مەریوان ئەحمەد لاوە
یه‌كێك له‌و قاره‌مانانه‌ی شار بوو كه په‌یام و بیروباوه‌ڕی "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان"ی بڵاوده‌كرده‌وه، چاونه‌ترس له‌كاری پێشمه‌رگانه‌و ئه‌گه‌ر زوو چاوی به‌كرێگیراو و ده‌ستی دڕنده‌كانی به‌عسی نه‌گه‌یشتایه‌ته‌سه‌ر، هه‌ر وه‌كو باقی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانه‌ی ئه‌فسانه‌یان له شاردا تۆمار ده‌كرد، ئه‌میش یه‌كێك ده‌بوو له‌وان..
شه‌هید كه‌مال برای شه‌هید هاوڕێ جه‌بار، فه‌رمانده‌ی كه‌رتی(1)ی تیپی(47)ی پیره‌مه‌گرون بوو، له‌ناو زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كه ئه‌وكات خوێندكاری كۆلێژی ئه‌ندازیاری بوو چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامداوه و كاریگه‌ریی ئه‌و چالاكیانه وره‌یه‌كی زیاتری ده‌دا به‌خوێندكاران و سه‌رجه‌م دانیشتوانانی هه‌ولێر.
شەهید كه‌مالی حاجی جه‌لال، ناسراو بەكه‌مالی موهه‌ندیس، ساڵی(١٩٥٨) لەشاری سلێمانی هاتۆتەدنیاوە پلەكانی خوێندنی بەسەركەوتوویی بڕیوەو دەرچووی كۆلێژی ئەندازیاریی بوو لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین. ئەندامێكی چالاكی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان بوو، چەندین چالاكی له‌ناو هه‌ولێرو زانكۆدا ئەنجامداوە. لەشەوی(٨/٩/١٩٨٥) لەلایەن ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیر دەكرێ و لە شەوی(٦/٨/١٩٨٦) لە قەسابخانەی ئه‌بوغرێب لە سێدارە دەدرێت. روفاتی بیرۆزی دوای روخانی رژێمی سه‌دام دەهێنرێتەوە سلێمانی و لە گردی شەهیدان لە تەنیشت شەهیدان هاوڕێ جه‌بار و دڵشاد بەخاك دەسپێدرێتەوە.
بابەتی زیاتر