یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
یادى شەهیدان
بەختیارى حاجى فارس.. قارەمانى راونانى جاش چەتەکان
2024-09-04
بێستوون عوسمان
هیچ هێزێک نەیتوانى خۆڕاگریی تۆ و خۆشوویستنت بۆ کورد و بزاڤە سیاسییەکەى بووەستێنێ، تۆ هێشتا تەپوتۆزى کۆلێژى کارگێڕی و ئابووریت لە خۆت نەتەکاندبوو، بیرت لەوە دەکردەوە چ کاتێک سەرکردایەتى کۆمیتەکانى ئەوکات پێتبڵێ: فەرموو کوڕە دڵسۆزەکەى کوردایەتى رێی شاخ بگرەبەرو پیرەمەگرون دەیەوێ بەخێرهاتنت لێ بکات..
ئەوەندە عەوداڵى ئەو نامانەبووى لە کۆمیتەى شارەوە بۆت دەهات مەراقت بوو بتخەنەسەر رێڕەوى چالاکییە جۆربەجۆرەکانى شۆڕشى نوێ، باکت بەگیانى خۆت نەبوو چی لە پێشتەوە ئەگوزەرێ هەر ئەوکات دەمزانى هیچ شتێک ساردت ناکاتەوە لە کوردایەتى و مەردایەتى.
کاتێکیش چەکت کردەشان پیرەمەگرون بۆت ئەگەڕاو نەیدەزانى لەچ رێگەیەکەوە شارت بەجێهێشتووە و لەچ لێڕەوار و دەربەندێکەوە دەڕۆی، لەچ کانییەک تینوێتیت شکاندووە، بۆت ئەگەڕا و دواجار لەگەڵ یەک دوو درەختى رووتەڵەى هاوشێوەى پێنووسى گیرفانى چۆغەکەتدا تۆیان دۆزییەوەو دواى بەخێرهاتن بە قارەمانێتییەکەت و بەدڵسۆزییەکەت سەرسام بوون.
هەرشتێک ئازارى سەنگەرى پێشمەرگە و لق و پۆپی درەختەکان و سەوزایی ئەم نیشتمانەى بدایە دەچوویتە سەنگەرەوە بۆى، کە تۆ قبوڵت نەبووبێ لقێ دارى ئەم نیشتمانە بشکێ، شکانى شکۆى نیشتمانت بەکۆتایی دنیا دەزانى و هەرگیز رێتنەدەدا هەروەک شووشە لەبەردەمتدا هاڕەبکا و ببێت بەهەزاران کەرتەوە.
هەربۆیە لەگەڵ هەڤاڵەکانتدا دواى جاش چەتەکان کەوتن بۆئەوەى تەمێیان بکەن و جارێکیتر فێرنەبن لقێ دارى ئەم نیشتمانە بشکێنن، کانیاوەکان بەڕق و ناشرینى خۆیان لێڵ و ژەهراوى بکەن، ئەفسووس لەو راوکردنى چەتانەدا خوێنە پاک و یاقووتییەکەت کە هەمیشە بۆ کوردایەتى و سەرفرازیی تاکى کورد قوڵپی دەدا رژایە بەرپێی خاکى نیشتمان و شانازییە بۆ ئێمە ناوت بنێین شۆڕەسوارى نێو لاپەڕە و دنیاى بیر و هزرى سیاسی و قارەمانى نێو سەنگەرەکان و راونانى چەتەکان.
گیانت شاد و ئاسوودەبێ خاڵى ئازیزم.
کورتەیەک لە ژیاننامەى شەهید"بەختیارى حاجى فارسى بێسەرى"
ناوى تەواوى"بەختیار فارس عەزیز" و رۆژى(١/٧/١٩٥٥) لە دایکبووە، ساڵی(١٩٧٥) پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان-ەوە کردووە، دەرچووی کۆلێژی کارگێڕیی و ئابوریی زانکۆی بەسرە بووە، ساڵی(١٩٧٧) پەیوەندی بەڕیزەکانی"ی.ن.ک"وە کردووە، بەداخەوە رۆژى(٤/٩/١٩٨٥) لەگەڵ کۆمەڵێ پێشمەرگەداو بۆ تەمێکردنى کۆمەڵێ جاش روودەکەنە جادەى دوکانیان و دواى هەڵهاتنى جاشەکان دەکەونە بۆسەى جاشیترەوە و شەهید دەبن.
بابەتی زیاتر
تەرمی ئارام یان دزی! ئێوارەیەکى کانوونى یەکەم
داستانى قەڵاسنج.. سەلماندى کە هەرگیز یەکێتى لە بننایەت
حەمە تیماری ئەفسانەكەی برزوت - بالۆسە