1977
- خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی"یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان" کە پێکهاتبوو لە ئەندامانی سەرکردایەتی وڵات و دەستەی دامەزرێنەری"ی.ن.ک" لە ٣١/٨ - ١٢/٩ درێژەی کێشا، کە گەلێک بڕیاری سیاسی و تەنزیمی و پێشمەرگەییدا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) دار و تەختەی پردی زەید عومەری سەر و(قەرەداغ)یان سووتاند.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) چوونەسەر ناحیەی سەنگاو(گەرمیان) فەرمانگەی کارەباو مەرکەزی پۆلیسیان گولەبارانکرد.
1987
- تیپی(87)ی قه‌ره‌چوخ و چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی شیوعی و سۆشیالیست له‌ناو ئۆردوگای داره‌توو چه‌ند خۆفرۆشێكیان به‌دیلگرت.
1995
- رۆژانی(12-15) گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان "ی.ن.ك"و "پ.د.ك".
1999
- له‌ هۆڵی په‌لكه‌ زێڕینه‌ی مناڵه‌ ئاواره‌كانی كه‌ركوك له‌ سلێمانی، هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێبی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هاوكاری"دار المدى" و بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژ سازكرابوو.
2007
- سەرۆک"مام جەلال" پێشوازیکرد لەدادوەر مونیر حەداد دادوەرى دادگاى تەمیز و وتەبێژى رەسمى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق، تەئکیدى لەڕێزگرتنى سەربەخۆیی دەسەڵاتى دادوەریی کردەوە.
2007
- وەفدێکى هاوبەشى سەرکردایەتى"ی.ن.ک"و"پ.د.ک" سەردانى شارى خانەقى-یان کرد.
2006
- لە یادى ١١ى سێپتەمبەردا بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق نامەیەکى پشتیوانى بۆ سەرۆک بۆش نارد.
2006
- لەهاوینەهەوارى دوکان بەڕێزان"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنى مەسەلەکانى یەکخستنەوەى ئەو دامودەزگایانەى هەرێم کە بەدووبەشى ماونەتەوەو مەسەلەکانى کاروبارى بەغداو فیدراڵیزم و بودجەى هەرێمى کوردستان.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved