یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
یادى شەهیدان
شه‌هید، حه‌مە سەعید سێ تەڵانی.. ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ڕازی نه‌ده‌بوو له‌كاتی چالاكییه‌كاندا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێشی بكه‌وێ
2024-09-30
زۆر شه‌هید هه‌یه كه بهجوامێریی و قاره‌مانی ناسراون، تائێستا كه‌مترین قسه‌یان له‌باره‌وه كراوه! ڕۆڵیان و گرنگیان بۆ خه‌ڵك و شۆڕش و "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت. یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه "حه‌مە سەعید سێ تەڵانی"یه..
هه‌ركاتێك باسی فه‌رمانده بوێر و ژیره‌كان بكرێ، ئه‌و فه‌رماندانه‌ی ڕازی نه‌بوون لهچالاكییهكاندا پێشمه‌رگه پێشیان بكه‌وێ یه‌كه‌وڕاست حه‌مە سەعید سێ تەڵانی-مان بیرده‌كه‌وێته‌وه.
فەرماندەیه‌كی سادە و خۆشەویست و چاونەترسی سنووری مەڵبەندی (1)و فەرماندەی تیپی (55)ی قەرەداغ بوو، ناوی ته‌واوی "حه‌مە سەعید حاجی حه‌مە غەریب ساڵح شاسوار عه‌لی وەیس" لە بنەماڵەی "وەیس وەیس" لە عەشرەتی "ڕۆغـزایی- جاف"ه. ساڵی (1955) لەگوندی "سێ تەڵان"ی ناوچەی شارەزوور لەدایكبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە گوندی "كانی میل" و ناوەندی لە دەربەندیخان تەواو كردووە، له‌به‌ر زیره‌كی كه هه‌میشه مامۆستاكانی په‌نجه‌ی قوتابییه‌كی به‌ئه‌ده‌ب و زیره‌كیان بۆ ڕاكێشاوه، درێژە بەخوێندن ده‌داو ئامادەیی كشتوكاڵ لە بەكرەجۆ تەواو ده‌كات. ساڵی (1977) به‌هۆی تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ خوێندكاردا كه ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به‌ڕێكخستنه‌كانی ئه‌وكاتی "كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینین"ه‌وه ده‌بێت، كه ده‌زان سێته‌لانی كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراو چاونه‌ترسه، بانگهێشتی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له ڕیزه‌كانی "ی.ن.ك"دا‌و له‌گه‌ڵیاندا كاری سیاسی و حزبی بكات. ئه‌میش بێ دوودڵی ڕازی ده‌بێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی به‌عسی دیكتاتۆرییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن، هه‌ر له‌وساڵه‌دا پەیوەندی كردووە بەڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لەهەرێمی (5)ی قەرەداغ. لەماوەی پێشمەرگایەتیدا كەسێكی ئازا‌و چالاك و لە خۆبردوو بووە هەر زوو بووە جێگەی بڕوای خەڵك و شۆڕش و پلەكانی پێشمەرگایەتی بڕیوە وەك كادیرێكی چالاكی سیاسی و جەماوەری ناسرا.
ساڵی (1981) كرا بەلێپرسراوی ناوچەی شارەزور و لێپرسراوی كاروباری كۆمەڵایەتی بناری شارەزوور، ساڵی (1982) كرا بەفەرماندەی كەرتی دووی شارەزوور سەر بەتیپی (55)ی قەرەداغ، هەر لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی كرایە جێگری تیپی (15)ی هەورامان و دواتر كرایە فەرماندەی تیپی (55)ی قەرەداغ.
شەهید، حه‌مە سەعید، هەمیشە خۆی لە پێشمەرگە جیانەدەكردەوە به‌تایبه‌تی له‌كاتی چالاكییه‌كاندا، هەمیشە لەپێشەوە بووە بۆ هه‌ڵمه‌ت بردن. به‌داخه‌وه لەزنجیرە چیای دارەڕەش و بورجەكەی قەرەداغ لەشەوی (29/30)ی مانگی (9)ی ساڵی (1987) شەهید ده‌بێ. هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی تێكڕا شه‌هیدان و شه‌هید حه‌مە سەعید سێ تەڵانی.
بابەتی زیاتر
تەرمی ئارام یان دزی! ئێوارەیەکى کانوونى یەکەم
داستانى قەڵاسنج.. سەلماندى کە هەرگیز یەکێتى لە بننایەت
حەمە تیماری ئەفسانەكەی برزوت - بالۆسە