1977
- جاشە خۆفرۆشەکانی قادر فەرج و تەحسین شاوەیس، گەمارۆی هێزێکى پێشمەرگەیاندا لە گوندی قازانقایە(قەرەداغ) پێشمەرگە قارەمانەکان ماوەی خۆدەربازکردنیان نەبوو لەبەرئەوە تا دوا هەناسە و تا دوا فیشەک شەڕیان لەگەڵ ئەم خائینانە کرد تا شەهیدبوون.
زیانی ئێمە - ئەندامی پێشکەوتووی کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان و کادری "ی.ن.ک" شوان عەلی سەعید(سلێمانی - قوتابی زانستگا) کادری"ی.ن.ک" ئەحمەد محەمەد ئەمین مەسۆیی(سلێمانی - کرێکار) ئازاد محەمەد ئەمین(سلێمانی - قوتابی) سمکۆ عەلی مستەفا(سلێمانی - کرێکار) عەبدوڵڵاى وایەرمان(سلێمانی - کرێکار) غەریب عەلی عەزیز(سلێمانی - کرێکار) عەلی محەمەد سلێمان (دەربەندیخان - کرێکار) شەهیدبوون.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتى(٧٢) بەرەنگاری هێرشێکی دوژمن بوونەوە لە سینگورە لە پشتی سەنگەرەکانی دوژمن لە ئینی(چۆمان) دوو سەرباز کوژران و دوو سەربازیتریش بریندارکران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەمان کەرت چووە ناو چۆمانەوە لە کاتێکدا جاشەکانی خۆفرۆش"خان ئاودەلی حەریری" ئەیانوویست بۆسە لە دەوری چۆمان دابنێن بەئاڕبیجی لێیاندرا و چوار جاش کوژران و حەوت جاشیتریش برینداربوون.
1978
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی(2)ی هه‌رێمی(7) به‌ره‌نگاری هێزێكی دوژمن بوونه‌وه له سنگورهی چۆمان و كوشتنی(7) جاش.
1986
- گرتنی ناحیه‌ی كارێزه له درێژه‌ی داستانی قه‌یوان - ماوه‌تدا.
1987
- هێزێكی هاوبه‌شی تیپی(59)ی حه‌مرین بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی سه‌نگاو چه‌مچه‌ماڵ نایه‌وه و ئۆتومبێلێكی پڕ جاش تێكشكێنرا.
1987
- تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ، بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی بێستان سوور - عه‌ربه‌ت نایه‌وه و جاشێكیان كوشت.
1992
- په‌رله‌مانی كوردستان پارێزگارانی"هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك"ی دانا‌و پارێزگاران سوێندی یاساییان خوارد.
بابەتی زیاتر