1977
- دەستەیەک لە پێشمەرگەکان چوونەناو ناحیەى سورداشەوە و لە مەرکەزی پۆلیسیانداو موسەلەحەیەکیان تێکشکاند.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی بازیانی هـەرێمى(٥) لە رەبییەی دێلێژەیان-دا و زیانی دوژمن سەربازێک کوژرا.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی گەرمیانی هـەرێمى(٥) هەردوو تاوانباری خۆفرۆش عەزیز محەمەد لاو و حەمەجان ئەحمەد کەرەم-یان بەپێی بڕیاری گەل و یاسای شۆڕش ئیعدام کرد.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی شەهید دلێر-ی سەر بەهەرێمى(١) بەئاڕبیجی لە رەبییەی ملەی ناڵپارێزیان-دا، لە ئەنجامدا رەبییەکە گڕی گرت. زیانی دوژمن ئەفسەرێک و سەربازێک کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(٨١) لە ناوچەی سورچیان، توانیان فاخر مەسیفی خائن کە فەرماندەی دەستەی جاشەکان بوو لەگەڵ سێ جاشیتر بکوژن.
1986
- حەوت فڕۆكه‌ی دوژمن بۆردومانی شه‌ڕگه‌ی قه‌یوان ماوه‌تیان كرد و له‌ ئه‌نجامدا(2) پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و(17)ی تر برینداربوون.
1987
- تیپی(39)ی خه‌نجه‌ره‌، په‌لامارێكی دوژمنیان تێكشكاند كه‌ به‌مه‌به‌ستی سووتاندنی گوندی قه‌والی هاتبوون.
1995
- بۆ ڕیسواكردنی تیرۆر و تیرۆریستان، جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی رێپێوانێكی فراوانیان له‌به‌رده‌م سه‌راوه‌ بۆ به‌رده‌م دیوانی پارێزگا سازكرد.
1997
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" کاتژمێر(10)ی سه‌رله‌به‌یانی، فه‌رمانده‌ی(7)ی سلێمانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می مه‌شقی سه‌ربازی له‌ بنكه‌ی مه‌شقی فه‌رمانده‌یی له‌ به‌كره‌جۆ گێڕا.
1998
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌ له‌نده‌ن سه‌ردانی"لویس ئه‌یالا"ی سكرتێری گشتی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنالی كرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved