* "نەوزاد كەریم فەرهاد" لە ساڵی ( 1968) له گوندی شێخ هۆمەری سەر بەناوچەی شارەزوور لە خێزانێكی نیشتمانپەروەر لە دایكبووە، تا قۆناغەكانی ئامادەیی خوێندووە، بەڵام تەواوی نەكردووە.
* ساڵی ( 1983) پەیوەندیكردووە بەكۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان-ەوە، لە ساڵی(1987) بووەتە پێشمەرگە لەڕێكخراوی چواری كۆمەڵە لە سنوری مەڵبەندی یەك.
* ساڵی(١٩٨٨) بەشداری له دەیان قارەمانیەتی و داستاندا كردووە، پێشمەرگەیەكی ئازاو هێمن و رەوشتبەرزو قسەخۆشبووە، دوای تەواوبوونی قۆناغەكانی شاڵاوی ئەنفال لەگەڵ قەتارەی پێشمەرگەكان چووەتە ئێران، پاشان بەشداری رەتڵی پارتیزانەكانی شارباژێڕی كردووە.
* ساڵی(1991) بەشداری بەهاری راپەرین دەكات، دوای راپەڕین لە خەبات و تێكۆشان بەردەوامبووە، لە ساڵی(1997) سەفەری دەرەوەی وڵاتیكردووە لە نەورویج گیرساوەتەوە، ئەفسووس ساڵانێك بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند، بهداخهوه لە(29/9/2022) بەهۆی دهرده بێ دهرمانهكهیهوه كۆچی دوایی كرد، لەسەر وەسیەتی خۆی لهوڵاتی غەریبی ئەسپەردەی خاككرا.
ماڵئاوا.. هاوڕێ ئازاربەخشەكەم كاكە نەوزادی مام كەریمی جوانەمەرگ.
____________
سەرچاوە: ئاوات كۆكەیی لێپرسراوی لاپەڕەی سەروەران لە ڕۆژنامەی "كوردستانی نوێ."
بابەتی زیاتر