دوای کارەساتی هەکاری و شەهید بوونی سەرکردە "د. خالید" لە ساڵی (١٩٧٨) لە (١١/ ٨/١٩٧٩)دا، کارەساتێکی دیکە بەسەر دەڤەری کۆیەدا هات، ئەو رۆژەی (١٩) پێشمەرگەی هێزی کۆیە کە زۆربەیان پێشمەرگەی د. خالید بوون، لە شەڕێکی نابەرانبەردا بۆ یەکەمینجار هەلیکۆپتەری سەمتی بەکارهات لە قوڕەبەرازە، شەهیدێكی زۆر دراو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له‌بێ فیشه‌كیدا بەدیلگیران و دواتر گولەبارانکران..
شەهیدبوونی ئەو پۆلە قارەمانانەی دەڤەری کۆیە بەفەرماندەیی "شەفیق زاهیر" خەمێکی گەورە بوو. کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر سەرکردایەتی یەکێتی، بۆیە سکرتێری گشتی هه‌ڤاڵ "مام جەلال" خودی خۆی بەیاننامەیەکی بەعەرەبی نووسی، کە پەیمانیدا یەکێتی بەزەبرێکی کوشندە تۆڵەی ئەو شەهیدانە دەکاتەوە.
سڵاو لە قارەمانێتی کوڕانی گەل و شۆڕش، گیانتان شاد شەهیدانی هەمیشە نەمر..

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved