1976
- لەکاتێکدا کە مەفرەزەى، جەباری مەلا غەنی سندی، بۆ حەوانەوەو خۆحەشاردان لەسەر کانییەکی ناوچەی سندی(زاخۆ)خەریکی چایی لێنان بوون، تاقمێک لە جاشە بەکرێگیراوەکانی قیادە مۆقەتە(پارتى) بەسەرکردەی جەردەی ناسراو خائین محەمەد خالید دەوریان گرتن و بێ هیچ بەهانەیەک گولەبارانیان کردن. هەڤاڵ جەبار مەلا غەنی و سێ پێشمەرگەیتر دەستبەجێ شەهیدبوون.
چوار پێشمەرگە بەسەرکردەیی رابەری سیاسی مەفرەزەکە شەهید عەبدولڕەحمان حەسەن حوسێن شەنگاری(1952/ موسڵ/ شه‌نگال/ قەیرەوان/ باشوک). پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانى یەکێتی، له‌ڕۆژی(٣٠/٨/١٩٧٦)دا، خۆیان لە شوێنە ئابڵۆقە دراوەکە دەرباز ئەکەن و ئەگەنە سەرجادەی زاخۆ گەوی سواری لۆرییەکی گواستنەوەی لم بوون بۆ ئەوەی خۆیان لە شوێنی رووداوەکە دووربخەنەوە، ده‌که‌ونه داوی سه‌رۆک جاش جه‌عفه‌ر مسته‌فا ساڵح دۆسکی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ئه‌وکات و دواتریش سه‌رۆک جاشی فه‌وجی(٢٤) و راده‌ستی حکومه‌تی به‌عسی کردن، دواتر له ڕێکەوتی (٢٠/٣/١٩٧٧)دا، له موسڵ له سێداره ده‌درن.
1976
- لە مەخفەری گوندی دیری(چوارتا) درا.
1977
- لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی بۆسەیەک نرایەوە و موسەلەحەیەک کەوتە بۆسەکەوە و یەک پۆلیسى تێدا کوژرا.
1977
- ئەم هاووڵاتیانە لەو هێرشە جەنگیانەدا بەبێتاوان شەهیدبوون کە دوژمن کردبوویەسەر دیهاتەکانی کوردستان..
عومەر حەمە ساڵح(هەڵەدن - دوکان) عەبدوڵڵا حەمە ئەمین(گومەزەل – دوکان) ئیسماعیل پەریزاد(گومەزەل - دوکان) مستەفاى رەسوڵ حەمە رەش(گەورەدێ - چوارتا).
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(٨٢) لەگوندی بەردە سپی(کۆیە) تووشیان بوو بەتووشی جاشەکانی خۆفرۆش عومەر سۆفی، شەڕ لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تا ئێوارەی خایاند، زیانی دوژمن سێ جاش کوژران.
1985
- بۆسه‌ی تیپه‌كانی(57)ی سه‌گرمه و(47)ی پیره‌مه‌گرون، له‌سه‌رجاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ - سه‌نگاو نزیك پردی مه‌حكه‌مه.
1986
- ده‌ستپێكردنی داستانی(102) ڕۆژه‌ی قه‌یوان- ماوه‌ت كه له(30/8/1986) تا (10/1/1987) به‌رده‌وام بوو.
1990
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دیكولار كرد له‌باره‌ی وه‌زعی په‌نابه‌رانی كورد له پاكستان.
2007
- لە هۆڵى یانەى پێشمەرگەى سلێمانى ئاهەنگى خولى(٢٢)یەمین دەرچوانى زانکۆى سلێمانى بەڕێوەچوو کە(١٨٠٠) خوێندکار دەکات بۆ ساڵى(٢٠٠٦-٢٠٠٧) شایانى باسە لەو ئاهەنگەدا کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ د. ئیدریس هادى وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى ئامادەیبوون.
2007
- دواى گەیشتنى بۆ هەرێمى کوردستان بەمەبەستى بینینى بارودۆخەکە لەنزیکەوە، رۆژنامەى کوردستانى نوێ لە سلێمانى بەئامادەبوونى سەرنووسەرى رۆژنامەى کوردستانى نوێ میواندارى تۆماس فریدمان-ى کرد.
بابەتی زیاتر