ئەوەی لەم کتێبەدا دەیخوێنیتەوە بریتییە لە ٢٢ باس و لێکۆڵینەوە، کە بەرگی یەکەم ١٠ باس و دووەم ١٢ باسی لەخۆگرتووە و لەلایەن کۆمەڵێک نووسەر و توێژەرەوە نووسراون و لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی ئاست بەرزدا بڵاوبوونەتەوە. بەشێکی زۆریان باس و لێکۆڵینەوەی قووڵن لە سەر ناسیۆنالیزمی کوردی و مێژووی سەرهەڵدانی و بە وردی ئەو مێژووەیان تاوتوێ کردووە، چەند بابەتێکی کەمیشی تێدایە لە شێوەی وتار و راپۆرتی رۆژنامەوانیدان، بەڵام کەسانێک ئەنجامیانداون هەم شارەزا و هەم نوێنەری سەنتەری لێکۆڵینەوە و رۆژنامەی سەنگین و ناودارن. لێکۆڵینەوەکان هی کەسانێکن کە شارەزا و پرۆفیسۆرن لە مەڵبەندی توێژینەوە و زانکۆ ناودار و سەنگینەکانی جیهاندا لە ڕووی بایەخدان بە زانستە جۆراوجۆرەکانی ئەنترۆپۆڵۆجی، مێژوو، سۆسیۆلۆجی و گەلێ بواری تری هاوشێوەدا. نووسەرەکانی ئەم باسانە کورد و تورک و ئەمریکی و ئەوروپی و ئوسترالیی تێدایە و هەریەکەیان لە دید و روانگەیەکەوە بۆ مەسەلەکە و رەگ و ریشەی ناسیۆنالیزمی کوردی چوون.
بۆ خوێندنەوەی بەرگی دووەمی ئەم کتێبە ئەم لینکە داگرە