1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی شەهید دلێر-ی سەر بەهەرێمى(١) بەئاڕبیجی لە رەبییەکانی کەوڵۆسی-یاندا و لە ئەنجامدا رەبیەکە گڕی گرت.
1981
- بۆردومانی مه‌ركه‌ز ناحیه‌ی هیران، له‌لایه‌ن كه‌رتی(5)ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێره‌وه.
1984
- له ‌ئه‌نجامی بۆسه‌یه‌كی كه‌رتی(1)ی ساڵه‌یی و تیپی(21)ی كه‌ركوك، پتر له‌(20) جاش كوژران.
1986
- حه‌وت فڕۆكه‌ی دوژمن له‌ داستانی قه‌یوان - ماوه‌ت په‌لاماری دۆڵی جافه‌تیانداو یه‌كێكیان پێكراو له‌سه‌ر ئاسمانی قه‌ره‌هه‌نجیر كه‌وته‌خواره‌وه‌.
1987
- تیپه‌كانی(21)ی كه‌ركوك و(23)ی سورداش و(25)ی خاڵخاڵان و(93)ی كۆیه‌، له ‌چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت.
1987
- تۆپخانه‌ی شۆڕش تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی سوسێی كرد كه‌ بووه‌هۆی تێكشكاندنی(2) تانك و تۆپێك و شۆفڵێك.
1987
- تیپی(87)ی قه‌ره‌چوغ چوونه‌ ناوشاری موسڵ و پسپۆڕێكی ئیتاڵیان ده‌ستگیركرد.
1987
- رژێمی عێراق كیمیابارانی دۆڵی مێرگه‌پانی كرد.
1988
- هێزه‌كانی دوژمن چه‌ند گوند و باخ و مه‌زرایه‌كیان له‌ ناوچه‌كانی ده‌شتی زراره‌تی وێران كرد.
1993
- شه‌وی(14/15) تۆپخانه‌ی ئێران بۆ ماوه‌ی(1) کاتژمێر به‌ خه‌ستی بۆردومانی گونده‌كانی پێنجوێنی كرد.
1988
- به‌ڕێز"مام جه‌لال"و وه‌فده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن خاتوو"مادلین ئۆلبرایت"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ نووسینگه‌ی ڕه‌سمی خۆی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.
2006
- د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەواشنتۆن لەگەڵ دیک چینى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا و دۆناڵد رامسفیڵدى وەزیرى بەرگرى پێشووى ئەمریکا کۆبووەوە.
2006
- بەڕێز مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەئامادەبوونى بەڕێز عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە سەڵاحەدین پێشوازیکرد لە ژەنەراڵى خانەنشین جۆزیف رالستۆن نێردراوى تایبەتى حکومەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى کورد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved