ئەمڕۆ (١٨/٨) ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید "حەوێز هیرانی"ە. شەهید حەوێز یەكێكبووە لە فەرماندەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێ لە دۆڵی خۆشناوەتی. فەرماندەیەكی ئازا‌و بوێر بووە. لە (18/8/1978) لە گوندی كاموسەك لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی كەوتنە بۆسەی جاش و سەربازانی رژێمی بەعس و دوای شەڕێكی قارەمانانە شەهید كرا..
جاشەکانی خۆفرۆش شاکر قادر لە گوندی کاموسەک(شەقڵاوە) بۆسەیەکیان بۆ هەڤاڵ حەوێز ئیبراهیم ئەندامى پێشکەوتووى(ب.س.ک) لێپرسراوى لیژنەى ناوچەى خۆشناوەتى"ی.ن.ک" نایەوە، لەئەنجامدا هەڤاڵی ناوبراو بریندارکرا، بەبرینداری توانی دووجاش بکوژێت، یەکێکیان تاوانبار سەعدی شووشە کە لێپرسراوی مەفرەزەی جاشەکان بوو دوو جاشیتریش بریندار بکات.
شەهید شاعیر و دەنگ خۆش و خۆشەویستی ناو خەڵك و هاوڕێكانی بوو، دوای شەهیدكردنی هێزەکەى دوژمن ویستبوویان بەشێوەیەكی دڕندانە سووكایەتی بەتەرمەكەی بكرێ و تا شەقڵاوە بەدوای ئۆتومبێلدا رابكێشرێت وەكو سوكایەتییەك بەڕەمزی ناوچەكە، بەڵام خەڵكی ناوچەكە چوونە بەردەم ئۆتۆمبێلەكە و هەڵوێستیان نواند‌و رێگریان لێ‌كردن.
یه كێك له هۆنراوە كانی شەهید
رێگام دووربێ یان نزیك بێ
جێم جەرگە بێ یان تەریك بێ
به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك ره‌نگ
به‌پێنووس به‌زمان به‌تفه‌نگ
هه‌ر ئه‌یڵێم و ئه‌یڵێمه‌وە
تاوەك و مۆم بۆی ئه‌توێمه‌وە
هه‌ر كوردستانە پیرۆز گام
هه‌ر گه‌لی كورده سوجده گام
هه‌ریه‌كێتییه رابه‌رم
یه‌ك بوونە تاجی سه‌رم.
بابەتی زیاتر