رێکەوتی 2023/11/6 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی میدیا و هۆشیاری و ئامادەبوونی هەڤاڵان ئارێز عەبدوڵڵا لێپرسراوی پێشووی مەکتەب و نەجم فەقێ لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری و لەتیف نیروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و د. بێستوون سابوراوایی و خاتوو خەمینە ساڵح و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەب، مەراسیمی ئاڵوگۆڕی لێپرسراوێتی بۆردی هۆشیاری ( مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری پێشوو) لە نێوان هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵڵا و هەڤاڵ نەجم فەقێ بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانین لە لایەن هەڤاڵ عیماد ئەحمەدەوە پێشکەش بە هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵڵا کرا ، لە بەرانبەردا هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵڵا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی هەڤاڵان عیماد ئەحمەد و نەجم فەقێ کرد.