لیستی ١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ بازنه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌  ١٧٢ كاندید به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه‌ بڕ‌یاره‌ رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ ئه‌نجام بدرێت.

راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی و گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز ئه‌و ئامانجه‌ی یه‌كێتییه‌ كه‌له‌پڕ‌ۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه‌ به‌ یه‌كسانی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكات و جیاوازی له‌نێوان هیچ ناوچه‌یه‌كدا نه‌كات.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ ده‌دات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌ له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌دا ژماره‌و ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی سلێمانی خراونه‌ته‌ڕوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved