1978
- مەفرەزە هاوبەشەکانی کەرتی گەڵاڵە، لەسەر رێگای"بیشی" بۆسەیەکیان بۆ دوژمن نابۆوە و هێزێکی سوپای فاشیست کەوتە بۆسەکەوە و پێشمەرگە قارەمانەکان گولەبارانێکی خەستیان کردن. زیانی دوژمن بیست و یەک ئەفسەر و سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، لە کوژراوەکانی دوژمن ئامر لیواى یەک و ئەفسەرێکى ئیستیخبارات و(٦) ئۆتومبێلی سەربازی تێکشکێنرا. دەستکەوتمان پێنج کڵاشینکۆفی سیخۆ بوو.
1987
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی(83)ی هه‌ورێ، له قه‌زای سدیق خۆفرۆشێكیان به‌سزای گه‌ل گه‌یاند.
1987
- تیپی(51)ی گه‌رمیان، به‌هاوه‌ن بۆردومانی مه‌عسكه‌ری دووزیان كرد.
1990
- كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نووسه‌ران له باره‌گای به‌ره‌ی كوردستانی.
1993
- كۆمه‌ڵه‌ی چه‌په كوردستانییه‌كان كه بریتیبوون له ده‌سته‌یه‌ك ئه‌ندامان و كادیرانی حزبی شیوعی عێراقی په‌یوه‌ندیان به "ی.ن.ك"ه‌وه كرد.
2006
- پرۆسەى هەڵبژاردن لەسەرجەم مەڵبەندەکانى رێکخستنى"ی.ن.ک" لە هەرێمى کوردستان و چەند پارێزگایەکى عێراق دەستیپێکرد.
2007
- بەسەرۆکایەتى عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیژنەیەکى باڵا بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنى پرۆژەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى پێکهات.
2007
- (٥٢) پارچە شوێنەوارى مێژوویی کە لەلایەن تیرۆریستانەوە دزرابوو لەلایەن هێزەکانى فرەڕەگەز لە کەرکوک دەستیانبەسەرداگیراو لەڕێوڕەسمێکدا لەبارەگاى مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" تەسلیم بە جەلال جەوهەر ئەندامى مەکتەبی سیاسی کرا.
بابەتی زیاتر