورە بووە كە تا ئێستاش نەمانتوانیوە ئەو كەلێنە پڕبكەینەوە، تەنها وەفایەك كە توانیومانە ئەنجامی بدەین درێژەدان بووە بەڕێبازە پیرۆزەكەی..
شەهید عوسمان سەعید نەسروڵڵا ناسراو بەعوسمانی سەعە پیرێژن لە ساڵی(۱۹٦۳) لەشاری پێنجوێن لە دایكبووە لە بنەماڵەیەكی زەحمەتكێش، شەهید عوسمان لە ساڵی(۱۹۸٠) پەیوەندی ئەكات بەكۆمەڵەی رەنجدەرانى كوردستان و لە ساڵی(۱۹۸۱) دەبێتە پێشمەرگەلە كەرتی یەكی شەهید تایەر لە تیپی(۳۱)ى سلێمانی.
هەرزوو لە كورەی خەباتی پێشمەرگایەتیدا قاڵ دەبێت و جەنگاوەرێكی دڵسۆزو چاونەترسی لێ دەرئەچێ، شەهید عوسمان بەشداریی زۆربەی نەبەردییەكانی هێزی پێشمەرگەی كردووە لە ساڵانی(۱۹۸۲-۱۹۸٦) لە كوردستانی رۆژهەڵات و نەبەردییەكانی ناوشاری سلێمانی و ناڵپارێزو شارباژێڕو پیری شەوكێڵ و داستانی دابان هەلاج و بەرەكانی شەڕی قەیوان ماوەت و لێدانی بیرە نەوتەكانی كەركوك و چەندین نەبەردی تری هێزی پێشمەرگە كە بەشداریی تێدا كردبوو.
ئەو هەڤاڵانەی ئێستا لە ژیاندا ماون شاهیدی ئەوە ئەدەن كە عوسمان چەند پێشمەرگەو جەنگاوەرێكی دڵسۆزی رێبازەكەی بووە، هەربۆیە تەنانەت لەكاتی شەهیدبوونیشدا هەربەپێوە بووەو سڵی لە گولەی دوژمن نەكردۆتەوە، شەھید عوسمان پلەكانی پێشمەرگایەتی سەركەوتوانە بڕیوە هەتا جێگری لیپرسراوی كەرت، بەداخەوە لە(۳۱/۱٠/۱۹۸٦) لەگوندی باڵخ لە شەڕی قەیوان ماوەت شەهید دەبێت دواجار پەیوەست ئەبێت بەكاروانی نەمرانەوە.
ھەزار سڵاو لە رۆحی پاك و جوانت ئەستێرە گەشەكەی مێژووی بەرخۆدان و ئازادی، یادت هەمیشە لەدڵمانا زیندووەو هەوێنی بەردەوامیمانە.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved