ئامادە کردنی: عادل علی
لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای بۆردی هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران
ساڵی چاپ: ٢٠١٥
نوسەری کتێبەکە دەڵێت: نوسینەوەی مێژووی خەبات و بەرخودانی گەلێك، هەروا كارێكی ئاسان نییە، گێڕانەوەی سەدان چیرۆكو بەسەرهاتی قۆناغە جیاجیاكان و گۆڕانكاریی و ئاڵوگۆڕە سیاسی و سەربازی و كۆمەڵایەتیەكان لەمێژووی رابردوماندا رەنگە بەتەنها كاری تاكە كەسێك نەبێت. هەر بۆیە هێندەی زاكیرە و بیرەوەریی كارەكتەرەكانی ناو رووداوەكان بواری دابێت بەشێكی كەمی تۆماركراوە. ئەوەی باسكراوەو نووسراوەتەوە رەنگە بەشێكی یەكجار كەم بێت لەو مێژووە پڕ كارەساتو چەرمەسەری و رووبەرووبونەوە سەختانەی كە لە بیرەوەری میللەتێكی ژێر دەستەدا بووە.
ئەوەی ئێستا لەبەردەستاندایە گێڕانەوەی بیرەوەریەکانە لەسەرزاری بكەرە راستەقینەكان خۆیان، تێكۆشەرانی گەلەكەمان لە چوارچێوەی كتێبێكدا باس و بەسەرهاتی سەرەتایی خەبات و تێكۆشانی خۆیان بەشێوەیەكی سادەو چیرۆك ئامێز گێڕاوەتەوە ئێمەش لەژێر ناوی (سەربوردەی ئومێدو خۆڕاگری) بڵاومان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی نەوەی نوێش باشتر ئاشنا بكەین بەمێژووی خەبات و بەرخودانی گەلەكەمان.
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە سەردانی ئەم لینکە بکەن