فیدرالیزم و ئەزمونە جیاوازەکانی
ئەم کتێبە لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئەڵمانیەوە (ئیسماعیل حەمە ئەمین)، ساڵی ٢٠٠٥ چاپکراوە، یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ک).
وشەی لاتینی (Foedus / الاتحاد) بە مانای یەکگرتوویی یاخود یەکگرتن دەگەیەنێت، ئەم وشەیە ڕەگی وشەی فیدرالیەتە، یاخود فیدرالیزم، یاوەکو فیدرالیفە. لەمەشەوە دەتوانین بڵێین کە فیدرالیزم مانای یەکگرتنەوەیەکی ئارەزوومەندانەی کۆمەڵێک ناوچەو حکومەتەکانە. سەرەڕای بوونی هەمەلایەنەی پێناسەی فیدرالیزم، پێمان باشە پێناسە گشتییەکانی فیدرالیزم لە ڕووی دەرکەوتن و گشتگیرییەوە بخەینە ڕوو، لەوانە:
یەکەم: دەزگاو هەڵسوڕاندنەوە
دووەم: پێناسەی فیدرالی لە گۆشەنیگایەکی کۆمەڵایەتییەوە
سێیەم: پێناسەی فیدرالیەت لە گۆشەنیگایەکی کۆمەڵایەتیەوە
چوارەم: پێناسەی فیدرالیەت لە گۆشەنیگایەکی دەستوریەوە
بۆ ئەوەی زیاتر ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەو پێناسەو گۆشەنیگا جیاوازانەی ئاماژەمانپێدا، پێمان باشە بگەڕێنەوە بۆ بڕگەیەکی گرنگی دانیال ئێلزار ١٩٨٧ کە دەڵێت: فیدرالیەت لە هەموو سیستەمە جیاوازەکاندا بە مۆرکردنی (گرێبەندیەک) دەستپێدەکات، کە هەموو گروپەجیاوازەکان لەگەڵ یەک و ناکۆک بە یەکترەکان لە یەک چوارچێوەدا کۆدەکاتەوە، پرەنسیپەکانی گەمەی سیاسی و دابەشکردنی دەسەڵات بە پێی ئەو پەیامە گشتیە جێگیر دەبێت.
خاسیەتە دیارەکانی سوستێمی فیدرالی
حکومەتی فیدرالی، سەرۆک وەزیران، پەرلەمان، زۆرانبازی سیاسیانە لە نێوان یەکدی، ناوچە جیاجیاکان، یەکخستنی ئیرادە و بیروبۆچون لە نێوانیاندا، یەکگرتنەوە و هاریکاریکردن و جیابونەوە .....هتد. ئەمانەو زۆر لە ئەرک و کاری دیکە سیفەتی گشتی سوستێمی فیدرالی پێکدەهێنێت.
فیدرالیزم و لامەرکەزیەی
بەمجۆرە پێناسەی لامەرکەزیەت دەکات هەڵسوران و کارکردنی ئۆرگانەکانی دەوڵەت لە سەرەوە لەسەر پرنسیپە گشتییەکان بڕیار دەدەن و جێبەجێکردنی بۆ ئۆرگانەکانی دیکەی ئیدارەی سەربەخۆ بەجێدەهێڵرێت، بێگومان بە پێی ئەو ڕووبەرە سەربەستەی لەخۆهەڵبژاردنەوە دیاریکراوە بۆ هەڵسوڕاندن و جێبەجێکردنی بڕیارەکان.
فیدرالیزم لە ئەڵمانیادا
هەر لە سنوری ئەڵمانیاوە سوستمێکی فیدرالی بەرەو ڕوومان دەبێتەوە، بۆ نموونە گەر هاتوو گەشتیارێک لە دانیمارکەوە و بە تایبەت لە دوورگەی (فێمان) وە بپەڕێتەوە بەشی ئەڵمانیا، بەرامبەر پلاکێتێک نابێتەوە کە لەسەری نوسرابێت (کۆماری ئەڵمانیای یەکگرتوو)، بەڵکو پلاکێتکە ناوی ناوچەکەی لەسەر نوسراوە (بەخێربێت بۆ شلیس ڤیگ هۆلس شاتین وڵاتی ئاسۆگە)! بێگومان ئەمە هەرێمێکی فیدرالیە لە هەرێمەکانی ئەڵمانیای یەکگرتوو.
بنەما سیاسییەکانی فیدرالیزم
ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئەڵمانیا کۆمارێکی فیدرالیە، ئەو ڕاستیە دەهێنێتە بەرچاوان، کە سوستمێکی سیاسی لەم وڵاتەدا لە دەوڵەتێکی کۆماری فیدرالی پێکهاتووە، کە ئەمیش خۆی لە خۆیدا یەکگرتنەوەیەکی ئیرادەگەریانەی کۆمەڵێک حکومەتی فیدرالی هەرێمە جیاوازەکانی ئەڵمانیایە. ئەمانە هەموویان لە ژێر چەتری دەوڵەتێکی سێنتراڵی فیدرالیدا خۆیان ڕێکخستووە.
کۆنگرەی فرانکفۆرت
زۆر نیشانەو ئاماژە و مژدەی دیموکراسیەتی تێدا بەدی دەکرا، بەڵام ئەم نەخشەیە بە ئەنجام نەگەیەنراو هەر بە دۆکۆمێنتێکی گرنگی مێژوویی مایەوە. لە نێوان سەرسەختی و پادشای پرۆیسیەکان (ڤلهێمی چوارەم) وەک هێزێکی گەورە لە ناوچەکەدا و دەوڵەتە بچوکە نەتەوەییەکان کە لە ژێر سەرپەرشتی هاوپەیمانی ئۆسترایخ (نەمسا) و هەنگاریەکاندا خۆیان ڕێکخستبوو، نەخشەی یەکگرتنەوەی نەتەوەی ئەڵمان تەنها وەک مەرەکەبی سەر کاغەز مایەوە.
دەسەڵاتی سێنتراڵی نازیەت
پاش ماوەیەکی کورت لە هاتنە سەر حوکمی ناسیونال سۆسیالیستەکان بەسەرکردایەتی ئادۆلف هیتلەر کەبە (ڕێبەر) ناوزەدیان کردبوو. هەموو پاشماوەی فیدرالیزم کە لە نێو کۆماری ڤایماردا مابۆوە لە ڕێگەی یاسای نوێ، لابراوەو هەڵوەشێنرایەوە.
پرسیاری گرنگی دۆزی دیموکراسی و پرسیاری مۆرال و بەها گشتییەکانی کۆمەڵگەو ئازادییەکان زۆرجار بەر چەندەها بیروڕاو جیهانبینی دەکەوێت و لە زۆر کاتدا ئەم پرسیارە گرنگانەی کولتوری سیاسی لە کۆمەڵگەدا لە لایەن نوێنەرانی حزبە سیاسی و گروپە جیاوازەکانەوە دەگاتە کۆڵانێکی داخراو، لەو کاتەدا کە دەزگاکانی دیکەی فیدرال وەکو پەرلەمان و ئەنجومەنی ڕاوێژی یەکگرتوویی فیدرال و ئەڵقە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی دەزگاکانی فیدرال ناتوانن ئەم کێشە یاسایی و کولتوریانە یەکلابکەنەوە، کاتێک هەموو ئەمانە هەوڵی خۆیان دەدەن، ئەوا چوونە بەردەم دادگای دەستوری داو وێستگەیە کە کێشە بنبەستەکان و گرێ کوێرەسیاسیەکان چارەسەر بکات و دەسەڵاتی بڕیاردانی پێدراوە لە لایەن هەمووانەوە و لە دواجاردا بڕیاری ئەوان دوا بڕیارە.
ڕانانی: تاژان عومەر