1975
- خاڵه شیهاب و هاوڕێیانی تری كۆمهڵه لهلایهن رژێمی شاهەنشاییهوه له ئێران دهستگیركران.
1977
- جەللادەکانی عێراق ئەم هاووڵاتیانەیان لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دران، محەمەد قادر محەمەد زەنگەنە(ئەندامی هەرێمی هەولێر - کملک) مەولوود هەمزە عومەر(هەولێر) عەلی محەمەد حسێن سورچی(هەولێر) عوسمان ئەحمەد عوسمان(کۆیە) کەمال محەمەد ساڵح بەرزنجی(سلێمانی) عەبدوڵڵا تۆفیق قادر(سلێمانی) ئەحمەد خدر ئەحمەد(سلێمانی) فایەق ئەمین ئەحمەد (سلێمانی) رەسوڵ سلێمان محەمەد ئەمین(سەنگەسەر) عومەر عەبدوڵڵا محەمەد جاف(سلێمانی) مقتدر محەمەد ئەمین(دهۆک) مەحمود محەمەد مستەفا(دهۆک) قادر عوسمان قادر پێداوی(دهۆک)، شعبان محەمەد ئەحمەد(دهۆک) عابد عەبدوڵڵا ئەحمەد (دهۆک) ئیدریس ئەلیاس قادر(دهۆک) پ.م-ى دیل، مەلا مەحمود عەلی عەبدوڵڵا(کانی سارد).
1977
- دوو پێشمەرگە کەوتنە بۆسەی هێزێکی گەورەی دوژمنەوە لە نێوان گوندی گوێزەڕەش- پاڕەزان(چوارتا)دا، پێشمەرگەکان خۆیان دەربازکرد، لە پاش شەڕێکی قارەمانانە(٤) سەرباز کوژران(٢) سەرباز بریندارکران، دوژمن لە ئەنجامى شکستەکەیدا تۆڵەى لە جوتیارێکی پیری بێتاوانی گوندی پاڕەزان حاجی فەرەج کردەوە و شەهیدى کرد.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(٣)ی هـەرێمى(٣) چوونەناو شاری سلێمانی و بەئاڕبیجی و چەکی سووک لە سریەی ئیحتیاتى-یاندا و زیانێکی باشیان بەدوژمن گەیاند، کە هێشتا بەژمارە نەزانراوە، بۆ رۆژی دوایی پارێزگار و لێپرسراوی مونەزەمەی فاشستی سلێمانی چوونە شوێنی رووداوەکە.
1978
- هێزێکی دوژمن پەلاماری ناوچەی ئالانی-دا، بەنیازی سووتاندنی رەز و باخەکانی ئەوێ. مەفرەزەیەکی هەرێمى(٣) لەناو باخەکانی مەروێ بەرەنگاریان بوونەوە و دەستێکی باشیان لە دوژمن وەشاند و ناچاریان کردن بەسەرشۆڕی بگەڕێنەوە.
1987
- مینێكی تیپی(59)ی حهمرین، لهژێر ئۆتومبێلێكی سهربازی له جادهی سهنگاو - چهمچهماڵ تهقیهوه و بووههۆی كوژرانی (11) سهرباز.
1987
- تیپی(57)ی سهگرمه و تیپی(59)ی حهمرین، هێرشێكی دوژمنیان لهسهر رێگای سهنگاو - چهمچهماڵ تێكشكاند كه بهرهو گوندی زنانه هاتبوون له ئهنجامدا(70) سهرباز كوژران.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق وتەى عێراقى بەهەردوو زمانى عەرەبی و کوردى لە کۆبوونەوەکانى خولى(٦١)ەمینى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشکردو لە پەراوێزى هەمان کۆبوونەوەکاندا رۆژى(٢١/٩) لەگەڵ بەڕێز مەحمود ئەحمەد نەژادى سەرۆکى ئێران کۆبووەوە.
بابەتی زیاتر