پانۆرامای بەهاری عەرەب لە تونسەوە تا بەحرەین
لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیرانی یەکێتییە و ساڵی ٢٠١٣ چاپکراوە، تیایدا نووسەری کتێب (محەمەد فاتیح) باس لە ڕاپەرینە جەماوەرییەکانی جیهانی عەرەبی دەکات، بەوردی تیشک دەخاتە سەر ڕاپەرینە جەماوەریەکانی وڵاتانی عەرەبی لە سەدەی بیست و یەکدا، لەو ڕوانگەیەوە نووسەر پێیوایە وڵاتانی عەرەبی بەرەو ڕووی ڕووداو و دیاردەی نوێ لە شێواز و بەڕێوەبردن لە ئەکتەر و کەسەکان، لە بیروباوەڕ ئامانجەکا ، لە ڕەفتار و پەیوەندیەکان بوەتەوە.
نوسەر لە دیدێکی گشتی بۆ بارودۆخی وڵاتانی عەرەب دەڵێت: زیاتر لە نیوسەدە تێپەڕدەبێ لە زۆرینەی وڵاتانی عەرەب چەند ڕژێمێک خۆیان بەسەر دەسەڵاتدا سەپاندووە، هەروەک دەبینین لە (میسر، تونس، لیبیا، جەزائیر، سوریا، مەغریب، ئوردن، یەمەن، عێراقی پێش(٢٠٠٣) ، هەریەک لەو ڕژێمانە، بەپێی هەلومەرجی تایبەتی خۆی، کاری بۆ سەپاندنی جۆرێک کەلتور کردووە، کە زاڵ بێت بەسەر کەلتورێکی دیکە، هەروەها، پێکهێنانی ئایدۆلۆژیایەک کە توانای پارێزگاریکردن و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی ئەو ڕژێمەی هەبێت .
بابەتی زیاتر