لەڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ(١٤/٨/١٩٨٨) بەپیلانێكی دائیرەی ئەمنی هەولێر، بەسوود وەرگرتن لە سیخوڕ و خۆفرۆشان، پێشمەرگەی كۆڵنەدەر شەهید "سۆران" گیانی بەخشی..
هەر ئەو رۆژە دائیرەی ئەمن چووەسەر ماڵەكەیان، دایكی و باوكی و خێزانەكەی و منداڵە(٤٠) چل رۆژییەكەی و چوار خوشكی دەستگیركران و سەرجەمیان شەهیدكران. رووفاتی بەشێكیان دۆزرایەوە، بەڵام بەشێكیان بێگۆڕمانەوە.
جێگەی داخە ئەم خێزانە تائێستا نەگۆڕەپانێك، نەقوتابخانەیەك، نەشەقامێك بەناویانەوە نییە، هەق نییە، حزبایەتی هێندە بێ مانا بكرێت، ئەوان لەپێناو گەل و نیشتمان كوشتوبڕكران لەلایەن دڕندەكانی بەعس، نەك لەپێناو شتێكی تر.
دەبوایە لە شارۆچكەی عەینكاوەو لە دەروازەی شار، وێنەی ئەم شەهیدانەیان هەڵبواسیبایە، بەبێ جیاوازی شانازیان پێوە بكردایە، دوور لە ئینتمای حزبایەتی.
دروود بۆ رۆحییان، نەفرەت لە رەفتاری نامرۆڤانەی بەعس.
_____________
لە فەیسبووكی هەڤاڵ "شەماڵ عەبدوڵڵا"وە..
بابەتی زیاتر