1975
- هه‌ڤاڵانی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستگیركران.
1984
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ چوونه‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی - عه‌ربه‌ت نزیك گوندی قه‌ره‌گۆل بۆسه‌یه‌كیان داناو په‌لاماری گه‌له‌ جاشێكیاندا.
1985
- هێرشی دوژمن بۆسه‌ر گوندی كانی به‌ردینه‌و پاشان سووتاندنی.
1985
- شه‌وی(17/18) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(47)ی پیره‌مه‌گرون، چوونه‌ ناوشاری سلێمانی و له‌ تۆڵه‌ی سووتاندنی كانی به‌ردینه‌دا(4) ئۆتومبێلی سه‌ربازیان سووتاند و(24) كه‌سیشیان له‌ پیاوانی رژێم به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند.
1987
- تیپی(21)ی كه‌ركوك له‌سه‌رجاده‌ی شیوه‌سوور(10) جاشیان به‌دیلگرت.
1987
- تیپی(21)ی كه‌ركوك له‌سه‌رجاده‌ی ته‌ق ته‌ق - رێدار، ده‌ستیانگرتبه‌سه‌ر ره‌بیه‌ی گه‌ڵه‌بیاندا.
1989
- شه‌وی(17/18) هێرشی گه‌وره‌ی دوژمن بۆسه‌ر شاخی چه‌كوچ و سادر.
1996
- لە دواى(٣١)ى ئاب رێکخستنەکانى"ی.ن.ک" لە شەوى(١٧/١٨/٩/١٩٩٦) لە ناحیەى رزگارى لە گەرمیان چەندین پۆستەر و بەیاننامەیان بڵاوکردەوە.
1998
- مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی واشنتۆن له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌فدی"ی.ن.ك"و "پ.د.ك" له‌ واشنتۆن.
2006
- بەڕێز مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى هەرێمى کوردستان بەئامادەبوونى بەڕێزان کۆسرەت رەسول عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێم و عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبووەوە.
2006
- لە پێنج پەلامارى تیرۆریستیدا لە شارى کەرکوک زیاتر لە(١٠٠) کەس شەهید و برینداربوون.
2007
- بەئامادەبوونى بەڕێز عومەر فەتاح، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەمارشى ئەى رەقیب زەنگى دەستپێکى ساڵى خوێندنى ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ لێدرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved