یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
یادى شەهیدان
31ی ئاب له زاری خۆیانهوه
2024-08-31
بەرهەم عومەر
یەكێك لەسەركردە سەربازیی و هەواڵگرییەكانی سەردەمی سەدام حسێن، كە لە(30/8/2022) كۆچی دوایی كرد، زۆرجار بابەتی دژی كورد دەنووسی و هەندێكجار راستی مێژوویشی بڵاودەكردهوە، ئهو سهركرده سهربازییه ناوی "وەفیق سامەرائی"یه..
له نووسینێكیدا كه لهوهوپێش بڵاویكردۆتهوه لەبارەی(31ی ئاب)ەوە زانیارییەك ئاشكرا دەكات، لەڕووی مێژووییەوە گرنگی خۆی هەیە، بەوپێیەی ئەو بڕیارەی بەعس تائێستا لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە دەستی پێوەگیراوە و پارێزگاری لێدەكەن. وەفیق سامەرائی، لە نووسینهكهیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەناونیشانی"رۆژی ستەم - یوم الغدر 31ی ئاب 1996" دهڵێت:
"لە پەراوێزی شەڕی ناوخۆی كوردەكان، لەبری رێكەوتن و لێكتێگەیشتنی ئاشتیانه لەنێوان خۆیاندا، مەسعود بارزانی پەنای هێنا بۆ سەدام حسێن، سەرباری ئەو تاوانانەی پێشتر ئەنجامیدابوون. بۆئەوەی هەولێر لەژێر دەستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەربهێنێتەوەو داواكارییەكانی جێبەجێ بكات. هەر بۆیە هێزەكانی گاردی كۆماری و یەكە سەربازییەكانی دیكە بەشێوەیەكی بەرفراوان چوونە هەولێرەوهو پاشان گەیشتنە سلێمانی، ئەو ناوچانە رادەستی بارزانی كران و ئاڵای عێراقی ماچ كرد و لە ملی پێچا. لەو رۆژەوە چارەنووسی دەیان كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی عێراقی نادیارن، كە لەوكاتەدا موخابەراتی عێراق دەزگای هەواڵگریی بەچاوساغیی هێزەكانی بارزانی دەستگیری كردن".
سەبارە بە سنووری دێگەڵە، كە سەدام بۆ سنووری دەسەڵاتی بارزانی كێشاوێتی، وەفیق سامەرائی، دەنووسێت:
"پاش ئەوەی هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، توانیان باڵانسی هێز بگێڕنەوە و بەخێراییەكی پێوانەیی دەستیانگرتەوە بەسەر شاری سلێمانیدا، بەخێرایی بەرەوپێشدەچوون بەرەو هەولێر، سەدام حسێن پەیامێكی ئاگاداركردنەوەی ئاڕاستەی یەكێتی كرد كە دەبێت لە خاڵی دێگەڵە بووەستن، ئەگەرنا جارێكی دیكە دەستوەردانی سەربازی دەكاتەوە و هێزەكان دووبارە دەنێرێتەوە".
وەفیق سامەرائی، یەكێك لە جەنهراڵە سەربازییەكانی رژێمی بەعس و ساڵی(1968) كۆلێژی سەربازی و ساڵی(1977) كۆلێژی ئەركانی تەواو كردووە، یەكێكبووە لەو ئەفسەرە هەواڵگرییە باڵایانەی رژێمی بەعس كە پەیوەنددار بووە بە دۆسیەی كورد و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری عێراق بووە.
بابەتی زیاتر
تەرمی ئارام یان دزی! ئێوارەیەکى کانوونى یەکەم
داستانى قەڵاسنج.. سەلماندى کە هەرگیز یەکێتى لە بننایەت
حەمە تیماری ئەفسانەكەی برزوت - بالۆسە