پێشەکی
سەردەمی ئێستا یاخود سەردەمی مۆدێرن بە سەردەمی تەکنەلۆژیا دادەنرێت، کە دەستی بە سەر هەموو لایەنەکانی ژیاندا گرتووەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە خێراییەکی زۆر گەشەدەسێنێت، هەتا وایلێهاتووە مەودای ئەلیکترۆنی بووەتە بڕبڕەی پشتی ژیانی مۆدێرن و هاوچەرخ بۆ تاک و وڵاتان و هێڵی ئینتەرنێت بووەتە هۆکارێکی دیار بۆ بەیەکگەیشتن و پەیوەندیکردن و ئامرازێکە بۆ بەستنەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابووری لە سەرئاستی نێودەوڵەتی.
ئێستا کاری هەموو سێکتەرە کانی دەوڵەت بچووکبووەتەوەو خۆی لە کۆمەڵێک داتاو زانیاریدا، کە لە کۆمپیوتەردا تۆماردەکرێن، دەبینێتەوەو هەمان شت بۆداتای تاکەکانیش لە ئارادایە، لە سەر ئەم بنەمایە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان،بە تایبەتی ململانێکانی نێوان وڵاتان، ڕوویان لەم مەودای ئەلیکترۆنییە کردووە، کە بووەتە ئامرازێک بۆ بەرگریکردن و هێرشکردن ئەم جۆرە هێرشانەیش پێیدەگوترێت هێرشی ئەلیکترۆنی، هەروەها لەگەڵ ئەمەیشدا هەندێک ڕێوشوێنی پاراستنی زانیاری هەیە، هەموو وڵاتێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیگرێتەبەر، یان شەڕی ئەلیکترۆنی لە حاڵەتە مەترسیدارەکانە، کە تێیدا چەمکی تەقلیدی شەڕەکان گۆڕاوە……
بۆخوێدنەوەی تەواوی بابەتەکە ئەم لینکە دابگرە: