"جەمال ئیبراهیم رەسوڵ" ناسراو بە جەمال حاجی ئیبراهیم، لە ساڵی (١٩٦٣) لە شارۆچكەی مەسیف لە دایكبووە، لە ساڵی (١٩٧٠) دەستی بە خوێندن كردووە تاكو پۆلی شەشی ئامادەیی خوێندووە..
لە ساڵی (١٩٨٥) پەیوەندی بەڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان-ه‌وه ده‌كاو لەكار و چالاكییه‌كانی ناوشاردا شارەزابووەو لەگەڵ شانە چه‌كدارەكاندا خاوه‌نی زۆرێك له چالاكیی بووه. به‌هۆی ئه‌و لێهاتوویی و قاره‌مانێتییه‌وه كه هه‌یبووه، دەبێتە بەرپرسی رێكخستنەكانی مەسیف و بەستۆرە و كۆڕێ و شەقڵاوە تاكو هەریر.
بەتایبەتی لەگەڵ شەهیدان "رەسوڵ محەمەد" ناسراو بە مه‌لا ره‌سوڵ، هەروه‌ها لەگەڵ شەهید "رەفیق خدر" كە ناسراو بوو بە مامۆستا رەفیق، لە چەندین چالاكی نێوشار بەشداریكردووە.
بەشداری زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی مەسیفی كردووە و له‌ڕێكخستن و كۆكردنەوەی خوێندكاران‌دا رۆڵێكی باڵای هه‌بووه. لەژیانیدا دووجار زیندانی كراوە، دووه‌مجاریان بۆ ماوەی (٦) مانگ له به‌ندیخانه‌ی ئەمنی عامەی به‌غدا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر ده‌بێته‌وه‌و دان به‌هیچ شتێك‌دا نانێت، هاوڕێكانی شاهیدی بۆ ده‌ده‌ن كه له ته‌سقیفكردنی به‌رامبه‌ردا زۆر به‌توانا بووه‌و زۆرێك له كه‌سه تێكۆشه‌ره‌كانی له ده‌وری رێكخستن كۆكردۆته‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م تێكۆشه‌ره قاره‌مانه له شەوی (٢٩/30)ی مانگی (7/٢٠٠٤) لە شاری سلێمانی و بە نەخۆشی دڵ كۆچی دوای ده‌كاو لە گۆڕستانی شێخ بیرمان لە شارۆچكەی مەسیف ده‌نێژرێ.
بابەتی زیاتر