1977
- لە کاتژمێر(٥)ى سەرلەبەیانی و لەسەرجادەی دەربەندیخان - سلێمانی، پێشمەرگەکان دەستیانکرد بەپشکنینى هەموو ئەو ئۆتومبێلانەى بەو رێگایەدا تێدەپەڕین، لە ئەنجامدا ملازم تەحسین جودە، آمر فیصل لەسەر بازگەی تاجی،ج.ا. نزال جەبار غضب(شافیعە - قادسیە) دەستگیرکران، پاش روونکردنەوەی ئامانجەکانی شۆڕش بۆیان لە دواى کاتژمێرێک ئازادکران.
1977
- دوژمن لە‌زیندانی موسڵ ئەم پیشمەرگە دیلانەی لە سێدارەدا، سەدرەدین ئیسماعیل(هەولێر) مەجید رەشید مامەند(کانی سارد- چوارتا) خدر عەبدوڵڵا خدر(قڕناقاو- قەڵادزە) محەمەد رەسوڵ محەمەد(شێنی - قەڵادزە) مەغدید محەمەد سۆفی(هەرتەل- رانیە).
هەروەها ئەم هاووڵاتیانەش لە هەمان رۆژدا لە سێدارەدران، شێخە محەمەد سلێمان، سلێمان شێخ محەمەد، حەسەن عەبدوڵڵا مەولود، مالیک نەبی ئەحمەد کە خەڵکی حاجی ئۆمەرانن. عەبدوڵڵا خدر سڵێمان(قەڵادزە) عەلی ئەحمەد شەریف(سلێمانی) عوسمان شێخ فەرەج(حاجی مامەند - چوارتا) ئەسکەندر ئەحمەد محەمەد(گولپ - هەڵەبجە)، ساڵح مەحمود محەمەد(شارستین - دوکان) رەسوڵ حسێن ئەحمەد(هەولێر) قادر رواندوزی(رواندوز).
1985
- كه‌رتی(1و2)ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ، له‌ شه‌وی(20/21) كۆنترۆڵی(2) ره‌بیه‌ی كه‌ناری تانجه‌رۆیان كرد.
2006
- بەناوى گەلى عێراقەوە سەرۆک تاڵەبانى نامەیەکى ئاراستەى گەلى ئەمریکا کرد کە گروپى رۆژنامەکانى ماکلاچى بڵاویانکردەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved